توركیا بۆ وای كرد
وه‌ڵامی نه‌رێنی روسیا‌و ئێران به توركیا‌و رێگه نه‌دان به‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و درێژه به قوبرس كردنی ئه‌وێ بدات ....
وه‌ڵامی نه‌رێنی روسیا‌و ئێران به توركیا‌و رێگه نه‌دان به‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و درێژه به قوبرس كردنی ئه‌وێ بدات ....
1
وه‌ڵامی نه‌رێنی روسیا‌و ئێران به توركیا‌و رێگه نه‌دان به‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و درێژه به قوبرس كردنی ئه‌وێ بدات ،توركیای توشی هیستریا كردووه‌و نازانێ چۆن و چی بكات ، ئه‌و تۆپبارانه گه‌مژانه‌و هه‌ڕه‌مه‌كیه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ركار به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و شكسته دیبۆماسیه‌ی توركیاوه هه‌یه ، توركیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام توشی شكستی دیبۆماسی گه‌وره ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی شۆك كردوه ، ئه‌وه له كاتێكا هه‌موو راپرسی و بۆچونه‌كان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان له توركیا له پاشه كشه‌دان .
2
شكستی توركیا له به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه‌و كۆڵه‌وار بوونی وێڕای به كار هێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك به چه‌كی قه‌ده‌غراوو كیمیاییشه‌وه ، توركیای ناچاركردووه په‌نا بۆ سه‌ركێشی نائاكاریانه‌و نا مرۆییانه ببات ، هه‌ڵبه‌ت له‌مه‌دا سودی له‌و بێده‌نگیه‌ی ناتۆ‌و ئه‌و هه‌موو ملدانه‌ی ئه‌وروپا به خواسته‌كانی توركیا بینیوه ، به‌ڵام ئابڕوچونه‌كانی له به‌رانبه‌ر ئازایخوازانی په‌كه‌كه‌و جێهێشتنی ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، هۆكارێكی تره بۆ ئه‌م سه‌ركێشیه ، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له ناوخۆی توركیا به‌م كاره‌ی كه‌مێك له پرسی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ده‌ربازی بێت .
3
توركیا ئه‌و كاره‌ی به ئامانجی ئه‌وه كردووه ، كه دۆخێك دروستبكات و رای گشتی عیراقی و هه‌رێمی كوردستان به‌وئاراسته‌یه‌دا به‌رێت كه ئه‌مه گه‌ریلا كردوویه‌تی ، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و راستیه‌یان بڵاو كرده‌وه كه ئه‌وه كاری توركیایه‌و په‌كه‌كه‌ی لێبێبه‌ریه ، دواتر په‌كه‌كه هه‌رگیز هه‌ڕه‌مه‌كی تۆپبارانناكات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له بار‌و دۆخی زۆر دژواریشدا بێت ، ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌نێك زۆر باش ده‌یزانن ، دروستكردنی هه‌ر سیناریۆیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نابێت ، هه‌ر ئێستا ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی نێو توركیاش ده‌زانن كه ئه‌و كاره كاری به‌به‌رنامه‌ی توركیا‌و ئاكه‌په‌یه.
4
بۆردومانی شوێنی گه‌شتیاری و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل ، له خۆڕا نیه‌و پاش ئه‌وه دێت كه كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی زۆری كردووه‌و له هه‌ر بۆنه‌یه‌كداو له هاوینان و به‌هاراندا سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار نه‌ك هه‌ر له ناوه‌ندو خوارو ی عیراقه‌وه بگره له ئێران و وڵاتانی دیكه‌شه‌وه رووده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مه‌ش توركیای قه‌ڵس و نیگه‌ران كردووه ، له لایه‌كه‌وه كه‌رتی گه‌شتیاری توركیا له پاشه‌كشه‌دایه به به‌راورد به پێشتر له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌و كه‌رته‌و هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی ده‌یه‌وێت به‌س پشت به فرۆشی نه‌وت نه‌به‌ستێ ، ئه‌مه‌ش بۆ توركیا جێی قه‌بوڵ نیه ، راستی ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێ كه توركیا به‌رده‌وام خه‌ڵكی سڤیلی كردوه‌ته ئامانج و ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نیه .
5
تا بنكه‌و باره‌گا سه‌ربازی و هه‌واڵگریه‌كانی توركیا له ناو هه‌رێم و له كوردستان و عیراق بن ، ده‌وڵه‌تی توركیا‌و به تایبه‌ت ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان ئه‌م جۆره ره‌وتارانه ده‌كه‌ن ، بۆیه پێویسته عیراق و هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ داوای ده‌ركردن و دورخستنه‌وه‌ی دوا سه‌ربازو میت بكه‌ن له ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێم و عیراق، مانه‌وه‌ی ئه‌و باره‌گایانه واته كوشتنی زیاتر ، واته خیانه‌ت و خۆفرۆشی زیاتر .
ژ.ت