ئێستا 20 ساڵی خشته ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می توركیان، له مه‌ودای بیست ساڵدا ئاكه‌په شكستی خوارد له‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتی خۆی سه‌ره‌تای هاتنیان بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ریان ده‌كرد، ئه‌ردۆغان ته‌واوكه‌ری هه‌ره خراپی سیاسه‌تی ئه‌تاتوركه به‌رانبه‌ر كورد، پرسی چاره‌سه‌ری ئاشتیشی وه‌ك سیاسه‌تی پاكتاو هێناوه‌ته به‌رباس و هه‌رگیز نه‌یویستوه كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكات، نه‌ك نه‌یویستوه بگره خۆی هۆكاری سه‌ره‌كی قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كه بووه، ئه‌مه‌ش به‌و سیاسه‌ته درۆزنانه‌یه‌ی كه دوای گرتنی ئاپۆ له پیلانێكی نێو ده‌وڵه‌تیدا به چه‌ند ساڵ پاش نه‌توانینی كۆتای هێنان به په‌كه‌كه وه‌ك به‌ڵێنیان دابوو، پرسی ئاشتی هێنایه گۆڕێ، دوای گرتنی ئاپۆ، په‌كه‌كه به رێكه‌وتن له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نیازمه‌ندیه‌ك بۆ كۆتای هێنان به شه‌ڕ له باكوری كوردستانه‌وه ڕووی كرده قه‌ندیل، یه‌ك دوو ساڵ دواتر ئاكه‌په بوونه حاكمی توركیا، سه‌ره‌تا ئه‌وان سودیان له ده‌نگ و داوای خه‌ڵكی باكوری كوردستان بینی، به‌ڵام پڕۆژه‌یه‌كیان نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ر. ئه‌ردۆغان له بری چاره‌سه‌ری ده‌یگوت "ئه‌گه‌ر كه‌س باسی نه‌كات بابه‌تێك نیه به ناوی كێشه‌ی كورد" ئه‌مه وه‌ك جۆرێك له سوكایه‌تی به كورد دێته به‌رچاو، باسی كورد مه‌كه‌ن كه‌واته كێشه‌یه‌ك نیه له توركیا، راسته ئاپۆ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بدات به ده‌وڵه‌ت و زه‌مینه سازیه‌ك بۆ ئاشتی بڕه‌خسێنێ ساڵی 1999 بڕیاری ده‌رچون له توركیایدا، سێ ساڵ دواتر كاتێك ئاکەپە ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له برِی هه‌ڵوێست نواندنی ئه‌رێنی به‌رانبه‌ر دوركه‌وتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له باكوری كوردستان به هه‌مان سیاسه‌تی پێشتری توركیا كه‌وته وێزه‌ی كورد، ئه‌و ته‌نانه‌ت سۆزی ئاینیشی به كار هێنا بۆ جینۆسایدی كه‌لتوری و جینۆسایدی زمان و جینۆسایدی داب و نه‌ریت و هونه‌رو میوزیكی كورده‌واری، ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك له ئه‌تاتوركه‌وه تا عه‌بدوڵا گویل پێیان نه‌كرابوو ئه‌مه وێڕای كوشت و بڕه‌كانی دۆڵی زیلان و ده‌رسیم و ئه‌وانی تر.
ساڵانی 2004 -2005 ئاكه‌په پرسی ئاشتی هێنایه به‌رباس، ئه‌م پرسه له گه‌ڵ شه‌ڕو كوشت و بڕو پیلانی به‌رده‌وامدا نزیكه‌ی 10 ساڵ درێژه‌ی كێشا، له ناو ئه‌و ده ساڵه‌دا هه‌وڵی ترازان و په‌رتكردنی په‌كه‌كه درا، له ئه‌وروپا و له باشوری كوردستان و له باكوری كوردستانیش هه‌وڵی كوشت و بڕی چالاكانی په‌كه‌كه به‌ڕێوه چوو، له هه‌وڵی په‌رتكردنا كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر عوسمان ئۆجالان برای ئاپۆ، هه‌روه‌ها نیزامه‌ندین تاش و چه‌ندین گه‌ریلا دانرا، له قه‌ندیل گه‌له‌كۆمەی 2011 له سه‌ر په‌كه‌كه و قه‌ندیل به‌ڕێوه چوو، په‌كه‌كه هه‌موو ئه‌م قۆناغانه‌ی تێپه‌ڕاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بپرسین، ئیتر چی، ئایه په‌كه‌كه ته‌واو بوو، ئایه پیلانه‌كان سه‌ریان گرت، كوشتنی چالاكان له باشور له ماوه‌ی رابردودا له رێگه‌ی چه‌ته و به‌كرێگیراو و درۆن و فڕۆكه‌وه، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای و قه‌ده‌غه كرا‌و له ئه‌شكه‌وته‌كانی به‌رخودان توانی په‌كه‌كه له ناو ببات، هه‌ڵبه‌ت نه‌خێر، ئه‌وه‌تا كاریگه‌ری ئه‌م هێزه ئێستا زۆر فراوانتره له بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر، راسته پیلانه‌كان گه‌وره‌ن، قوربانی هه‌یه ته‌نانه‌ت كه‌سانی سڤیل و كاسب و بریندار ده‌كرێنه ئامانج، راسته‌وخۆ هاكان فیدان به‌رپرسی یه‌كه‌می میت سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌یه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێت، په‌كه‌كه‌ش پلانی خۆی ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر جارێكی تر بیر له ئاشتی راسته‌قینه نه‌كرێته‌وه، ئاشتیه‌ك به‌رله‌وه‌ی گه‌ریلا تێیدا پشوو بدات، پێویسته سه‌ربازی تورك ماندوێتیان ده‌ربچێت، له هه‌قیقه‌تا سه‌ربازی تورك زۆر ماندون به ده‌ست شه‌ڕێكه‌وه كه میت هیچ گوێی له خوێن و كوشتن‌یان نیه، چیرۆكی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ناوتوركیا كه 40 سه‌ربازی توركی تیا كوژراو هه‌شتیش به دیلگیرا، په‌ندێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری تیایه كاتێ كه به‌رپرسانی میت به په‌كه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌و هه‌شت دیله‌شتان بكوشتایه، یانی خوێنی تورك و كورد بۆ میت گرنگیه‌كیان نیه.
روداوی دوو گه‌ریلا گیان فیداكه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی توركیا به ئێمه ده‌ڵێت، په‌كه‌كه مه‌به‌ستی كاری خۆكوژی بێت ده‌توانێ زۆر شت بكات، كه نایكات مه‌سه‌له‌كه مافی مرۆڤ و ئاكاری په‌كه‌كه‌یه به‌رانبه‌ر سه‌رباز و پۆلیسی توركیا، با ئه‌وانیش هه‌مان ئاكارو كاردانه‌وه‌یان نه‌بێت، ئه‌و روداوه وانه‌یه‌كی گرنگه بۆ توركیا و ئاكه‌په ئه‌گه‌ر پێبزانن، بۆ گه‌ریلا گه‌ڕانه‌وه بۆ باكور و تێكدانی خه‌و له ئاكه‌په زۆر ئاسانه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێگه دروسته‌كه نیه، په‌كه‌كه تا ئێستا ده‌رگای ئاشتی به ته‌واوی دانه‌خستووه، ئه‌م پرسی ئاشتیه زۆر كۆنه و لای په‌كه‌كه ئامانجێكی گرنگه، ته‌نانه‌ت كاتێ ساڵی 1993 تاڵه‌بانی ئه‌و پرسه‌ی له نێوان ئاپۆو ئۆزالا وروژاند و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و پێش چوون، ئاپۆ زۆر به جۆشه‌وه به‌رو پیری ئه‌و ئاشتیه چووه، ئه‌گه‌ر ئاشتی 1993 سه‌ریگرتباو دواتر تورگۆت ئۆزال ژه‌هر خوارد نه‌كرابا، ره‌نگه ئێستا توركیا له بارودۆخێكی ئابوری و دیموكراسی زۆر گه‌شه‌سه‌ندودا بوایه، جه‌رگی هه‌زاران دایكی كورد‌و توركیش ناسوتابا، توركیا له برِی ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و هه‌موو زیانه بیر له ئاشتی بكاته‌وه، تازه زیاتر سزای زیندانی به سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میر تاشا ده‌سه‌پێنێ، تازه ناو به ناو هاكان فیدان بۆ كوشتنی هاونیشتمانیه‌كی خۆی له پڕدا خۆی ده‌كات به هه‌ولێرو كوردستان و عیراقدا‌و نه‌خشه‌كانی پاكتاو داده‌ڕێژێت، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م پیلان و كوشت و بڕه په‌كه‌كه كارتی زۆری به ده‌سته‌وه‌یه، له سه‌رو هه‌موو كارته خوێناویه‌كانه‌وه، كه جۆرێكه له به‌رگری ڕه‌وا، كارتی ئاشتیش هه‌یه، بۆ ئه‌مه بڕوام وایه بارزانی ده‌توانێ ده‌رچه‌یه‌ك بكاته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ركات گونجا بێت تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت له دوا دوای ته‌مه‌نیشیا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی كوشنده په‌لاماری نه‌دایه هه‌نگاوی دیكه‌یشی ده‌نا، بارزانی ده‌توانێت له نێوان په‌كه‌كه‌و ئاكه‌په‌دا، له نێوان ئیمرالی و ئه‌نقه‌ره ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشتی دروست بكات، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵكانی ئاشتی خوازده‌كرێت بكرێنه هۆیه‌ك بۆ ئامانجێكی گه‌وره تر،
قه‌ندیل ده‌رگای ئاشتی دانه‌خستوه، ئه‌وه‌ش نه‌ك له به‌ر لاوازی، یان فشاری توركیا‌و به كارهێنانی چه‌كی یاساغ، نا له به‌ر ئه‌و بڕوابوونه‌ی په‌كه‌كه‌و خودی ئاپۆ به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه، ئه‌وه‌ی ده‌رگای ئاشتی داخستوه ئاكه‌په و ئه‌ردۆغانن، ده‌رگای ئاشتیش سه‌ره‌تا به گفتوگۆی راسته‌وخۆ له گه‌ڵ ئیمرالی ده‌ست پێده‌كات، نه‌ك به هاتن بۆ ئامه‌د و داخستنی ده‌رگای زیندانێك كه شاهیدی خوێن و چه‌وسانه‌وه‌ی كورده، ئه‌گه‌ر ئاشتیت ده‌وێت ده‌رگای هه‌موو زیندانه‌كان داخه، به زیندانی ئیمرالیشه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه بیست ساڵه خه‌ڵك شاهیدی فێڵ و درۆكانی ئێوه‌یه، ناكرێ ئێف 16ی ئه‌مه‌ریكی له شاخه‌كان بدات و تۆش داوا له كورد بكه‌یت پشتگیریت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بارزانی له باره‌گاكه‌ی خۆیه‌وه بیه‌وێت هه‌نگاوێك بنێت دڵنیام قه‌ندیل هاوكار ده‌بێت، به مه‌رجێك ئاشتی راسته‌قینه بێته دی، ئه‌و ئاشتیه‌ی كه تاڵه‌بانی به‌رله‌وه‌ی نه‌خۆشی بیخات ویستی زیندوی بكاته‌وه ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و دیداره‌ی سه‌بری ئۆك و تاڵه‌بانی له سلێمانی كه ساڵی 2012 بەڕێوه چوو.
تا ئاشتی نه‌یه‌ته دی توركیا و هه‌رێمی كوردستان له نێو شه‌ڕدان، چونكه ئه‌گه‌ر چی میت و ئاكه‌په ئێستا مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز تر له گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌ڵام مانه‌وه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌كه‌كه‌و كوردا ده‌بینن، راسته ئێستا میت زۆر باش توانیویه‌تی هه‌رێم بخاته بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی توركیاوه، لێ ئه‌مه به‌س نیه توركیا كه له ڕێی میته‌وه كار له سه‌ر سڕینه‌وه‌ی كورد ده‌كات پێی وایه هه‌رێم په‌كه‌كه‌ی تێا بێت یان نا، یانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و چیا‌و ناوچه سنوریه ده‌سكرده‌كان بن یان نا ئه‌وه به‌شێكه له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سكه‌وتی په‌كه‌كه و ته‌واوی حزبه كوردستانیه‌كان، توركیا ئه‌و بۆچونه ناشارێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر له‌مپه‌ره‌كاندا زاڵ بێت، ئاكه‌په له كاتی داوای ئاشتی كردن و ده‌ستدرێژكردن بۆ ته‌وقه‌شدا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن كورد له بن بێنێت، به‌ڵام دواجار چاره‌نووسی ئاكه‌په‌ش له چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه باشتر نابێت كه نه‌یانتوانیوه كورد ئاشتبكه‌نه‌وه.
ژ.ت