توركیا وپه‌كه‌كه و سلێمانی
په‌لاماری فڕگه‌ی سلێمانی و كۆی ئه‌و په‌لامارانه‌ی له‌م سێ چوار ساڵه‌ی به‌رێدا ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی گرتوه‌ته‌وه هه‌وڵی به جاش كردن و دوژمنایه‌تی ناوخۆیی كوردی زیاتر نییە.
په‌لاماری فڕگه‌ی سلێمانی و كۆی ئه‌و په‌لامارانه‌ی له‌م سێ چوار ساڵه‌ی به‌رێدا ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی گرتوه‌ته‌وه هه‌وڵی به جاش كردن و دوژمنایه‌تی ناوخۆیی كوردی زیاتر نییە.
نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لاهوری شێخ جه‌نگی ووتی ئه‌ردۆغان به نێچیرڤان بارزانی و خه‌میس خه‌نجه‌رو خه‌ڵكی تردا له سه‌ر هاوكاری ئێمه بۆ رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ده‌ناردین ، وتی خه‌میس پێی وتم ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی توندت لێده‌كات ، لاهوریش به خه‌میس ده‌ڵێت به ئه‌ردۆغان بڵێت ئه‌گه‌ر ساروخی پێوه ناین با ساروخه‌كه گه‌وره بێت ئازاری كه‌متره ، ئه‌م قسانه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی له 2021 خۆی گێڕایه‌وه‌و ده‌شێت تا ئێستاش له میدیا مابن ، هه‌موو داوا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ردۆغانیش له سلێمانی و یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت گۆڕانیش كه‌وی بوون و چوونه ژێر بڕیاری ئه‌وان و دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه‌و رۆژئاوایه، ئه‌ردۆغان سلێمانی و حزبه‌كانی ئێره ، به تایبه‌ت یه‌كێتی و گۆڕانی به‌و جۆره ده‌وێت ، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ش كه سلێمانی كردوه‌ته ناوچه‌ی تیرۆر ،خۆ ئه‌و شوێن نه‌ماوه له بادینان لێی نه‌دات و خه‌ڵكی لێنه‌كوژێت ، خۆ ئامێدی و شێخان و شیلادزێ و برادۆست و ده‌یان شوێنی دیكه‌ی بادینان و هه‌ولێر سه‌ر به سلێمانی نین كه‌وی كردنه‌و هیچی تر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر سلێمانیش تازه نیه و زیاتر له 10 ساڵه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره بوونی هه‌یه .
په‌لاماری فڕگه‌ی سلێمانی و كۆی ئه‌و په‌لامارانه‌ی له‌م سێ چوار ساڵه‌ی به‌رێدا ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی گرتوه‌ته‌وه هه‌وڵی به جاش كردن و دوژمنایه‌تی ناوخۆیی كوردی زیاتر نیه ، توركیا له كاتی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستانیشدا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو شه‌ڕه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه بسه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ش خۆی به فڕۆكه‌و چه‌ك و چۆڵ به‌شێك بوو له شه‌ڕه‌كه ، توركیا‌و ئه‌ردۆغان كه هیوادارم زۆری نه‌مابێت له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ راكێشانی ده‌نگه ، نایانه‌وێ سلێمانی په‌كه‌كه‌و كوردانی رۆژئاوایان بۆ له ناودات ، ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌وێت ئه‌م سنوره‌ش خۆی راده‌ست بكات ، ده‌نا خۆ په‌كه‌كه تا ئێستاش له چیاكانی سنوری بادینان و ته‌نانه‌ت هه‌ولێریش شه‌ڕی جوامێرانه‌ی توركیای داگیر كه‌رده‌كه‌ن ، وێڕای ئه‌وه‌ی رۆژ نیه سوپا دڕنده‌كه‌ی ئه‌ردۆغان چه‌كی قه‌ده‌غه به‌كار نه‌هێنن.
رقی توركیا له سلێمانی رقی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌ردۆغان نیه‌و مێژوه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له مێژو بده‌ینه‌وه زۆر به ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ، مه‌سه‌له‌كه‌ش ته‌نها ملنه‌دانه ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ئه‌مه‌ریكاو فه‌ڕه‌نساو ناتۆ‌و هاوپه‌یمانانی دژی داعش هه‌موویان و هه‌ر یه‌ك به جۆرێك پشكی ئه‌و تاوانانه‌ی توركیایان به‌رده‌كه‌وێت ، به تایبه‌ت رۆژئاوای كوردستان و ته‌نانه‌ت هه‌رێمیش له دۆست و هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو فه‌ڕه‌نسان ، چاوپۆشی كردن به بیانوی ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه هۆكاری چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌یه ، فه‌ڕه‌نساو ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ردووكیان دوو وڵاتی زۆر بێمنه‌تن له توركیا ده‌توانن زۆر به ئاسانی به‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بگرن ، له ناو هه‌ردوو وڵات و له ناو سیاسیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو فه‌ڕه‌نساشدا زۆرن ئه‌وانه‌ی توركیا‌و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان زۆر باش ده‌ناسن و ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه چه‌ند پاڵپشتی تیرۆری كردووه له موسڵ و ئه‌فرین و شوێنه‌كانی تر .
گره‌و له سه‌ر وێرانكردنی سلێمانی گره‌وه له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێم و كۆتای هێنان به ئه‌زمونی كوردستان ، ئه‌م ئه‌زمونه باش یان خراپ ، به تێكچوونی سلێمانی ته‌فرو تونا ده‌بێت ، كه‌چی سه‌یره به‌رده‌وام خه‌ون به تێكدانی سلێمانیه‌وه ده‌بینرێت و پێش رقی ئه‌ردۆغانیش له‌م سنوره ده‌یان حه‌كایه‌تی خه‌یاڵی دروست ده‌كرا كه رۆژێ له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را سوپای ئه‌مه‌ریكاو ئێران ڕووبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌نیمه‌یشن و فیلم دروست ده‌كرا ، به گژا چوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه زڕه به پێكه‌وه بوونی كوردان دێته دی ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌وتنی ئه‌ردۆغان به ته‌واوه‌تی ئه‌و خه‌ونه گڵاوه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ف.ق