سەردار ستار لە نوسنێکدا وەڵامی بابەتێکی بورهان یاسینی داوەتەوە، کە پەکەکەی بە بزوتنەوە فەلەستییەکان چواندوە. لەم بابەتەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە ناوبرا چۆن و لە چ چوارچێوەیەکدا و چۆن لە بەراوردکارییەکاندا کەوتووەتە هەڵەوە...
دەقی بابەتەکەى سەردار ستار:
به‌شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی داگیركه‌ر تێكده‌شكێنین
وه‌ڵامێك بۆ نووسینه‌كه‌ی بورهان یاسین له ژێر ناوی "به لوبنان كردنی هه‌رێمی كوردستان"
له پێنجه‌م رۆژی ٣٩ ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری ١٥ی ئابی ١٩٨٤ واتا له ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢، بورهان یاسین نووسینێكی له پێگه دژیتاڵیهكانی خۆی بڵاوكرده‌وه، "وه‌ك به‌راوردكارییه‌ك له‌نێوان رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی و پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و به لوبنان كردنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی هه‌ردووكیشیان له‌ناچاری ده‌بێ خۆیان راده‌ست بكه‌ن، وه‌كوتر چارهیهكیتریان نییه"، ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كه‌ی بورهان یاسینه.
بێگومان ئه‌م نووسینه له‌كاتێكی واههستیاردا بێ مه‌به‌ست نییه، واتا له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی خۆی، هه‌مانكات به‌ئاگایی بێ یان بێ ئاگای ده‌كه‌وێته خزمه‌ت سیاسه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ و ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و په‌ده‌كه. بۆیه منیش ناچارم له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌م بنوسم، چونكه له‌ژێرناوی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نی و نه له‌گه‌ڵم و نه له‌دژم، ناتوانێت خۆڵ بخاته چاومان. هه‌روه‌ها وه‌كو ئه‌وه‌ی نووسه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئایدیۆلۆژی ناكات، به‌ڵكو ته‌نها شیكار بۆ رووداوه‌كان ده‌كات و خوێنه‌ر چۆنی پێباشه ده‌توانێ وا لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات، ئه‌مه‌ش له‌خشته‌بردن و فریودانێكی تری خوێنه‌ره، بۆیه ده‌بێ نووسه‌ر بزانێ ئه‌و دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌می له سه‌ره‌تای شوباتی ٢٠٢٠ وه‌ك سیمینار پێشكه‌شی كردووه و ئه‌وه‌ی ئێستاشی كه له ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢وه بڵاوی كردۆته‌وه، پێش هه‌مووشتێك ده‌بێ بزانێ، دوو هێرشی ئایدیۆلۆژیایی لیبرالیستیه له‌به‌رامبه‌ر تێكۆشانی ئازادی گه‌لانی دیموکراتیخواز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه.
ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری له كوردستان له ١٥ی ئابی ١٩٨٤ له ئه‌نجامی خه‌باتی په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ ده‌هات كه له نه‌ورۆزی ١٩٧٣ ده‌ستی پێكردبوو. دوای ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و دیموكراتی نه‌ما، هه‌مانكات له‌دژی كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ ئیدی ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بڕیاری شه‌ڕی چه‌كداری نه‌دابوایه ئه‌وا پێویستبوو په‌كه‌كه‌ش وه‌ك حیزبه‌كانی تری باكور یان له توركیا به‌هه‌موو بڕیاره‌كانی داگیركه‌ری رازیبوایه و ببا به‌به‌شێك له پرۆژه‌ی میت – سوپا، یان وه‌كو كه‌مال بورقای و خه‌جۆ و ئه‌وانیتر له ئه‌وروپا ببوا به په‌ناهه‌نده و چاوه‌ڕێی مردنی خۆی بكردبوایه، له‌ناو هه‌ردوو بژاره‌كان له‌و رۆژه سه‌ختانه كه ژماره‌ی گه‌ریلاكانی به په‌نجه‌ی دوو ده‌ست ده‌ژمێردران، په‌كه‌كه شه‌ڕی چه‌كداری به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك راگه‌یاند كه وه‌ك دووه‌م ده‌وڵه‌تی ناتۆ و به پایه‌گای سه‌ره‌كی ئیمپریالیزم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ژمێردرا.
بڕیارێكی به‌وشێوه‌یه ئینجا رێبه‌رێكی وه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ بیدا و فه‌رمانده‌یه‌كی وه‌ك هه‌ڤاڵ عه‌گیدیش جێبه‌جێی بكات، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌تان ئه‌وكاتیش وه‌ك ئێستا په‌ده‌كه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی نۆكه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك بوون، ئابلۆقه‌ی ئازوقه‌یان له خواكوڕك خستبووه سه‌ر هه‌ڤاڵانی گه‌ریلا، چونكه شه‌ڕیان له‌دژی داگیركه‌ر ده‌ستپێكردبوو، بۆیه نه‌ك ئێستا ٥٢ ساڵه په‌ده‌كه له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركه.
هه‌ڵبه‌ته منیش نامه‌وێ بڵێم بۆچی نووسه‌ر به‌وشێوه‌یه ده‌نووسێت، یان بۆچی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی و رێبه‌ره‌كه‌ی هه‌یه كه ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هێزی كوردیه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهان، واتا به‌لای كه‌م په‌كه‌كه له‌ناو ٦٠ ملیۆن كورد له كوردستان ٤٠ ملیۆنی خۆشیان ده‌وێ و ده‌نگی پێده‌ده‌ن و دواڕۆژی خۆیان له‌سه‌ر بونیاد ده‌نێنن، ده‌بێ ده‌نگی ناشاز و دوور له واقیع و حه‌قیقه‌تی تێكۆشانی ئازادی گه‌لیش هه‌بن وه‌ك بورهان یاسین، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، یه‌كه‌م: به‌هۆكاری شوێنه جوگرافیایه‌كه‌ی كه دووره له ئێش و ئازار و راستینه‌ی گه‌له‌كه‌ی. دووه‌م: ئه‌و هه‌ژموونه ئایدیۆلۆژیایهیی لیبڕالیزم كه رۆحی تاكه‌كانی كشاندوهو كردوونی به كۆیله‌ی هه‌سته‌كانی خۆی و ئاماده‌نین بۆ دۆزی گه‌له‌كه‌یان یه‌ك كاتژمێر فیداكاری بكه‌ن. سێیه‌م: بۆیه لای نووسه‌ر و زۆركه‌سی وێنه‌ی خۆی سه‌یره له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك هێشتا به‌هه‌زاران كچ و كوڕی شۆڕشگێڕ هه‌یه له‌پێناو "كوردستانێكی ئازاد و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و دیموكرات" گیانی خۆی ده‌كاته قوربانی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر هیچ به‌ڵگ و دۆكمێنتێكی په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆی به‌كارنه‌هێناوه‌و یه‌ك لایه‌نه به‌ناوی لێكۆڵینه‌وه‌و شرۆڤه‌كاری بۆ تێكۆشانێكی چه‌كداری كه 39 ساڵه به‌رده‌وامه، ئه‌وكات ئه‌و شێوازه له نووسین ده‌كه‌وێته خانه‌ی چه‌واشه‌كاری و به‌هه‌ڵه دابردنی خوێنه‌ر، له‌پێناو ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له‌و هێرشه ئایدیۆلۆژیه به به‌رنامه‌یه رزگاری بێ و بتوانێ حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان و ئه‌و ئاسته‌ی كه شه‌ڕی چه‌كداری تێدا ده‌گوزه‌رێ وه‌كو خۆی ببینێ، بۆیه به‌پێویستی ده‌بینم ئه‌گه‌ر كورتیش بێ تێبینی و سهرهنجهكانم له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی بورهان یاسین بنووسم، له‌كۆتایشدا شیكارێك بۆ شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی و ئه‌و ئاسته‌ی پێی گه‌یشتووه بكه‌م.
- سه‌باره‌ت پێشه‌كیه‌كه‌ی نووسه‌ر:
له لاپهڕه٤، نووسه‌ر پێیوایه "توركیا چۆك به په‌كه‌كه دابدات و باشووری كوردستانیش شكستێكی كه‌مه‌رشكێنی به‌ربكه‌وێ" نووسه‌ر و ئه‌وانه‌ی وه‌ك نووسه‌ر بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر تێكۆشانی ئازادیخوازی په‌كه‌كه نه‌بوایه، ئه‌و هه‌رێمه ده‌مێك بوو گورزه كهمهرشكێنهكهی به‌رده‌كه‌وت و تا ئێستا ته‌مه‌نی درێژ نەدەبوو. چ ناتۆ و چ توركیا ئه‌و هه‌رێمه‌یان بۆیه راگرتووه، چونكه تێكۆشانی په‌كه‌كه هه‌یه. له‌لایه‌كیتر په‌كه‌كه نه په‌ده‌كه‌یه و نه دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كانه و نه وه‌ك هیچ حیزبێكیتره، له هزر و بیركردنه‌وه‌و فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیا چۆن له‌وان جیاوازه، به‌هه‌مانشێوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری و شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ش زۆر زۆر له‌وان جیاوازتره، نه‌ك ته‌نها په‌كه‌كه چۆك دانادات، ئه‌گه‌ر ئێستاكه په‌ده‌كه و ناتۆ ته‌نها شه‌ش مانگ پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌بن، ده‌وڵه‌تی تورك تا ئه‌نقه‌ره ناتوانێ له‌به‌ر گورزی گه‌ریلا بووه‌ستێ، ئەگەر ده‌وڵه‌تی تورك توانیویەتی ئەوەندەش خۆی بگرێت، ئه‌وا به یارمه‌تی و هێز و چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆ و سیخوڕی و پشتیوانی هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌یه.
دیسان لهلا٤، نووسه‌ر قسه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت " به‌هه‌موو پێوه‌رێك خه‌باتی چه‌كداری په‌كه‌كه له‌باكور بنبه‌ست و بێكاریگه‌ر كراوه" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ته‌نها گوێ له داگیركه‌ر و راگه‌یاندنه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت ده‌گرێت، بۆیه نازانێت له‌مساڵدا چه‌ند چالاكی له باكوری كوردستان ئه‌نجامدراون، بۆ ئاگاداری نووسه‌ر هه‌ر ئه‌مساڵ له هه‌رێمه‌كانی ئامه‌د، سه‌رحه‌د، دێرسیم، گارزان، وان، بۆتان، زاگرۆس چالاكی ئه‌نجامدراون، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چالاكی و خه‌باته‌ی كه كچان و كوڕانی پرشنگی خۆر له‌ناو شاره‌كانی توركیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ده‌كرێ بگوترێ پێویسته چالاكیه‌كانی باكور زیاتر بكرێن، تاكو بتوانن دوژمن به‌چۆكا بێنن، به‌ڵام ناتوانی بڵێیت، بنبه‌ست و بێكاریگه‌ر كراوه، خودی وه‌زیره‌كه‌ی تورك ده‌ڵێت "زیاتر له ٥٠٠ گه‌ریلا له‌باكوری كوردستان هه‌یه". له‌هه‌موو باشوور له‌ساڵانی هه‌شتا كه شه‌ڕی عێراق - ئێران هه‌بوو، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان، ئایا ٥٠٠ پێشمه‌رگه له ناوه‌وه‌ی باشوور هه‌بوو؟؟؟
لا٥، نووسه‌ر ده‌ڵێت "كێشەی توركیا و په‌كه‌كه، زهنیه‌تی ره‌ش و سپییه" ده‌سته‌واژه‌ی كێشه‌ی توركیا و په‌كه‌كه، ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی گلادیۆی ناتۆیه، كه راگه‌یاندنه‌كانی په‌ده‌كه ئه‌م رۆڵه‌یان خستۆته سه‌ر شانی خۆیان. په‌كه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌س نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ره، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بوونی گه‌لی كورد هه‌یه و ده‌یه‌وێت به زه‌بری هێز له‌ناوی به‌رێت. په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له له‌ناوبردن بپارێزی و به‌ره‌و ئازادی و رزگاری هه‌نگاوی پی بنێت، تێكۆشان ده‌كات. بۆیه زهنیه‌تی نووسه‌ر و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه نه‌ك ته‌نها ره‌ش و سپی نین، به‌ڵكو زهنیهتێكی پووچگه‌رایه "نه‌هیلیزم" كه‌هیچ باوه‌ڕیان به‌خه‌بات و تێكۆشان نه‌ماوه‌و ده‌یانه‌وێت له ئه‌وروپا چاوه‌ڕێی مردن بكه‌ن، نازانن په‌كه‌كه و تێكۆشه‌رانی ئازادی له شاخه‌كانی كوردستان، شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ ژیانێكی ئازاد و به‌نرخ و به كه‌رامه‌ت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر غه‌رقی ناو رێكه‌وتنی لۆزان بووه‌و هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له فه‌له‌كی ئه‌و رێككه‌وتنه نگریسه ده‌سوڕێته‌وه، بۆیه‌ش باكور و باشوری وڵات وه‌ك ناوه‌ند و كه‌نار باس ده‌كات، نازانێ په‌كه‌كه ئه‌و هاوكێشهیهیی ٥٠ ساڵه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و كاتێك پاشگری توركی و عێراقی و سوری و ئێرانی په‌سند نه‌كرد، بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ گه‌ریلای ئازادی كوردستان له ئیلامه‌وه تا ده‌گاته ده‌ریای ره‌ش و تا ئهمانۆسی ده‌ریای سپی و له چوارپارچه‌ی كوردستان تێكۆشان به سه‌ربه‌رزی به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆ په‌كه‌كه ناوه‌ند كوردستانه، ده‌بێ شه‌ڕی چه‌كداری ده‌ربازی ناوه‌نده‌كانی داگیركه‌ریش بكرێت، به‌ڵام بۆ گه‌ریلای ئازادی له‌كوێ داگیركه‌ر و دوژمنانی ئازادی هه‌بێ له‌وێ پێویسته به‌بێ سڵكردنه‌وه، رووبه‌ڕووی ببێته‌وه. به‌لای نووسه‌ر و ئه‌وانه‌ی تا ئێستا عێراقچی و توركچی و ئێرانچی و سوریچین، پێیانوایه نابێ گه‌ریلا له‌باشوور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌بێ و تیكۆشان بكات، ئه‌مه بیر و هزری ئه‌و جۆره كورده كلاسیكهیه كه غه‌رقی لۆزان بووه، بۆیه هیچ كه‌س ناتوانێ سنور بۆ تێكۆشه‌رێكی ئازادی كوردستان له‌هیچ پارچه‌یه‌ك دیاری بكات.
لا٨، نووسه‌ر ده‌ڵێت "كاریگه‌ری په‌كه‌كه په‌یوه‌سته به رۆژئاوای كوردستانه‌وه"، شۆڕشی رۆژئاوا‌و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و ماندوبوونی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌یه له‌سه‌روویاندا گه‌لی كورد، په‌كه‌كه ٤٥ ساڵه له رۆژئاوا خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات، ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه بۆ ئه‌وه‌یه بتانه‌وێت په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی باكوور قه‌تیس بكه‌ن، ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌مێكه به‌سه‌رچووه، ئیتر سنووره‌كان ناتوانن په‌كه‌كه قه‌تیس بكه‌ن. هه‌مانكات ئه‌و ئاسنه سارده په‌ده‌كه و ئه‌نه‌كه‌سه زۆریان كوتاوهتهوه، به‌ڵام بێ سووده.
- سه‌باره‌ت به خه‌باتی ره‌وای گه‌لی فه‌له‌ستین:
نه‌ك ناتوانم وه‌ك نووسه‌ر بۆ تێكۆشان و خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین بیربكه‌مه‌وه، به‌ڵكو شه‌رم له مرۆڤ بوونی خۆشم ده‌كه‌م، چونكه پرۆژه‌ی ئیسرائیل "زایۆنیزم" له‌ناوچه‌كه به‌رئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و پێكهێنانی كۆتای شه‌ڕی جیهانی دووه‌من، ئه‌وانه‌ی دەوڵەتی ئیسرائیلیان دروست كرد وه‌ك به‌ڵایه‌ك بۆ سه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاشان وه‌ك پایه‌گایه‌ك بۆ ئیمپریالیزمی جیهانی، ئه‌وانیش " ئینگلیز، توركیا، ئه‌مریكا، براوه‌كانی هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی" دواتر ئه‌و پرۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی ناتۆ خۆی داڕشتۆوهتهوه. واتا وه‌ك چۆن ئێمه له كوردستان به‌ده‌ستی ئه‌و هێزانه ده‌چه‌وسێینه‌وه، به‌هه‌مان شێوه گه‌لی فه‌له‌ستینیش رووبه‌ڕووی ئه‌و خۆسه‌پاندنه‌ی ناتۆ بوونه‌ته‌وه.
ده‌كرێ باسی ره‌وایه‌تی گەلی جووله‌كه لە چوارچێوەی ئیسرائیل بكه‌ین له‌سه‌ر خاكی خۆیان، بێگومان راسته، به‌ڵام زایۆنیزم كه له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی و داگیركه‌ری بونیادنراوه راست نییه، بۆیه‌ش تۆی دوژمنایه‌تی و ناكۆكی و كوشتن و له‌ناوبردنی كردۆته پیشه‌ی ٧٤ ساڵه‌ی خۆیان. ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له فه‌له‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رستایه‌تی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی ده‌سوڕانه‌وه، بۆیه نه‌ك نیانتوانی داگیركه‌ری دەوڵەتی ئیسرائیل بووه‌ستێنن، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ هه‌موویان بوونه‌ته به‌كرێگیراوی دەوڵەتی ئیسرائیل، واتا ئێستا ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سوونی نه‌ك دەوڵەتی ئیسرائیل به داگیركه‌ر نابینێ، به‌ڵكو بوونه‌ته هاوپه‌یمانی، له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئێران به قسه‌ی ناتۆ، له ئێستا ده‌یانه‌وێت ناتۆی عه‌ره‌بی پێك‌بێنن!!
بیركردنه‌وه‌ی مه‌لیك حسێن و ئوردنیه‌كان له رابردوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی په‌ده‌كه و بورهان یاسینه، بۆ ئه‌وه‌ی ئافه‌رینێك له داگیركه‌ر وه‌ر بگرن، ئاماده‌ن بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی گه‌له‌كه‌یان به‌سوك و ئاسانی بفرۆشن. ده‌بێ ئه‌وه له‌بیرنه‌كه‌ین له‌لایه‌نی مێژووی داگیركاری هیچ لێكچوونێك له‌نێوان گه‌لی كورد و فهلهستینهیهكان نییه، چونكه ده‌وڵه‌تی تورك زیاتر له هه‌زار ساڵه كوردستانی داگیركردووه، به‌ڵام ئیسرائیل ٧٤ ساڵه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، واتا ئه‌گه‌ر یه‌كریز و یه‌كێتی نێوان گه‌لی عه‌ره‌ب هه‌بووایه، ئه‌وا نه‌یان ده‌هێشت وڵاته‌كه‌یان داگیر بكرێ، به‌ڵام داگیركه‌ری له‌كوردستان ته‌مه‌نی زیاتر له هه‌زار ساڵه. هه‌موو په‌یماننامه جیهانیه‌كان ناوی فه‌له‌ستینیان هێناوه‌و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی قه‌واره‌كه ناكۆكی هه‌یه. به‌ڵام هیچ په‌یماننامه و رێكه‌وتنێكی جیهانی ناوی كوردستانیان نه‌هێناوه، ئه‌وه‌ی سیڤه‌ریش ده‌ڵێت، كورده‌كان، واتا ناوی كوردستان نه‌هاتووه، دواین رێككه‌وتنیش لۆزانه كه هیچ خاڵێك یان به‌ندێكی به‌ناوی كورد و كوردستان نییه. بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یان له رابردوو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان، به كێشه‌ی كوردیان گووتوه كێشه‌ی ناوخۆی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان داگیركردووه. له‌لایه‌كیتر ٢٢ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان، پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی فه‌له‌ستین بوونه، به‌هه‌زاران كورد لێره‌وه چووه بۆ رزگاركردنی "قودسی شه‌ریف". به‌ڵام هه‌موو زلهێزه جیهانی و عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌كان هاو فیكر و كۆكن له‌سه‌ر كۆڵۆنیاڵی بوونی كوردستان، بۆیه رێبه‌ر ئاپۆ گووتی، ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه گه‌لی كورد و كوردستان به پرۆسه‌ی جینۆسایددا تێپه‌ڕ ده‌بن.
بۆیه ئه‌وه‌ی نووسه‌ر به‌ناوی كردووه لێكچواندن، ده‌یه‌وێت بڵێت، چۆن بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستین له ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و بێ هیوای و په‌رش و بڵاویان، ناچاربوون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكا له ئۆسلۆ رێكه‌وتن بكه‌ن و به‌و قه‌واره‌یی ئێستا رازی بن، ئه‌مه‌ش زۆر نالۆژیكیه، چونكه ده‌وڵه‌تی تورك ئاماده نییه ده‌سته‌واژه‌ی كورد قه‌بوڵ بكات، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، باكووری عێراق، هه‌مانكات ئاماده نییه شاره‌وانی و پارتی سیاسی كه تۆزێك مه‌یلیان به‌لای كوردا هه‌بێ په‌سند بكات، جا چۆن بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ده‌كرێت به یه‌ك.
- به‌شی دووه‌می وتاره‌كه:
ئه‌و به‌شه‌م له نووسینه‌كه‌ی ترم سه‌باره‌ت به كۆڕه‌كه‌ی نووسه‌ر كه له دانیمارك پێشكه‌شی كردبوو به‌درێژی راوهستهم له‌سه‌ر كردبوو، بۆیه لێره به‌كورتی وه‌بیر خوێنه‌ری دێنمه‌وه:
١- قوڵای ستراتیژی شه‌ڕی چه‌كداری په‌كه‌كه، كوردستانه نه‌ك سوریا، به‌ڵكو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له سوریا – لوبنان هه‌بوو، خراوه‌ته خزمه‌ت شۆڕش به‌گشتی و شه‌ڕی چه‌كداری به‌تایبه‌تی. ساڵی ١٩٨٤ له‌خۆیه‌وه شه‌ڕ ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جموجۆڵی رێبه‌ر ئاپۆ له ١٩٧٣، هه‌مانكات دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ١٩٧٨ و دواتر به‌رخودانی زیندانی ئامه‌دی ١٩٨٢، ئه‌وا ناتوانی شیكارێكی راست بۆ قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بكه‌ی و قوڵای ستراتیژیهكهشت هه‌ڵه ده‌بێ. رێبه‌ر ئاپۆ له سوریا ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵكو دوای زانرا كه هێرشه‌كان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوریا چڕ بوونه‌ته‌وه، به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و دۆستایه‌تیه ١٨ ساڵیهیی كه له‌نێوان رێبه‌ر ئاپۆ و خانه‌واده‌ی ئه‌سه‌د هه‌بوو، رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆی له سوریا ده‌ركه‌وتووه به‌ره‌و ئه‌وروپا، پێویسته له‌وباره‌یه‌وه ره‌خنه‌ی به‌ناو دیموكراتیه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكه‌ی كه نه‌ك لایان له چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو شوێنێكیان بۆ رێبه‌ر ئاپۆش به ره‌وا نه‌بینیوه‌و به‌شێكی سه‌ره‌كیش بوون له پیلانگێڕیه‌كه. وه‌كوتر سنوره‌كانی باشور و باكور و رۆژهه‌ڵات له ساڵی ١٩٨١وه وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆشه‌ڕی چه‌كداری به‌كارهاتوون، ئه‌مه‌ش مافێكی ره‌وایه له‌كوێ ده‌رفه‌ت هه‌بێ بۆ شه‌ڕ و چالاكی، دیاره بزووتنه‌وه‌یه‌ك ئه‌وێ به‌كاردێنێ و ئه‌وه‌شی راست كردووه، دوای راپه‌ڕین ده‌رفه‌ت بۆ شۆڕشی كوردستان زیاتر ده‌ركه‌وت، هه‌رچه‌ند حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌پشتیوانی ناتۆ ویستیان له ساڵی ١٩٩٢ و ١٩٩٥ و ١٩٩٧ و ٢٠٠٠ ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست ده‌ربخه‌ن و په‌كه‌كه‌ش وه‌ك دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كان كامپ نشین بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و په‌كه‌كه ده‌سته‌مۆ نه‌بوو.
٢- تۆ كه ئاگاداری شه‌ڕی چه‌كداری و گه‌ریلایه‌تی نیی، هه‌مانكات هیچ په‌یوه‌ندیت به‌هیچ هێزێكی شۆڕشگێڕ نه‌بووه، له خۆته‌وه چۆن ده‌توانی قۆناخ به‌ندی شه‌ڕی چه‌كداری هیزێكی گه‌ریلای مۆدێرن بكه‌یت!! له ٣٩ ساڵی شه‌ڕی چه‌كداریدا په‌كه‌كه به ئیراده‌ی خۆی كه‌ی ویستووه‌و پێویست بووه شه‌ڕی كردووه، كه‌ی به‌پێویستی زانیوه ئاگربه‌ست و قۆناخی نوێی ده‌ستپێكردووه، له‌كوێ ده‌رفه‌تی بینیبێ بۆ سیاسه‌ت كردن و گۆڕانكاری، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستۆته‌وه، هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا نۆ جار ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه و سێ جاریش ناوی هێزه‌كانی گۆڕیوه.
٣- نووسه‌ر وای خاڵبه‌ندی كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی "شه‌ڕی چه‌كداری په‌كه‌كه له هه‌موو قۆناخه‌كان بێ ئه‌نجام بووه"، ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به‌ڕاستیه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه، به‌ڵام بێگومان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگیڕ، یه‌كێكیش له رێبازه سه‌رەكیه‌كانی تیكۆشانی شه‌ڕی چه‌كداریه، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار تاكو ساڵی ١٩٩٣ وه‌ك شۆڕشی ژیانه‌وه به‌ناو بكرێت و ئه‌نجامگیربوو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ڕی خیانه‌تی ١٩٩٢ نه‌بوایه ئه‌وا ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به‌چۆكدا ده‌هات، چونكه سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی گه‌ل له‌باكور ئیدی كه‌س نه‌یده‌توانی بیان وهستینێ، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی دروست ده‌كرد كه حكومه‌تی شه‌ڕ له هه‌رێمی بۆتان – بادینان دروست ببێت، واتا شه‌ڕی خیانه‌ت و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی ١٩٩٢ و پێكه‌وه شانبه‌شانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان له‌بار برد.
٤- پێویسته له‌مه‌ش دهستهواژهكهت راستكهیتهوه سه‌باره‌ت به "شه‌ڕی درۆنه‌كان"، ئه‌ویش ناتۆ سه‌رجه‌م ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای نوێی پێشكه‌شی توركیا كردووه، هه‌مانكات په‌ده‌كه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتۆته ناو سیخوڕی و به‌ره‌ی داگیركه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه بتوانن رۆح بده‌نه‌وه سوپای توركیا، چونكه له شه‌ڕی زاپی ٢٠٠٨ سه‌لمێنرا كه سوپای توركیا ئیدی ئیراده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ریلای ئازادی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها له ٢٠١٢ ئه‌وه سه‌لما كه ئیدی گه‌ریلا توانی زۆربه‌ی هه‌رێمه سنوریه‌كانی باكوور – باشوور بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. تورك و په‌ده‌كه و ناتۆ ویستیان به قۆناخی دیالۆگی ٢٠١٣ – ٢٠١٥ گه‌ریلای ئازادی كوردستان وه‌ك پڵنگه‌كانی تامیل له‌ناو به‌رن به‌ڵام بۆیان نه‌چووه سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له سه‌ركه‌وتنه‌كانی دژی داعش سوودمه‌ند نه‌بێ، بۆ ئه‌مه‌ش ناتۆ ده‌ستی به پیلانێكیتر كرد.
٥- بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان كه ستوونێكی سه‌ره‌كی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریه له باكوری كوردستان و توركیا بۆیه ئه‌مه هه‌روا به‌ئاسانی دروست نه‌بووه، تاكو به‌قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و بكرێ له هێڵه گشتیه‌كه‌ی دووری بخه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن نووسه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌ریه پارچه بكات، له دوای ساڵانی نۆوه‌ت رژێمی داگیركه‌ری تورك زۆر هه‌وڵیدا ئه‌و یه‌كه بكات، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌گرت، به‌هه‌مانشێوه له‌دوای ٢٠١٥ په‌ده‌كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له ئاستی باكور و رۆژئاوا به‌ڕێوه‌برد، بهواتایهكیتر ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ده‌سه‌كه‌وته‌كانی شۆڕشی كوردستان دابنیشن، به‌ڵام نووسه‌ر و توركیا و په‌ده‌كه ئه‌وه‌نده ساویلكه‌ن نازانن ئه‌و بناخهیهیی رێبه‌ر ئاپۆ دایبنێ و به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید ئاوبدرێ، به قسه و پیلانی خێرنه‌خوازان ناتواندرێ پارچه بكرێ، چونكه راستیهنهی داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی له‌باكور تا ئاستێكی باش تێگه‌یشتنی بۆ دروست بووه، بۆیه ئه‌و جۆره خه‌ونانه له خه‌ونی " حوشتر ده‌چن". ئه‌و جۆره پێناسه‌یه كلاسیكیهیی كه نووسه‌ر باسی ده‌كات ده‌مێكه لای په‌كه‌كه به‌سه‌ر چووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به پارادایمی رێبه‌ر ئاپۆ و ستراتیژی دیموكراتی و ئازادی ژن و ژینگه‌پارێزی، ئه‌وانه به‌ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و رێبازه ده‌پارێزن.
ده‌كرێ هه‌ندێك ده‌نگی نه‌شاز له بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هه‌بن، له‌وباره‌شه‌وه له چ سه‌رده‌مێكدا په‌كه‌كه به‌كه‌سی نه‌گووتوه بۆ قسه ده‌كه‌ی، به‌ڵام پێویسته هه‌ركه‌سه و له‌بواری خۆیدا قسه بكات و به‌رنامه و پلان دابڕێژێ، نمونه‌ی نووسه‌ر كه رۆژێك له رۆژان گه‌ریلایه‌كی نه‌بینیوه‌و ناوێرێ به رۆژ به‌وشوێنه دابچێ كه گه‌ریلا به‌شه‌و چالاكی لێده‌كات، بۆیه‌ش وه‌ك كورد ده‌ڵێت " نان بۆ نانه‌واو گۆشتیش بۆ قه‌ساب".
سه‌باره‌ت به لێكچواندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان په‌كه‌كه به جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری بارزانی ساڵانی ١٩٦١ تاكو ١٩٨٩ له‌مه‌ش به‌راوردێكی سه‌قه‌ته و به‌گوێره‌ی ئه‌قڵی نووسه‌ره!! چونكه جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلولی م.بارزانی هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆش یه‌ك رۆژ ئه‌گه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان و ناتۆ و ده‌زگا هه‌واڵگریه جیهانیه‌كان ده‌ستبه‌رداری ببن بێگومان وه‌ك ساڵی ١٩٧٥ و ١٩٨٨ ناتوانێ یه‌ك مانگ له‌سه‌رپێی خۆی بووه‌ستێ. له‌لایه‌كیتر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری ساڵی ١٩٦١ به شایه‌دی عیسا په‌ژمانی ساواكی ده‌ڵێت " ئێمه ده‌نه‌ی م.بارزانیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ستپێبكات"، دواتریش ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه شه‌ڕی له‌دژی كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانی كردوه‌و زۆرترین شۆڕشگێڕ و خه‌باتكار و مرۆڤه وڵاتپارێزهكان به ئه‌مری ئه‌و حیزبه و ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه كوژراون له "سلیمان موعینی و دكتۆر شوانه‌كان و ماڵی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سۆری و رووف ئاكره‌یی و دكتۆر سیروان..." به هه‌زارانیتر كه لێره جێگه‌یان نابێته‌وه، بۆیه ناحه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌و جۆره به‌راوردكاریه. ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه به درێژای ته‌مه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان له‌سه‌ر حیسابی كوردانی ئه‌و پارچه‌یه داناوه، ساڵانی شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتا له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر حیسابی كوردانی رۆژهه‌ڵات و له نۆوهتهكانیشهوه تا ئێستا له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر حیسابی كوردانی باكور.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه، له نه‌بوونه‌وه ده‌ستی به شۆڕشێك كرد كه نه دونیا و نه داگیركه‌ر و نه كوردیش باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو كه رۆژێكیتر كورد له باكور زیند و ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كیتریش به هه‌وڵ و ره‌نج و ماندوبوون و پشتیوانی ملیۆنان له مرۆڤی كورد ئه‌و شه‌ڕه گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندی و دۆستایهتیهیی كه رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و جوڵانه‌وه شۆڕشگێڕ و چه‌پ و سۆسیالیست و دیموكراته‌كانیان تا ده‌گاته ده‌وڵه‌تی سوریا، نه‌ك ته‌نها كوردانی ئه‌و پارچه‌یه و رۆژئاوای كوردستان و سوریا زیانیان لێ نه‌بینیوه، پێچه‌وانه بووه بنه‌مای شۆڕشی ١٩ی ته‌ممووزی ٢٠١٢ و ئه‌مڕۆش ده‌بینین كه چۆن شۆڕشی رۆژئاوا بۆته چقڵی چاوی ناحه‌ز و داگیركه‌ر و بهكرێگیراوان، له‌لایه‌كیتریش بۆته جێگای هیواو ئاواتی گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب و ئاشوری و ئه‌رمه‌ن و سه‌رجه‌م دیموكراتخواز و ئازادیخواز و سۆسیالیسته‌كانی جیهان. ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه یه كه میوه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كورد و دۆستانیه‌تی.
راستیه‌ك هه‌یه ئه‌ویش، جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول له‌ساڵی ١٩٧٥ رووبه‌ڕووی پیلانگێڕیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوویه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌هه‌مانشێوه په‌كه‌كه‌ش له ساڵی ١٩٩٨ رووبه‌ڕووی پیلانگێڕیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه دیسان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، په‌ده‌كه و م.بارزانی ده‌ره‌قه‌تی قۆناخه‌كه نه‌هاتن و خۆیان راده‌ست كرد‌و ده‌ستبه‌رداری خه‌بات و تێكۆشان بوون، خۆشیان ناویان لێ ناوه نسكۆ. به‌ڵام پێچه‌وانه په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ وانه‌یان له‌م پیلانگێڕیه وه‌رگرت، ئه‌نجام ٢٤ ساڵ دوای پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی، په‌كه‌كه له‌ئاستی هه‌ره به‌هێزبوونی خۆیدایه و رێبه‌ر ئاپۆش له هه‌ر رۆژێك زیاتر جێگای هیوا و ئومێدی گه‌لی كورده. ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه نووسه‌ر له پێنج خاڵدا بۆ نه‌كه‌وتنی په‌كه‌كه ئاماژه‌ی پێداون، ئه‌وانه وه‌ك ئه‌نجام ده‌بێ سه‌یر بكرێن، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو بۆ له‌سه‌ر پێ مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه دوای دیل بوونی رێبه‌ر ئاپۆ، یه‌كه‌م: به‌رخودانی رێبه‌ر ئاپۆ له زیندان و ئه‌و تێكۆشانه هزری و فه‌لسه‌فی و ئایدیۆلۆژهیهیی كه به‌رپای كرد، وه‌ك ده‌ڵێن شۆڕشی له‌ناو شۆڕش دروست كرد. دووه‌م: به‌رخودان و چالاكی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه به‌هه‌ڵمه‌تی "كه‌س ناتوانێ رۆژمان تاریك بكات" ئه‌نجامیاندا، كه نزیكه ٧٠ شۆڕشگێڕ و دۆست و وڵاتپارێز خۆیان كرده فیدایی و چالاكی گیانبهخشانهیان ئه‌نجامدا. سێیه‌م: چالاكیه سه‌رتاسه‌ریه جیهانی و كوردستانیه‌كانی گه‌لی كورد و دۆستانیشی بهكاریگهربوون تا ئه‌و ئاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا "مادلین ئۆڵبرایت" گووتبووی "چاوه‌ڕێی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه گه‌وره‌یه‌مان نه‌ده‌كرد"، بۆیه وه‌ك مه‌حمه‌د حه‌سنێن ههیكل گووتی "ئۆجالان بوو به دڕكێك له قوڕگی ده‌وڵه‌تی تورك نه ده‌توانێ قووتی بدا و نه‌ده‌توانێ ده‌ری بخات". چواره‌م: پابه‌ندبوونی په‌كه‌كه به شێوه‌یه‌كی رێكخستنی به رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ویستیان رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه لێك داببڕن شكستیان هێنا.
چه‌ندجارێك دووباره‌م كردۆته‌وه پێویسته ئه‌مجاره‌ش دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی نووسه‌ر له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌رمانگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه‌یه، نمونه ده‌ڵێت " وای له زۆرێك له لادێنشینانی ناوچه سنوریه‌كان كردوه ناوچه‌كانیان جێبهێڵن..." ئه‌مه‌ش قسه راگه‌یاندنه‌كانی په‌ده‌كه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تی میت – پاراستن ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه بێ ویژدانیهكی گه‌وره‌یه كه تاوانی چۆڵبوون و وێران بوون و خراپ بوونی گونده‌كانی نزیك سنور بخه‌یته ئه‌ستۆی شۆڕش و داگیركه‌ری تورك، مه‌عسوم و بێ تاوان ده‌رده‌خه‌ن، بۆیه نازانم نووسه‌ر ده‌زانێ یان نا ئه‌و نووسینه‌ی چه‌نده له‌خزمه‌تی داگیركه‌ر و بهكرێگیراوان دایه؟
له رۆژی یه‌كه‌م كه په‌كه‌كه ده‌ركه‌وتووه یه‌كه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه دایهێناو و خۆی پێ جیاكردۆته‌وه ئه‌ویش چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی كورد و كوردستانی گۆڕین، كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه پێناسه كرد، كوردستانیش وه‌ك وڵات، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار كه ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچی سنووره ده‌ستكرده‌كان تێپه‌ڕێنێ و له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان تین و هێز و فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بڵاو بكاته‌وه. عه‌ره‌ب به‌گشتی و له بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینی و تا سه‌ددام و قه‌زافی، خه‌ونیان به شۆڤینزمی عه‌ره‌بی ده‌بینی، به‌شێك له‌وه‌ی كه پرسی ئیسرائیل – فه‌له‌ستینی درێژه‌ی كێشا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌م زههنیهتیه نه‌ته‌وه په‌رستیه عه‌ره‌بیه بوو. به‌ڵام له كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مكی كورد و كوردستان له سه‌ده‌ی بیستدا رووبه‌ڕووی توانه‌وه‌و نكولیكاری و ئاسیملاسیۆن هاتبوو، پێویست بوو چه‌مكی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان پێناسه بكرێنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی، په‌كه‌كه ئه‌مه‌ی كردووه‌و له‌وه‌ش ئه‌نجامی به‌ده‌ستخستووه، له ئه‌مڕۆدا ژن و پیاوی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌یه‌ك سه‌نگه‌ر ده‌جه‌نگن و خوێنیان تیكه‌ڵی یه‌كتری بووه.
په‌ده‌كه كه گیرۆده‌ی سیاسه‌ت و چه‌مكی لۆزانه بۆ جوڵانه‌وه‌كه‌ی، بۆیه‌ش له ٧٦ ساڵ ته‌مه‌نی نه‌یتوانیوه له‌م چه‌مكه رزگاری بێ، سه‌یركه په‌ده‌كه ده‌ستوه‌ردانی هه‌موو پارچه‌كانی كردووه، به‌ڵام تائێستاش هه‌موو حیزب و رێكخستنه‌كانی پاشكۆی په‌ده‌كه پاشگری سوریا و ئێران و توركیایان پێوه‌یه، بۆیه‌ش له ده‌ستێوه‌ردانی چه‌كداریشدا ئه‌و نمونه باشتر ده‌رده‌كه‌وێت، نووسه‌ر نمونه‌ی "چه‌ته‌كانی رۆژ"ی داوه، كێشه نییه بۆ هێزێكی كوردستانی و نشتیمانپهرهوهر چه‌ند پاره خه‌رج ده‌كرێ، چونكه ئه‌وانه رۆڵه‌ی وڵاتن و خوێن پێشكه‌شی نیشتیمان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره و نووسه‌ر خۆی له قه‌ره‌ی نه‌داوه ئه‌ویش، ئه‌وانه‌ی ناویان لێنراوه چه‌ته‌كانی رۆژ ئه‌وانه له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو دروست بوونه، واتا پرۆژه‌ی میتی توركن بۆ رووخاندنی ده‌سكه‌وته‌كانی رۆژئاوا، له‌وباره‌شه‌وه چه‌ند جموجۆڵێكیان پێویسته بزانن، نمونه له به‌هاری ٢٠١٧ هێرشیان كرده سه‌ر خانه‌سۆری شه‌نگال و زیاتر له هه‌شت كه‌سیان له ئێزیدیه‌كان شه‌هید خست، هه‌مانكات ساڵی رابردوو كه‌وتنه پێش له‌شكری تورك و له هێرشێكدا له هه‌رێمی زاپ دوو گه‌ریلایان شههیدخست. له‌ئێستاش په‌ده‌كه وه‌ك چه‌ته به‌كاریان دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی سوپای تورك هێرشی سه‌ر گه‌ریلای ئازادی كوردستان بكه‌ن. بۆیه په‌ده‌كه ئه‌و هێز و چه‌ك و ده‌رفه‌ته‌ی له‌ده‌ستیدایه نه‌ك ته‌نها بۆ پاراستن و رزگار كردنی كوردستان به‌كاری نه‌هێناوه، پێچه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ت و ده‌سكه‌وته‌ی گه‌لی كورد به‌ده‌ستی خستوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ده‌ركه‌وێت، ده‌یانكات به چه‌تە و كه‌وا سوره‌ی به‌ر له‌شكری داگیركه‌ر.
په‌ده‌كه حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانه‌كه‌ی به‌بارمته گرتووه، هه‌ڵبه‌ت ده‌زانرێت ئه‌وه‌ش به‌یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌ده‌كه به‌ڵێنی له پارته‌كانی به‌شداربووی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوون كه باسی بهكرێگیراوهتی و خۆفرۆشیهكانی نه‌كه‌ن، وه‌كوتر باسی چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه تائێستا پارته‌كانی به‌شداربووی حكومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌یاتوانیوه هه‌ڵوێستێكی بوێر و نه‌ته‌وه‌یانه نیشانبده‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری ده‌رده‌كه‌ون به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ی په‌ده‌كه راپێچی زیندانیان ده‌كات و چه‌ندین ساڵ سزایان بۆ ده‌بڕێته‌وه، باشترین نمونه‌ش زیندانیانی بادینانن. بۆیه پێویسته پارته‌كانی به‌شداربووی حكومه‌ت و ئه‌وانه‌ی لهپهرلهمانیشن، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بێ هه‌ڵوێستیه ببن و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیشانبده‌ن و بهكرێگیراوهتی په‌ده‌كه ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌وه رابگه‌ێنن ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری نبینه خاوه‌ن هه‌ڵوێست له حكومه‌ته‌كه‌ی بكشێنه‌وه، ئه‌گه‌رنا مێژوو ره‌حم ناكا و له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه پێكه‌وه تاوانبار ده‌بن.
نووسه‌ر به گاڵته‌جاڕیه‌وه ده‌ڵێت "قوربانیانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌كه‌كه له رووداوه‌كانی هاتووچۆ له توركیا كه‌مترن"، بێگومان په‌كه‌كه ئاشقی خوێنڕشتن نییه و چه‌نده‌ی خوێن كه‌متر بڕژێ و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌رببێ ئه‌وه‌نده باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ته‌نها گووێی له ئاماری راگه‌ێندراوی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه بگرتبوایه، ده‌یزانی ته‌نها له چوار مانگی رابردوو ده‌وڵه‌تی تورك نزیكه‌ی ٢٠٠٠ سه‌رباز و كۆنترا و چه‌ته‌ی به‌سزا گه‌ل و شۆڕش گه‌ێنراون، بێگومان ئه‌وانه‌ی به‌چاو بینراون، هه‌مانكات خستنه‌خواره‌وه‌ی حه‌وت كۆپته‌ر و چه‌ندین ته‌نك و زریپۆش، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراوی كیمیاوی و بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه.
خاڵێكیتری كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌ویش نووسه‌ر پرۆژه داگیركه‌ریه‌كانی توركیا به پرۆژه‌ی ستراتیژی به‌ناو ده‌كات بۆ باكوور، نمونه‌ی پرۆژه‌ی گاپی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رتۆ خۆت پێ ئهكادیمیسێن و زانا و تێگه‌یشتووه، ده‌وڵه‌تێك كه مێژووی ١٢ هه‌زار ساڵه‌ی تۆ له ههسكیف و ١٥ هه‌زار ساڵه‌ی تۆ له خه‌لفه‌تی و پارچه‌كردن و سه‌رگه‌ردان كردنی هه‌زاران دێهات و ناوچه و شاره‌دێ، ئه‌مه به ده‌ستخۆشی داده‌نێت، چونكه نووسه‌ر نازانێ سیاسه‌تی شه‌ڕ و داگیركه‌ری تورك چیه، بۆیه نازانێ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داگیركه‌ری و پارچه‌كردن و وێران كردنی جوگرافیای كوردستان چ دوژمنایه‌تیه‌ك ده‌كات، دیسان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌نداوانه‌وه باشوور و رۆژئاوای كوردستان بهواتایهكیتر عێراق و سوریا ته‌سلیم بگرێ بۆیه شه‌ڕی ئاوی به‌رپا كردووه، بۆیه پێویسته نووسه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جارێكی‌تر بیربكاته‌وه!!!
ده‌رئه‌نجام:
نووسه‌ر په‌كه‌كه و رێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه به‌وه تاوانبار ده‌كات كه ئیراده‌ی چه‌كدانانی نییه، ئه‌مه لایه‌نێكی راسته، بێگومان ئه‌وه‌ی ده‌زانێ چۆن چه‌كی ده‌سكه‌وتووه و چۆن هه‌ڵی گرتووه ئه‌و ده‌زانێ چۆن چه‌ك دابنێ. نووسه‌ر له ته‌مه‌نی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر سێبه‌ری چهكیشدا نه‌چووه، بۆیه لای ئاسایه وه‌ك جه‌مال نه‌به‌ز له به‌هاری ساڵی ٢٠٠٠ ده‌ی گووت "ئه‌و چه‌كانه‌ی په‌كه‌كه كۆبكه‌نه‌وه"!!! ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له نووسه‌ر بكه‌ین، باشه بۆچی ته‌نها داوای چه‌كدانان له‌كورد ده‌كرێ، بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه خۆیان به دیموكرات و مافی مرۆڤ و جوانترین ناو ناتۆر له‌خۆیان ناوه چه‌ك دانانێن؟؟ بۆ ته‌نها ده‌ڵێن باكورد چه‌ك دابنێ؟ یان بۆچی له پارت و رێكخستنه كوردیه‌كانیش ته‌نها داوا له په‌كه‌كه ده‌كرێت چه‌ك دابنێ؟
له ناو خه‌ڵكی هه‌ولێر قسه‌یه‌كی جوان هه‌یه یه‌كێك كه زۆر بێ توانا و بێ هێزبێ ده‌ڵێن، وه‌ك مریشك وایه، نووسه‌ر ده‌یه‌وێت كورد وه‌ك مریشك لێبكات. چه‌كدانانی كورد واتا دووباره بوونه‌وه‌ی لۆزان و سه‌ركه‌وتنی بێ قه‌ید و شه‌رتی تورك و داعش و هه‌تا چه‌ته‌كانی رۆژ، بۆیه ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ده‌یه‌وێت كه‌مێك له‌هه‌ستی شه‌ڕڤانێك و گه‌ریلایه‌كی ئازادی كوردستان تێبگاو بزانێ چه‌نده په‌یوه‌ستی چه‌ك و شه‌ره‌فه و نامووسی گه‌له‌كه‌یه‌تی، من پێشنیاری بۆ ده‌كه‌م با شه‌وێك بچێت له ئامێدی یان شێڵادزێ یان دێره‌لوك بمێنێته‌وه، چونكه ده‌زانم ناوێرێ بچێته زاپ و مه‌تینان و ئاڤه‌شین، ئه‌وكات ده‌بێ بزانێ كوردێك كه چه‌كی نه‌بێ داگیركه‌ر چی به‌سه‌ر دێنێ!!! وه‌ك ده‌ڵێن ئێره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستانه، چه‌كت پێ نه‌بێ ناتوانی رۆژێك به‌كه‌رامه‌ت بژی جا هه‌ستی كار‌و خه‌باتی سیاسی بكه‌ی.
رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌رمه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی ٢٠١٤ سه‌باره‌ت به چه‌ك گووتی، ده‌توانرێ شێوازی به‌كارهێنانی چه‌ك بگۆڕین، واتا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌كاری ده‌هێنین، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن دروست بوو ئێمه بۆ پاراستنی گوند و شاره‌كانمان به‌كاری ده‌هێنین و ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر زیاد گووتی، چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌بێ خۆپاراستن ده‌بێ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ كاتێك په‌كه‌كه تاكتیكی نزیكی پرۆسه‌كانی ئاگربه‌ست نه‌بۆته‌وه، چونكه باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد هه‌یه له توركیایه‌كی دیموكراتیدا و ئه‌مه‌ش راسته، ئه‌وه قسه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و بهكرێگیراوانه دوای ٢٠١٥ ئه‌و قسه‌یان داهێنا گووتیان " په‌كه‌كه و ئاپۆ" تاكتیك ده‌كه‌ن، بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و قسه‌یی نووسه‌ر راست نییه. چونكه دهسپێشخهریهكان بۆ ئاگربه‌ست رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه كردوونی، په‌كه‌كه سێ گرووپی بۆ ئاشتی ناردۆته‌وه، په‌كه‌كه زیندانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی سه‌ربه‌ست كردووه، په‌كه‌كه پرۆژه و پلانی پێشكه‌ش كردووه بۆ چاره‌سه‌ری، فه‌رموو بانووسهر له ساڵی ١٩٩٣وه تاكو ٢٠١٥ یه‌ك پرۆژه یان یه‌ك هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی تورك دیاری بكه بۆ ئاشتی. توركۆت ئۆزاڵ ته‌نها بیری كردبووه‌وه كه ده‌كرێ شتێك بكه‌ین، هێشتا هیچ پرۆژه‌یه‌كی نووسراوی نه‌بوو كوشتیان، ئه‌ربه‌كان و ئه‌جه‌وید و ...هتد به‌هه‌مان ده‌رد بردران، ئه‌وان ته‌نها وشه‌یه‌كیان نه دركاندبوو ئه‌وا په‌كه‌كه به پرۆژه و پلان و بانگه‌وازی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه. بۆیه له‌مه‌ش ناحهقیهكیتر له گه‌له‌كه‌ت ده‌كه‌ی كاتێك هه‌وڵه‌كانی رێبهرهكهت و پارته‌كه‌ت و هێزه چهكدارهكانت بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه نابینی!!!
نووسه‌ر له‌بیری چۆته‌وه ده‌ڵێ فه‌له‌ستین چه‌كی داناوه، ئه‌ی پێم ناڵێی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناوی كه‌تائیب عهزدین قه‌سام و شوهدا ئه‌قسا و ده‌یان گرووپی تری چه‌كدار ئه‌وانه كێن؟ هه‌روه‌ها نمونه‌كانی ئه‌وروپاش له ئه‌سپانیا و ئه‌مریكای لاتین و له هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه هه‌ر هێزێكی شۆڕشگێڕ و چه‌كداری گه‌ریلای به‌بێ هه‌بوونی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی و رێبازێك بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه ئه‌گه‌ر چه‌كیان دانابێت، چیان به‌سه‌رهات، ئایا هیچ هێز و توانایه‌كیان ماوه؟ بۆیه نه‌ك ته‌نها چه‌كدانان، به‌ڵكو بێ ده‌نگ كردنی چه‌كه‌كانیش به‌بێ هه‌بوونی ئاشتیه‌كی شه‌رفمه‌ندانه خیانه‌ته.
ئه‌گه‌ر نووسه‌ر یان ئه‌و رێكخستن و ده‌وڵه‌تانه‌ی پێیان باوه‌ڕه بابێن له‌كوردستان نابژیوانی بكه‌ن و ده‌وڵه‌تی تورك بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، كابزانن ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه دێ ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه یان ده‌وڵه‌تی توركه؟؟ هه‌ر لێره‌شه ده‌مه‌وێ ئه‌وه به‌بیر نووسه‌ر بههێنمهوه رێبه‌ر ئاپۆ ساڵی ٢٠٢٠ له چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی گووتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئاماده‌بێ ده‌توانم له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك ئه‌و پرسه چارهسهركهم؟ هه‌ڵبه‌ت تۆش ده‌زانی و گه‌لی كورد و رای گشتی جیهانیش ده‌زانێت ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بیڵێت په‌كه‌كه به‌بێ كه‌م و زیاد جێبه‌جێی ده‌كات.
- له‌كۆتایدا:
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه له قۆناخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و هێرش و داگیركاریهیی كه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌پشتیوانی و هاوكاری ناتۆ و په‌ده‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بن له ئاسمان و زه‌ویه‌وه، به‌ڵكو ویستبێتیان هه‌ندێك له هاوسه‌نگی شه‌ڕ بگۆڕن. ئه‌و شه‌ڕه پێشه‌نگانی شۆڕش پێناسه‌یان كردووه به شه‌ڕی مان و نه‌مان، واتا یان ده‌بێ له‌و شه‌ڕدا سه‌ركه‌وین یان ئه‌وه‌تا گه‌لی كورد رووبه‌ڕووی لۆزانێكی تر ده‌بێته‌وه له ١٠٠ ساڵه‌یه‌دا. بۆیه به هه‌موو وشیاریه‌ك و هه‌وڵ و هیمه‌تێك گه‌ریلاكانی ئازادی شه‌ڕی سه‌ركه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دوژمنیان شۆك كردووه.
شرۆڤه‌كار و گهنهڕاڵهكانی داگیركه‌ر ده‌ڵێن، گه‌ریلای ئازادی له ئاستێكی بڵندا خۆی نوێ كردۆته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌و تاكتیك و لێهاتووه‌ی گه‌ریلا نه‌بوون، دوای ئه‌وه‌ی كه ناتۆ له ئاسمان و په‌ده‌كه‌ش له زه‌وی هه‌موو دهرفهتێكێان پێشكه‌ش كردووه. بۆیه پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه شه‌ڕی چه‌كداری له ساڵی ٢٠١٢وه ده‌ربازی قۆناخێكی نوێ بووه، ئه‌ویش پێی ده‌گوترێت " شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگیڕی"، واتا ئیتر شه‌ڕ ته‌نها له‌سه‌رشانی گه‌ریلا و هێزه چه‌كداره‌كان به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو گه‌ل و گه‌ریلا پێكه‌وه له یه‌ك سه‌نگه‌ر رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بنه‌وه، له مێژوودا نمونه‌ی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی له چین و ڤێتنام و كوبامان هه‌یه كه به‌شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگیڕی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام. له‌كوردستان تا ئاستێك له ٢٠١٢ له هه‌رێمه سنووریه‌كان پاشانیش له ٢٠١٦ له‌شاره‌كانی باكور، هه‌روه‌ها كهمیشبێ له ٢٠١٤ له شه‌ڕی دژی داعش له ٢٠١٨ و ٢٠١٩ له رۆژئاوا له شه‌ڕی دژی داگیركه‌ری توركیا به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پره‌نسیب و پێوانه‌كانی به‌باشی په‌یڕه‌و نه‌كرا، بۆیه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێویست بوون، به‌ده‌ست نه‌خرا.
دوای پێداچوونه‌وه‌و راوه‌ستان له‌سه‌ر لاوازیه‌كانی و به‌ده‌ست خستنی ئه‌زمونی نوێ له شه‌ڕی حه‌وت ساڵی رابردوو، بۆیه فه‌رمانداریه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، هێزه‌كانی پاراستنی كوردستانی به قۆناخی سه‌رله‌نوێ ئاواكردنهوه تێپه‌ڕاند و به‌ناوی گه‌ریلا نۆژه‌ن واتا گه‌ریلای سه‌رده‌می مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی به پلان و تاكتیكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی له ئاستێكی به‌رزی تێكۆشاندایه. واتا شێوازی مۆدێلی گه‌ریلایه‌تی كلاسیكی تێپه‌ڕاندوه، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، ئه‌نجامی نوێ و چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌م قۆناخه‌دا به‌ده‌ست ده‌كه‌ون.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو گه‌ریلای ئازادی كوردستان ئه‌و شێوازه‌ی له شه‌ڕ كه به‌ڕێوه‌ی بردووه زۆر كه‌س و لایه‌نی تووشی شۆك كردووه، چونكه له كوردستان تائێستا شه‌ڕی تونێل و تیمه گه‌ڕۆكه‌كان له یه‌ك كاتدا پێكه‌وه به‌ڕێوه‌نه‌چووه، یان له گۆڕه‌پانێكی سنوورداری وه‌ك زاپ – مه‌تینان و ئاڤه‌شین گه‌ریلا و سوپای داگیركه‌ر و بهكرێگیراوان رووبه‌ڕووی یه‌كتری نه‌بوونه‌ته‌وه. به قسه‌ی فه‌رمی خۆیان ئه‌ردۆغان گووتی "له ئۆپه‌راسیۆنی گارا "شوباتی٢٠٢١" سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین"، دیسان به قسه‌ی گهنهڕاڵی خانه‌نشینی خۆیان له ته‌له‌ڤزیۆنێكی ده‌وڵه‌تی تورك گووتی " ئێمه ئێستا و ساڵانی نۆوهتهكانیش چه‌كی كیمیاویمان له دژی گه‌ریلا به‌كارهێناوه". هه‌مان ئه‌و گهنهڕاڵانه ده‌ڵێن، نه‌مانده‌زانی گه‌ریلا له‌وئاسته‌دا خۆی نوێ كردۆته‌وه. بۆیه كاتێك ئه‌و راستیانه هه‌مووی ده‌بینین، ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێ، راسته دوژمن به‌پشتیوانی چه‌ك و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆ و به‌پشتیوانی و سیخوڕیایهتی په‌ده‌كه هێرشێكی ئاسمانی و زه‌مینیان له‌گه‌ڵ تانك و تۆپ و هه‌مووجۆره فڕۆكه و كۆپته‌ره‌كان ده‌ستپێكردووه. به‌ڵام ئه‌وه به‌واتای سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان و شكانی گه‌ریلا نایه‌ت.
له‌لایه‌كیتریش شانبه‌شانی ئه‌م شه‌ڕ و هێرش وئۆپهراسیۆنانه، شه‌ڕێكی چه‌په‌ڵی ره‌شكردن و بهسیخوڕیكردن و راگه‌یاندنیان له دژی شۆڕشی كوردستان ده‌ستپێكردووه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه كه له ساڵی ١٩٥٢وه‌وه له توركیا دامه‌زراوه به‌ناوی شه‌ڕی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و شه‌ڕه له رابردوو له دژی بزووتنه‌وه‌و رێكخستنه چه‌پ و سۆسیالیست و كوردستانیه شۆڕشگێڕیه‌كان، له دوای ده‌ركه‌وتنی په‌كه‌كه و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداریش به چڕی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت. له ساڵی ١٩٩٢وه‌وه راگه‌یاندنه‌كانی په‌ده‌كه بوونه‌ته به‌شێك له‌م فهرمانگیه، واتا رێنمای و شێوازی داڕشتنی هه‌واڵ و به‌ده‌ستخستنی زانیاری و چۆنیه‌تی كاركردن له رێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، له ئێستا ئه‌و فه‌رمانگه‌یه له رێگه‌ی میت – پاراستنه‌وه له باشوور كاره‌كانی ده‌كات و ئه‌وانیش له رێگه‌ی چه‌ند ناوه‌ندێكی هه‌واڵگری و راگه‌یاندنی ئه‌و شه‌ڕه تایبه‌ته به‌ڕێوه ده‌بن. له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن و كه‌سه فه‌رمیه‌كانی په‌ده‌كه سه‌یر بكه‌ین، به‌شێك به‌ناوی مه‌لا و كه‌سایه‌تی ئیسلامی سه‌له‌فی، به‌شێك به‌ناو عه‌لمانی و ئه‌نارشیست، به‌شێك به‌ناو حیزبه‌كانی تر، وه‌ك مهكینێكی ره‌ش كردن و دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه و شه‌ڕێكی تایبه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان خستۆته‌گه‌ڕ.
بۆیه نابێ وابزانرێ ئه‌مه رێككه‌وته یان بیروبۆچوونی خۆیانه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، نه‌خێر ئه‌مانه له شوێنێكه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، ئه‌و شوێنه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ناتۆوه به‌ڕێكخستن كراوه به‌ناوی گلادیۆ كه ناوه‌ندی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی تایبه‌ته. بۆیه ده‌بێ بزانرێت سه‌خترین قۆناخی شه‌ڕ، ئه‌وكاته‌یه كاتێك داگیركه‌ر و بهكرێگیراوان و ناوه‌ندی شه‌ڕی تایبه‌ت پێكه‌وه ده‌بن به یه‌ك، بۆیه ناكرێ ئه‌و قۆناخه هه‌روا به‌سووك و ئاسان وه‌ربگرین، به‌ڵام ناشبێ وه‌ك بورهان یاسین بهچۆك دابێین و رۆح و هێزی به‌رخودان و تیكۆشانمان نه‌مێنێ.
له ٣٩ ساڵه‌ی شه‌ڕی ئازادی كوردستاندا، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپلۆ و پیلانگێڕه‌كان بۆ دواین جار له كۆتای حوزیرانی ئه‌مساڵ له ئیسپانیا به‌كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ خۆیان نوێ كرده‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ئه‌م ته‌ڤگه‌ره له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی و گه‌له‌كه‌ی و هزر و باوه‌ڕی و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی پشتی به‌هیچ هێز و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك نهبهستوهو نابه‌ستێ. ئه‌مه‌ش بۆته نهێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه، هه‌روه‌ها له دیرۆكی ٥٠ ساڵه‌ی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره خاڵێكیتریشی سه‌لماندوه ئه‌ویش وێنه‌ی پۆڵایه تا لێی بدرێت به‌هێزتر ده‌بێت، تا خوێن ببخشێت ئاستی بڕیار و هێزی تێكۆشانی زیاتر ده‌بێت. بۆیه ده‌بێ سه‌خت و به قوربانی بێ، به‌ڵام له‌ئێستاوه ئاسۆ روونه ئه‌م تێكۆشانه ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی ده‌گا به سه‌ركه‌وتن.
ژ.ت