بونیاتنانی پاشەڕۆژێکی مەعقوڵ لە رێگەی هەڵگێڕانەوەی مێژوو تاکە ڕێگایەکە، کە هێزی سەروەر و لایەنی داردەست لە هەموو ئەو شەڕانەی کە تا ئێستا ڕوویانداوە گرتوویانەتەبەر. هاوکاری و داردەستەیی؛ هەموو دەرگاکانی خیانەت دەکاتەوە هەرچەندە ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕببێت هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە ئاستەنگ کە حەقیقەتی خۆی پیشانبدات. پەدەکە کە لەم ڕۆژانەدا لە هەوڵی ئەوەدایە لە دژی رەوتی مێژوو تێگەشتنێکی پێچەوانە سازبکات، بە هەموو هێزییەوە هەوڵ دەدات کە "مێژوویەکی کوردستان"ی نوێ بنوسێتەوە.
لەم ڕۆژانەدا مرۆڤ کە بە میتۆدی پێچەوانەوە لە هەموو قسەکانی بارزانی دەڕوانێت، مرۆڤ زۆر بە ڕوونی ڕاستییەکان دەبینێت. یەكێک لە باشترین ئەو نمونانەی ئەم ڕاستیانە دەخاتە پێش چاو نوسینەکانی هێمن موکریانییە.
پێناسەی "لێکۆڵینەوە لە هەنگاوە یەکەمەکان" بۆ تێگەیشتن لە هەموو وردەکارییەکانی ڕووداوێک ئەو پێناسەیە کە لەم ڕۆژانەدا بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخی کوردستان بەکاردێت. کارەکانی بارزانیەکان لەم ڕۆژانەدا پشت بە رابردوو دەبەستێت. هەروەک چۆن قازی و هاوەڵەکانی لە ساڵی ١٩٤٦دا بەجێهێڵدران، ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، وەک درێژەی بابەتی ئاماژەبۆکراو خۆیمان پیشان دەدەن.
هەر لەو داستانەوە کە بە هەڵهاتنی مەلا مستەفا بارزانی لە کۆماری مەهابادی کوردستانەوە دەست پێدەکات، تا دەگاتە ئەو "زانیارییە" کە مەسعوود بارزانی لە کتێبەکەیدا بە ناوی "تێبینیەکان لە مێژووەوە" بڵاوی دەکاتەوە، لێرەوە تا قارەمانەکانی سەردەمی ئێمە تەنانەت ئەمڕۆش. بەرهەمەکان لەسەر بنەمای زانیاری هەڵە و چەواشەکاری مێژوویی لە ئەنجامی ئەو هەوڵانە پەرەیان پێدەدرێت. پەیوەست بەمەوە هەوڵدان بۆ گۆڕینی خیانەت بۆ خەبات یان گۆڕینی هەڵهاتن بۆ شەڕێکی دژوار تا بێت زیاتر دەبن.
تاکتیک، ڕێ و ڕێبازەکانی بەکارهێنراو یەکێکە لە گەورەترین چەکەکانی یەکەی سەربازی تایبەت کە لەلایەن گەلەوە ناسراوە. ئەم سیاسەتە لە تورکیا لەژێر ناوی ئاکەپەدا خۆی دەردەخات و ئەگەر مرۆڤ بە فراوانی سەیری بکات، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا وەک داگیرکاری هەرێمی خۆی نیشان دەدات.
لەگەڵ ئەوەی دەوڵەتی تورک بۆ مێژووی نوێ کە لە جوگرافیایی عەرەبیدا پەیوەست بە زهنیەتی نیو_عوسمانی پێشخستووە، هەموو دەرفەتاکەنی لەو پێناوەدا خستۆتەگەڕ، پەیوەست بەم بابەتەوە لە نێوان وڵاتی سعودییەی عەرەبی و تورکیادا شەرێکی گەورەی سەروەری بوون لە ئارادایە. شازادەی جێنشینی سعودیە موحەمەد بن سەلمان کە لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک وەستاوەتەوە و سنگی دەرپەڕاندووە؛ لەم ڕووەوە پەیوەست بە سیاسەتی "مۆدێرن"ەوە بۆ لەناوبردنی هەوڵ و مۆنۆپۆڵەکانی دەوڵەتی تورک لە زنجیرە-فیلمەکاندا پارەیەکی خەیاڵی خەرج دەکات. بەم شێوەیە سعودییەکان لەدژی ئەو تێگەیشتنەی کە دەڵێت 'جوگرافیایی عەرەبی خاکی تورکە' شەڕێکی مەزنی دەستپێکردووە.
بەڵام ئەو ڕێگە هاوشێوانەی پەدەکە بەکاریدەهێنیت وەک خراپترین شێوەی کۆپیکردن خۆیان پیشان دەدەن.
پێش ئەوەی ئاوڕێک لە ڕووداوی ئەشبەتاڵ بدەینەوە، تا ڕووداوەکانی وەک داگیرکردنی هەولێر بە ڕژێمی بەعس، کوشتنی سەرکردەکانی شۆڕشی باشوور، عەلی عەسکەری و شێخ حسێن بابە شێخ ئێزیدی، تەسفیەکردنی خەباتی ڕۆژهەڵات لە کەسایەتیی د. قاسملۆ، سلێمان موعینی و مەلا ئاوارە، شەڕ لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی کوردستان، گەمارۆدانی مەخمور ساڵانێک بەردەوامە، وازهێنان لە شەنگال و بەدەستەوەدانی کەرکوک بەهۆی ڕیفراندۆمەوە، با سەیری دێڕەکانی هێمن موکریانی شاعیر بکەین، بەر هەندێک بەڵگەی دیکە دەکەوین.
هێمن موکریانی شاعیر کە لە ساڵی ١٩٢١دا لە گوندی لاچینی سەر بە مەهاباد لە دایک بووە، لە ناو کۆمەڵەی ژیانەوەی کورددا دەست بە خەباتی سیاسی دەکات کە لەساڵی ١٩٤٦دا ناوی خۆی بۆ حزبی دیموکراتیکی کوردستان گۆڕاوە. موکریانی لە کۆماری کوردستانی مەهاباد دا کە هەر لەو ساڵەدا دادەمەزرێت، لە بواری سیاسی و کولتورییەوە خەبات بەڕێوەدەبات و سکرتێریی سەرۆکوەزیرانی کۆمار حاجی بابە شێخیش دەکات.
موکریانی دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆماری مەهاباد دەربازی باشووری کوردستان دەبێت و لە باشووری کوردستان لە بواری ئەدەبیاتدا مۆری خۆی لە زۆر بەرهەمی سەرکەووتودا جێدێڵیت، دوای ٢٨ ساڵ لە کتێبەکەیدا لەو ڕووداوانە دەکات کە لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی کۆماردا ڕوویانداوە. موکریانی لە کورتە-ژیاننامەکەیدا بە ناوی "بارگەی یاران"دا زانیاری سەرنجڕاکێش دەخاتە ڕوو، هەرچەندە لەبەر باری ئەمنی ناوی ئەوکەسانە ئاشکرا ناکات کە پەیوەندییان بە ڕووداوەکانەوە هەیە. موکریانی بەم قسانە باسی هاتنی سوپای شای ئێران، بێ گوێدانە ئەوەی لەوبارەیەوە ئاگادارکرایەوە، بڕیاڕوەرگرتن بۆ شەڕ و گۆڕانی بارودۆخەکە دەکات:
"قازی بۆ حزبەکە و کۆماریش لە ژووری خەباتی حزبدا تا درەنگان کاری دەکرد. هەرکاتێکیش لەوێ نەبووایە بۆ دۆخی لەنەکاو کەسێکی لە جێگەکەی خۆی دادەنا. ئەو کەسەش کارەکانی نویسنەوەی ڕاپۆرتەکان و بڕیاردان، لە حاڵەتێکدا گەر هەبووایە ئەنجام دەدات. ئەو شەوە نۆرەی من بوو لە بری قازی لە ژووری حیزبدا بمێنمەوە. خەریکی ئامادەکردنی بابەتێک بووم بۆ ڕۆژنامەی کوردستان. پاشان هاوڕێیەکم هاتە لام. لە ژوورەکەدا ڕادیۆیەک لەسەر مێزەکە بوو و پەخشی ڕادیۆی تاران داگیرساوە. کاتێک هاوڕێکەم دەستی کرد بە داگیرساندنی ڕادیۆ، سەرنجم لەسەر دەقەکە شکستی هێنا و وازم لە نووسین هێنا..."
"دوای ماوەیەکی کورت لەسەر ڕادیۆ ئەو تەلەگرافەی کە سوپای شا کەوتووەتە ناو تەبرێز وەک ئاهەنگێک پەخشکرا. بە یەکجاری بەم تەلگرافە ڕادوێییە شۆک بووین. ڕاستەوخۆ پەیوەندیم بە پێشەوا قازی محەمەدەوە کرد و لە ڕووداوەکە ئاگادارم کردەوە. پێشەواش داوای لێکردم پەیوەندی بە کاربەدەستانی دیکەی کۆمارەوە بکەم و پێیان بڵێم کە با بێنە ماڵی پێشەوا..."
هەروەها دەشڵێت" لەو شەوەدا هەموومان چووینە ماڵی پێشەوا، برای پێشەوا، سەدر قازی نوێنەری کۆمار بوو لە تاران، بەڵام ئەو ڕۆژە لە مەهاباد بوو. زۆریش ناڕەحەت بوو بە هەواڵەکە. هەر کە لە دۆخەکە ئاگادار کرایەوە دەگەڕێتەوە بۆ تاران بەڵام لە ڕێگەی گەڕانەوەیدا لە لایەن سوپای شای ئێرانەوە دەستگیردەکرێت. دوای کەوتنی تەبرێز، هەر چوارلای کوردستان گەمارۆدران. ئەو شەوە هەموو کەسانی پەدەکەیی لەماڵی پێشەوا بوون و مۆراڵی هەمووشیان باش بوو. هەر ئەو شەوە بە سەرکردایەتی حاجی بابە شێخ ئەنجوومەنی شەڕ دامەزرێنرا. یەکەم بڕیار کە درا بڕیاری شەڕکردن بوو و وە بڕیارەکە مۆرکرا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجمان بوو پێش ئەوەی مۆری بڕیارەکە وشک بێتەوە وتییان ئەندامێکی ئەم ئەنجوومەنە هەڵهاتووە. ڕۆژی دوای ئەوە ڕەوشەکە گۆڕابوو. بڕیاری تێکۆشان جێبەجێنەکرا و پشمەرگەش لەو بەرەیەی کە بڕیاربوو شەڕبکات کشابوونەوە."
لە مێژوودا ڕوونبووەتەوە لە مێژووی کۆماری کوردستان لە مەهاباددا، مەلا مستەفای بارزانی تاکە کەسە لەگەڵ پێشەمەرگەکانی بەردەستی و وەفدەکەیدا هەڵهاتووە لە کۆماری مەهاباددا، هەرچەندە فەرماندەی گشتی کۆماریش بووە.
هەرەوەها لەو سەردەمەدا لە چوارچێوەی سنوری ئێراندا لەگەڵ بوونی کۆماری مەهاباددا، ئەزموونی بەڕێوەبەری خۆسەری ئازەرباینجان هەبوو، کە تەبرێز ناوەندەکەی بوو.