ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و هەموو سەنگەرەکان رووخێنران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گردی هەکاری ئۆپەراسیۆنی تۆڵکردنەوەی شۆڕشگێری شەهیدانی ئەنجامدا. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکی زۆر سەنگەریش رووخێنران.

لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاوە، رۆژنامەوان کاوە تۆلهەڵدان، لەباتەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێری شەهیدان لە گردی هەکاری ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە؛

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گردی هەکاری سەر بە مەتینا، بە ناوەی تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی گردی هەکاری، ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێری ئەنجامدا. ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی پیرۆزکردنی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدرا. ئۆپەراسیۆنەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٣٠ بەڕێوەچووە و کاتژمێر ١٤:٣٠ کۆتایی هاتووە. لە ماوەی کاتژمێرێکدا سەنگەرەکانی دوژمن کراونەتە ئامانج و شەڕێکی قورس روویداوە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەکانی نێو هێزەکانی گەریلا بەدەست هێنراون؛ چالاکیەکە بە تاکتیکی شاراوەیی ئەنجامدراوە. گەریلا چووەتە نێو سەنگەرەکانی دوژمن. بە تایبەتی لە گردی شەهید ئاکیف و شەهید زەمانی، سەنگەرەکانی داگیرکەران یەک بە یەک وێرانکراون. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک سزادراون و دەست بە سەر چەندین چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە. ئەو چەک و کەلوپەلانەشی کە بەجێ ماوەن، لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە سووتێنراون.

سوپای داگیرکەری تورک، دەستی بە تۆپبارانکردنی ناوچەکە کردووە."

ف.ق