ئەردۆغان؛ داعش-تالیبان، هودا-پارە

بەرنامەی هودا-پار ئەقڵیەت و سیاسەتی ئاکەپە بە روونی نیشان دەدات. ئەوانەی بیرکردنەوە دڕندانەکانی هودا-پار لە دژی ژنان بە مەترسی دەبینن، دەبێت سەرنج بدەنە سیاسەت و کردەوەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە.

هەڵبژاردن لە کەشێکدا کە چەمکی نادیموکراتیک کەمە بۆی، یاخود لە هەلومەرجی فاشیزمدا ئەنجامدرا. یان لە راستیدا لە کەشی هەڵبژاردن بەولاوە هەموو ساتێکی بە بەرخودان و تێکۆشان تێپەڕبوو. ژنان، گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتیکانی تورکیا سەرباری گوشار، ئاستەنگی و دەستبەسەرداگرتنیش ئیرادەی خۆی بەسەر سندووقەکان و سەرکەوتنەوە بە دەستهێنا. گەر ئێمە نەتوانین بڵێین کە پێکهاتە سیاسییە دیموکراتیک، ئازادیخواز و ئیکۆلۆژیک لەبەر فرت و فێڵەکانی هەڵبژاردن رازیبوونی گەلی بەتەواوەتی بەدەستهێناوە، ئەو ئیرادەیەی کە سەرباری فاشیزم و دیکتاتۆری خراوەتەڕوو، لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. گەلی کوردستان، هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا، بە نیشاندانی ئیرادەی خۆیان لە سەر سندووقەکانی دەنگدان وایکرد کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە کوردستان ببێتە هێزی یەکەمی سیاس و لە تورکیاش ببێتە هێزی سێهەم. لە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری دیموکراتیک، چارەسەری دیموکراتیک و هێڵی ئازادیدا لە تورکیا تاکە ئەڵترناتیڤە. نەک هەر بە دژایەتی دەسەڵات، بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی دیموکراسی گیانی بەرخودان ساز دەکات، ئیرادەی تێکۆشان، هیوای کورد، تورک، ئەرمەنی، عەلەوی، ئێزدی، سونی، ژنان، گەنجان، پیاوان و هەموو پێکهاتەکان دێنێتەدی. یاخود بە بونیادنانی هەر تاکێک کە کۆمەڵگای تورکیا و کوردستان لە سەر بنەمای ئازادی پێکدەهێنێت دیموکراسی رادیکاڵ رێکدەخات. هەڵوێستی گەلی کوردستان لە دژی سیستمی چەوسێنەر، تاڵانکەر، قڕکەر و فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دیارە. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی تەنیا بە ئامانجی سەرکەوتن لە هەڵبژاردن دروست نەبووە، ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی بەرامبەر بە ژنان، گەنجان و گەلانی تورکیا و کوردستان، رۆڵی مێژوویی خۆی بۆ شکستدانی دیکتاتۆری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایاردا جێبەجێ دەکات و مۆری خۆی لە مێژووی دیموکراسی تورکیا دەدات.

ئێستا نۆرەی گەلانی تورکیایە!

ئاشکرایە کە پێویستە بە ماوەیەکی کەم بەر لە هەڵبژاردن سەرنج بۆ سەر هەندێک تێگەیشتنی هەڵە رابکێشرێت. لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کە پارتەکان بە لیستی سەربەخۆ یاخود بە لیستی هاوپەیمانی خۆیان تۆمار کرد، دەبێت هەرکەسێک کە لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا لە دژی ئەردۆغان بێت، سەرکەوتن بە بنەما بگرێت. چەوتی و هەڵەیەکی گەورەیە کە جەهەپەش وەک هەڵبژاردنی پەرلەمانتارێک کارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری رێکدەخات. کلیچدارئۆغڵو چیتر تەنیا کاندیدی جەهەپە، هاوپەیمانی گەل ناچێتە هەڵبژاردنەوە. لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا وەک کاندیدێک کە لە تەواوی کوردستان نیوەی دەنگەکانی تورکیای وەرگرتووە تێدەکۆشێت. دیاردەیەک کە راستی هاوپەیمانی گەل و جەهەپەی تێپەڕاندووە بوونی هەیە. لەم دۆخەدا دەبێت جەهەپە نوێنەرایەتی سیاسی رێکخستنکراوی هەموو کەسێک بکات کە لە ١٤ی ئایاردا دەنگی خۆی بە کلیچدارئۆغڵو داوە، دەست بە کارەکانی بکات. بەڕێوەبەرانی جەهەپە دەبێت مامەڵەکردنی داخراو و تەنگەبەری خۆیان تێپەڕێنن. پارتە بچوکەکانی ناو هاوپەمانی گەل دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتاریان بەدەستهێنا ئیتر کشانەوە سوچی خۆیان، بەڵام ئاکشەنەر کە لە سەرەتادا دەتۆرا و هەموو شتی شەرمەزار دەکرد، درێژە بە هەڵوێستی خۆی دەدات. ئەرکی تەواوی کۆمەڵگای تورکیایە کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا دیکتاتۆری ئەردۆغان کە لە درۆ، دزی، گەندەڵیدا سنوورێک ناناسێت، شکست بدەن.

لەلایەکی دیکەوە، ئەوانەی بۆ سەرکوت، نەتەوەپەرستی و وڵاتپارێزی هانی خەڵک دەدەن، نە لە خەمی تورکیادان و نە لەخەمی گەلدان. لەو ئەقڵیەتەدا جگە لە بوون بە سادەترین ئۆبژە، ئۆبژەی رەگەزی، هیج جێگەیەک بۆ ژنان بوونی نییە. تاکە دەردیان دوژمنایەتیکردنی کوردان، بەدەستهێنانی هێز، بەرژەوەندی و کورسیە. هیچ گرنگیەک نادەن بە راستی تورکیا کە لە لێواری داڕوخاندایە و گەلان لە برسێتیدان، لە مافی مرۆیی و ئازادی بێبەش، بێشکۆیی و بێ ئیرادەییان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو لایەنانەی وا بیردەکەنەوە کە ئۆغانێک کە کتوپڕ بووە رۆژەڤی سیاسی تورکیا و تورکیا رزگار دەکات دەکەونە ناو خۆخەڵەتاندنی گەورەوە. سەرباری ئەوەی زۆرینەی کۆمەڵگا لە دژی نەتەوەپەرستیە، بۆ بەدەستهێنانی دەنگدەرانی ئۆغان بە جەماوەری کردنی نەتەوەپەرستی گەورەترین هەڵەیە. سینان ئۆغان وەک بژاردەیەک بە مەبەست لە رێگەی فرت و فێڵ و پرۆپاگاندای قورسی میدیاوە هێنراوەتە دۆخێک کە وەک ئاکتەرێکی یەکلاکەرەوەی گەڕی دووەم نیشان بدرێت. لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا کاتێک کاریگەری سیاسی گەلی کورد لەبەرچاوبگیرێت، هەوڵدان لەگەڵ ئۆغان لەپێناو تەواوکردنی ماراسۆن دەبێتە بەربەست. سەپاندنی نەتەوەپەرستی وەک تاکە بژاردە بە سەر کۆمەڵگادا کە تینوی دیموکراسیە، خزنە ناو داوی دەسەڵاتە.

ئۆغانێک کە کتوپڕ خراوەتە ناو بارودۆخی خۆیەوە، بە پڕۆپاگەندەی ئەوەی کە ئەو چارەنوسی تورکیا یەکلا دەکاتەوە، بۆ چەندین رۆژ مشتومری ئەوە دەکات کە ئەو کلیچدارئۆغڵو یان ئەردۆغان هەڵدەبژێرێت. ئەگەر چارەنوسی تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان باش بووایە، ئەو کاتە مرۆڤەکان نەیاندەپرسی بۆچی ئۆغان وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار دانراوە؟ ئەوانەی سەردەمی دیکتاتۆر ئەردۆغانیان ناوێت، خۆیان کاندید دەکەن. واتە وەک کاندیدی جێگرەوە خۆی بە رای گشتی خاوەن قسە، بەرهەڵستکار و تێکۆشان لە دژی دەسەڵات، نیشان دەدەن. ئۆغانێک کە خەمی ئەو تورکیا نییە، لەگەڵ کلیچدارئۆغڵو و ئەردۆغان لە سات و سەودای دەسەڵاتدایە و ئەوە بە واتای مشەخۆری و چاوچنۆکییە. لەبەر ئەوەی هەموو کەس دەزانێت هۆشمەندی خوازراو چییە، پێویستی بە هەڵسەنگاندن نییە. بەڵام ئەوانەی لە گۆشەی ئایدالیستیەوە بیردەکەنوە کە دیموکراسی بەدیدەهێنن، دەبێت دەستبەجێ خۆیان لەو خۆخەڵەتاندنە رزگار بکەن، بەر لەوەی نەتەوەپەرستی زۆر بسەلمێنن، دڵی خۆیان لەگەڵ دڵی گەلدا بکەنە یەک و بۆ ئەوەی تاریکی بڕەوێتەوە ئامانجەکانیان دەستنیشان بکەن.

ئەردۆغان کە لە رێگەی بەکارهێنانی ئایین گەل دەچەوسێنێتەوە، تاڵانی دەکات، هەموو دەوڵەمەندیەکانی تورکیا پێشکەش بە وڵاتانی دەرەوە دەکات، گەل لە وەبەرهێنانی کشتوکاڵ دادەبڕێت، برسی دەکات و چاولەدەستی خۆی دەکات، بە پڕۆپاگەندەی "تیرۆریزم و پاراستنی وڵات" هەموو تاوانەکانی خۆی دەشارێتەوە. گەلانی تورکیای نوقمی تاوان کردووە. ئەوانەی ملکەچی ئەردۆغان بوون، لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان خزمەتی دەکەن، لە کەسایەتی داماڵدران هەڵدەبژێرن و لە بەرامبەر ئەو ستەمەی لەگەل دەکرێت بێدەنگن، تاوانێکی گەورە دەکەن. ئیتر کاتی ئەوەیە گەلی تورکیا لەو تاوانە پاک بکرێتەوە. کات کاتی ئەوەیە دادپەروەری بێتەدی و لێپرسینەوە وحسابپرسینەوە لە تۆڕی تاوان بکرێت!.

دیکتاتۆری دڕندانەی ئەردۆغان کە هەر چالاکییەکی تاوانە، بێ ئەخلاقیی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەگەیەنێتە بەزترین ئاست، ئەگەر شەرم نەکات دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان و تاوانە دژی مرۆڤایەتیەکانیش لە ناو کۆمەڵگادا رەوا دەکات، چارەنوسی تەنیا رووخانە. ئەردۆغان خودی ئەقڵیەتی تالیبان و داعشە. دەزانین کە هودا-پار تەنیا بە بیانووی زیاتر کردنی دەنگەکان نەخراوەتە ناو هاوپەمانی کۆمارەوە. لەبەر ئەوەی رێژەی دەنگەکانی دیارە. لە لیستەکانی ئاکەپەی بکوژ، دوژمنی ژنان، دەستدرێژیکار، چەوسێنەرانی ئایینی، دز و تاڵانکەرانیان هێنایە پەرلەمان. هەندێک پیاوی رۆژنامەوان کە لە میدیای تورکدا ناوێکیان بۆخۆیان دروست کردووە و لە تورکیادا زۆر سەرسامن بە خۆیان، دەڵێن بە بەدەستهێنانی ٤ پەرلەمانتاری هوداپار هیچ شتێک روونادات، جێگەی مەترسی نین. بیرکردنەوەیەکی لەو جۆرە دەپارێزن. هەوڵدانی ئەقڵیەتی سیستمی باڵادەستی پیاو کە بە چەند قسە ژنان و کۆمەڵگا بخەڵەتێن و لەخشتەیان ببەن. پرسی ئازادیی ژن و ئازادیی کۆمەڵایەتی بە ئەقڵیەت و دەرونناسی رەگەز پەرست درکی پێناکرێت. بە جیاواز دانانی ئەقڵیەتی ئەردۆغان لە رژێمی مەلا، تالیبان و هودا-پار خۆخەڵەتاندنە. نکۆڵیکردن لە راستیە. گەر لە رووی نەزانینەوە دەکرێت، دەبێت وشیار بن. گەر بۆ دڵنەوایی ژنان و کۆمەڵگا دەکرێت، لەگەڵ هوداپاردا دەبنە هاوبەشی سەرەکی.

ژنان لە ژێر میچی پەرلەماندا لە تەنیش بکوژان و دەستدرێژیکارانەوە دانەنشین، تێبکۆشن. تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەهەموو لایەکدا بڵاوبکەنەوە و بە شێوەی کاریگەرتر هەنگاو بنێن. بەرنامەی هوداپار ئەقڵیەت و سیاسەتی ئاکەپە بە شێوەیەکی روون گوزارشتی لێبکرێت. ئەوانەی بیرکردنەوە دڕندانەکانی هوداپار لە دژی ژنان بە مەترسی دادەنێن، دەبێت سەرنج بدەنە سیاسەت و کردەوەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە لە دژی ژنان.

لە سەردەمی ئاکەپەدا لە رێگەی جەماعەت، دەزگا پەروەردەییەکان، دەزگا ئایینی، کولتورییەکان و هتد هەوڵ دەدرا ئەندێشەکانی هونداپار بڵاوبکەنەوە. ئەردۆغان بە درێژایی ماوەی دەسەڵاتداری خۆی لە رێگەی کردنە ئامانجی ژنان هێرشی کردووەتە سەر بەها سەرەکییەکان و شکۆی کۆمەڵگا. ئەگەر ئەردۆغان جارێکیتر سەربکەوێت، ئەو سەردەمەی چاوەڕێی تورکیا دەکات سەردەمی تاڵیبانی نەرم و داعشە. ژنان لە سەر ناوی خۆیان لە کاروخەباتدا بکەونە ئامادەباشییەوە، ئەردۆغان کە نوێنەرایەتی  هێڵی تاڵیبان-داعش-هوپار و فاشیزمی سەوز دەکات، لە ریشەوە لە ٢٨ی ئایاردا لە سندووقەکاندا ژێر خاکی بکەن. ژنان و گەنجان و گەنجان تاکە هێزن کە ئایندەی دیموکراتیک و ئازادی خۆیان لە کوردستان و تورکیا دیاریدەکەن. ژنان لە هەڵبژاردنی مێژوویی ٢٨ی ئایاردا لە دژی پیاوی رەگەزپەرست ئەردۆغان کە تا ئاستی فاشیزم رەگەزپەرستی دەکات شکستی دەدەن.

هـ . ب