ژنان و گەنجان بڕیار لەسەر ئەنجامەكان بدەن!
كورد، ژن و رەنجدەر لەپێشدا كۆمەڵگە سەیری هەر سێ هاوپەیمانیەكەی بكات كە ئاخۆ چی دەڵێن و بەراستی دەیەویانەوێت چی بكەن.
كورد، ژن و رەنجدەر لەپێشدا كۆمەڵگە سەیری هەر سێ هاوپەیمانیەكەی بكات كە ئاخۆ چی دەڵێن و بەراستی دەیەویانەوێت چی بكەن.
كورد، ژن و رەنجدەر لەپێشدا كۆمەڵگە سەیری هەر سێ هاوپەیمانیەكەی بكات كە ئاخۆ چی دەڵێن و بەراستی دەیەویانەوێت چی بكەن. دەنگی گەل بۆ هیچ كەسێك گەرەنتی كراو نییە، بۆ شۆڕشێكی دیموكراتیك دەبێت مرۆڤ زیاتر كاروخەبات و تێكۆشان بكات.
سەرهەڵدانی"ژن، ژیان، ئازادی"كە دوابەدوای كۆشتنی ژنی كورد"ژینا ئەمینی" لەئێران لەلایەن هێزەكانی رژێمەوە پێكهات، دەربازی دووهەمین مانگی خۆی بوو. ژنان و كۆمەڵگەی ئێران لەناكاو راپەڕین و هەر هەموو كەس بەوە سەریان سۆڕما. لەگەڵ ئەوەش سەرهەڵدان لەمانگی دووهەمدا بەردەوا و هاوكات مرۆڤ سەری سوڕ دەمێنێتەوە. ئەو كەسانەی كە ئەم سەرهەڵدانەیان بەبچووك سەیر دەكرد و دەیانگووت"ئەوە زۆر بەردەوام نابێت"ئێستاكە لەهەر كەس زیاتر سەریان سۆڕماوە.
سەرهەڵدان بەپێشەنگایەتی ژنان و گەلانی ئێران لەمانگی دووهەمیندا وەرچەرخا شۆڕشی ژنان و ئازادی گەلان. لەئێستاوە لەنێو هەموو ژنانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و لەهەر شوێنكەوە پشتگیری دەكرێن. هەموو رێگریەكان و بەربەستەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران ئەنجامێكیان بەدەستنەخستووە. رووداوەكان روودەدەن و لەگەڵ ئەوەش توندوتیژیەكان زۆرتر دەبن. زانیاری بڵاودەكرێنەوە كە دەوڵەت لەبەرامبەر بە خۆپیشاندەران گۆشار و توندوتیژی و كۆشتن پەرەی پێداوە، بەڵام دیسانەوە دەبینین كە ژنان و گەلان قسەی كۆتایی ئەوان بیكەن.
لە عێراق، لە ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢، لە یەكەم ساڵیادی هەڵبژاردنەكاندا، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران هەڵبژێردران. پێدەچێت حكومەتێكی نوێ پێكبهێنرێت. بەڵام دەرئەنجامی ئەم حكومەتە كە بە هاوپەیمانی لایەنگرانی ئێران و ئەمریكا پێكهێنرا، لەمەودوا ڕوون نییە. تا ئەو جێگایەی لە میدیاكاندا بڵاودەكرێتەوە، حكوومەتی نوێ، ئەو شیعەیانەی كە لایەنگەری ئێرانن و ئەو سوونیانەی كە لایەنگەری ئەمریكان و پەدەكە تێدا جێ دەگرن. لەم دۆخەدا سەدر و یەنەكە وەدەرنراون.
زۆر ئاشكرا و روونە كە رێوەبەری خامنەیی لەگەڵ ژنان و گەلانی ئێراندا رێكناكەوێت. لەعێراقدا لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رێكدەكەوێت. دەبینرێت هەمان رێككەوتن لەلۆبنان و یەمەنیش پێكدێت. لە وەها رەوشێكدا روون نییە كە ئاخۆ لەئێراقدا سەقامگیری و ئاسایش پێكدێت. ئەگەر لەبەغدا رێوەبەری دامەزرێت، رەنگە لەهەولێر قەیرانی حكومەت دەست پێ بكات. لەلایەكی دیكەوە لەبواری سیاسەتی وڵاتپارێزی كوردان، لەبەرامبەر بە هێرشێكی پێشبینیكراودا كەلەلایەن دەوڵەتی تورك و پەدەكەوە زیاتر ببێت، دەبێت پاراستنی سلێمانی بكرێت.
لەسوریا لەو هەرێمانەی لەژێر هەیمەنە و داگیركەری دەوڵەتی توركدایە رەوش تێكەوپێكەڵە. تەیب ئەردۆغان لەئاستانە لەگەڵ پووتین دیداری كرد. مسۆگەر كە بۆ هێرشێكی داگیركەری لەسەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستور و پشتیوانی پووتینی دەوێت. دەبێت هەر كەس بزانێت كە پووتینیش دەیەوێت تەیب ئەردۆغان لەهەڵبژاردندا سەركەوتن بەدەستبهێنێت و لەدواییشدا پووتین ئەوەش ئەرێ بكات. لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران لەگەڵ پێشكەوتنەكانی رۆژ، رەنگە لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشێكی دەوڵەتی تورك پێكبێت، زیاتر دەبێت.
لەتوركیاش ئێدی هەر شت روون و ئاشكرایە. لەتوركیا كە ٤٣هەمین ساڵیادی كودەتای فاشیست و سەربازی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠دا پێكهات، ئێدی دەبێت شۆڕشێكی دیموكراتیك و دژە فاشیست پێكبێت. دیكتاتۆری فاشیست كە ماوەی چل و سێ ساڵ بەردەوامە، ئێدی ناتوانێت تەمەنی خۆی درێژتر بكاتەوە. قۆناخی پێشتر لەكۆماری كەمالیستیشدا لەو چل و سێ ساڵە زۆر جیاوازتر نەبوو. ئەوا ئێدی هیچ واتایەك نەماوە كە ئێدی خەڵك ئەو سیستەمە قەبوڵ بكەن و دەبێت لەشوینی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بەرێوەبەرێكی فاشیستی تر ببێتە دەسەڵات. چونكە ئێدی لەتوركیا پێش نان و ئاو و هەوا، پێویستی بە بەرێوەبەرایەتیەكی دیموكراتیك و وەرچەرخانێكی دیموكراتیك و رادیكاڵ هەیە.
ئەمڕۆكە لەتوركیا بەشێكی زۆر دەیانەوێت بەپەلە دیموكراتیكبوون پێكبێت. بەڵام لەسەر ئەوەش گفتوگۆ دەكەن كە ئاخۆ بەشەڕ یا بەهەڵبژاردن فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە بڕۆخێندرێن. ئێدی هەر كەس ئەوەی قەبوڵ كردوە كە دەوڵەتی تورك لەهەر شوێنێك لەدژی كوردان لەنێو شەڕدایە. لەعەفرینەوە تا خاكوورك بەئەندازەی ٨٠٠ كیلومەتر شەڕێكی بەرە بەرێوە دەبات. لەلایەكی ترەوە شەڕ لەئەستەمبۆل تا سلێمانی بەرێوە دەبات.
بەرپرسانی ئاكەپە و دەوڵەت باس لەگەورەبوون و گرنگی شەڕ دەكەن. فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەلیش سەبارەت بەشەڕ لەزاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستنیشانی كردوە كە ئەوان لەهەڵمەتێكی سەركەوتندان. لەسەر ئەم بنەمایە گەنجان و ژنانی كورد لەپێش هەركەسێكەوە بانگەوازی لەگەلی كورد و دۆستانیان دەكەم با تێكۆشانێكی بەهێز بەرێوە ببەن.
زۆر ئاشكرایە كە شەڕێكی مەزن پێكدێ و قەیرانی ئابوریش لەنێودا، ئەم شەڕە هەر شت دیار بكات. ئەو كەسانەی كە نزیكی ئەو شەڕە نابنەوە دیارە كە ئەو ناتوانن چالاكی سیاسی جددی پێبنن. لەلایەكی ترەوە زۆر كەسان دەستنیشاندەكەن كە توركیا كەوتووەتە قۆناخێكی نوێ هەڵبژاردن. كاروخەباتی رۆژانەی تەیب ئەردۆغان و كەمال قلیچدار ئۆغلۆ ئەمە نیشان دەدات.
شەڕێكی ئەوەندە گرنگ بەرێوە دەچێت، ئاخۆ هەڵبژاردن چۆن پێكبێت؟ هەندێ لایەن دەڵێن لەم رەوشەدا هەڵبژاردن پێكنایەت و قسە لەسەر هەڵبژاردنیش تەنیا هەڵخەڵەتاندنێكە. بێگۆمان زەمینەی ئەو قسانەش هەیە و دەبێت مرۆڤ لەسەر ئەوەش راوەستە بكات. لەم بوارەدا دەبێـت مرۆڤ قەبوڵ بكات كە هەڵبژاردن لەتوركیا زۆر زەحمەت بێ. تەیب ئەردۆغان كە لەئەمڕۆدا دەستی بەهەڵبژاردن كردوە، رەنگە سبەێ شەڕێكی مەزن یا خۆد بەهۆی قۆناخێكی بەرفراوانەوە لەهەڵبژاردن هەڵبێت. لەگەڵ هەموو ئەوانەش دەبێـت مرۆڤ شەڕ و هەڵبژاردن وەكو دژ بەیەك نەبینن، دەبێـت بزانێت كە دەتوانرێـت هەر دوویان بەیەكەوە پێكبێن، دەبێت مرۆڤ شەڕ بۆ خۆی بەئەساس بگرێت و بەگوێرەی شەڕیشەوە بەرەو هەڵبژاردن بچێت.
لەوێدا دەبێت مرۆڤ ئەوە بۆ خۆی بەئەساس وەربگرێت كە بۆ ئەوەی فاشیزم لەتوركیا بڕۆخێت و دیموكراتیكبوون پێكبێت، ئەمە پشت بەشەرێكی شۆڕشگێڕی و بەتێكۆشانێكی مەزنە كە ئەگەر بیەوێت هەڵبژاردنیش پێكبێت، دەتوانێت پێكیبهێنێت. لەم چوارچێوەیەدا لەبواری ئەساسیدا مرۆڤ بۆ دیموكراسی دژە فاشیزم تێكۆشان بكات، سیاسەتی دیموكراتیك بەپێشبخات و لەهەڵبژاردندا سەركەوتن قازانج بكات.
لەبواری سیاسەتی توركیا دا دیمەنێك چۆن چۆنی هەیە؟ زۆر ئاشكرایە كە لەتوركیا بەو هاوپەیمانیەی كە هەیە و كاروخەباتی هەڵبژاردنیش لەسەر ئەساسی ئەو هاوپەیمانیانە پێكبێن. ئاشكرا بووە كە بەربژێری"كاندیدی"ی"هاوپەیمانی كۆمار" تەیب ئەردۆغانە و ئەردۆغان دەچێتە سووچی و ئاستانە، هەر هەفتە بەرێگەی تەلەفۆن و روودەر روو لەگەڵ پووتین دادەنیشێت و هەوڵدەدات ئەو هێزەی كە بتوانێت لەهەڵبژاردندا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بەدەستبخات.
كاندیدی"هاوپەیمانی میللیەت" كەمال قلیچدار ئۆغلوو بۆ ئەوەی ببێتە كاندید لەسەر رێگای واشنتۆن"ئەمریكا"یە. وەكو ئەردۆغان كە لەساڵی ٢٠٠٢دا دەیكرد. یەكیان لەپووتین و ئەوی تریان لەبایدن داوای پشتگیری و ئەرێكردنیان دەوێت. بەو شێوەیە دیار دەبێـت كە ئەوانە پاڵیان بەكێیوە داوە و دەیانەوێت ببنە سەرۆككۆمار. ئەم رەوشە تراژیكەیە كە سیاسەتی توركیا تێكەوتووە نیشانی هەر كەس دەدات. ئەوا ژنان و گەلی توركیایە كە بڕیار لەئەنجامەكان دەدەن. ئەوا كورد، عەلەوی، رەنجدەر و كرێكار ئەنجامەكان دیار بكەن. ئاخۆ تەیب ئەردۆغان و كەمال قلیچدار ئۆغلوو بۆ ئەو كەسانە چی دەڵێت؟ ئاشكرایە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان شتێكی ئەوان نییە كە بڵێن. ئەوەی راستی بێت دەیانەوێت پشتیوانی لەروسیا و ئەمریكا بگرن و هەموو بەشی كۆمەڵگە و نرخەكانی تاڵان بكەن.
ئێستاكە وەكو هاوپەیمانی سێیەمین"هاوپەیمانی رەنج و ئازادی"دامەزراوە. بەپێشەنگایەتی هەدەپە لەلایەن شەش پارتیەوە ئەم هاوپەیمانیە بۆنیاد نراوە. بەرنامەیەكی دیموكراتیكبوون و گرنگی ئەم هاوپەیمانیە هەیە. پێش هەر شت بۆ ئازادی گەلی كورد و ژنان، بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان چارەسەری پێكدێنن. بەم بەرنامەیەی خۆیان دەتوانن دیموكراسی لەتوركیا پێكبهێنن. لەوێدا كێشەیەكی ئەوان نییە. بەڵام زۆر تەنگ و قەڵسن، دەبێت خۆیان بەرفراوانتر بكەن. لەبەردەمیاندا كاتێكی زۆر نەماوە. توركیا لەبەهاری ٢٠٢٣دا دەبێت بگۆڕدرێت، بەڵام خۆیان بەگوێرەی ئەوە رێكوپێك ناكەن و ناجوڵنەوە. ئەوەها هەڵسوكەوت دەكەن كە گوایە ئەوان خۆیان سەرناكەون، بەڵام هەندێ كەسی دیكە بەرێوەبەرایەتی بداتە دەست ئەوان. بەباشی هەڵسوكەوت ناكەن و هەوڵنادەن.
كورد، ژن و رەنجدەر لەپێشدا كۆمەڵگە سەیریان دەكەن كە ئاخۆ ئەو سێ هاوپەیمانیە بەراستی چی دەڵێن.
ئاشكرایە كە دەنگی خۆیان بەگوێرەی ئەوەش بدەنە ئەو كەسانەی كە دەتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن و ببنە بەرێوەبەر. دەنگی گەل بۆ هیچ كەسێك گەرەنتی كراو نییە. ئاشكرا ئەو كەسانەی كە بتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن و بەبەهێز كاروخەبات بكەن سەربكەون. گەل كێ بناسێت و باوەڕی پێبكات، ئەوا دەنگی خۆیان بدەنە ئەو، بۆیەش دەبێت بۆ شۆڕشێكی دیموكراتیك دەبێت كاروخەبات و تێكۆشانێكی مەزنتر بكرێت.
سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیكا
ژ.ت