ئهمڕۆ، فازڵ غەراوی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافهكانی مرۆڤ لە عێراق، ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی دوو هەفتەی ڕابردووی عێراقی ڕایگهیاند.
بەگوێرەی ئامارەکە، له دوو هەفتەی خۆپیشاندانهكانی عێراقدا، ١٣ خۆپیشاندهر كوژراون و ٧٢٩ی دیكهش برینداربوون، كه ٤٦٠ له بریندارهكان هێزه ئهمنییهكانی عێڕاقە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، هێزه ئهمنییهكانی عێراق ٧٥٧ خۆپیشاندهریان دهستگیركردووه و زۆربهیان له دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئازادكراون.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لهماوهی خۆپیشاندانهكاندا، ٩١ بینای حكومی و مهدهنی و ئۆتۆمبێل زیانیان پێگهیشتووه.
ئەمە لەکاتێدایە، دوێنێ سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندبوو، کە لەماوەی خۆپیشاندانەکاندا، ١٤ خۆپیشاندەر کوژراون.
هەفتەی پێشوو، هاوڵاتیانی پارێزگای نەجەف و موسەننا، تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، واتە هەتا سبەینێ، مۆڵەتیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق دابوو بۆ ئەوەی هەنگاوی جددی بنێن بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان. هەڕەشەی ئەوەشیان کردبوو کە ئەگەر هەنگاوی جددی نەنرێت، دەست دەگرن بەسەر تەواوی مومتەلەکاتەکانی حکومەتدا.
ک-ش