ئاڵۆزییه‌كانی ئەمه‌ریکا و ئێران لە عێراق
پێدەچێت ئاڵۆزیی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق به‌په‌له بەرەو شەڕێک بچێت. گومانی تێدا نییە کە لەو پڕۆسه‌یه‌دا ڕۆڵی عێراق ئەوەیە کە ببێتە بارەگهیەکی ناوەندی.
پێدەچێت ئاڵۆزیی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق به‌په‌له بەرەو شەڕێک بچێت. گومانی تێدا نییە کە لەو پڕۆسه‌یه‌دا ڕۆڵی عێراق ئەوەیە کە ببێتە بارەگهیەکی ناوەندی.
قەیرانی نێوانی ئەمه‌ریکا و ئێران كه ڕۆژبه‌ڕۆژ سەختتر دەبێت، زیاتر لە عێراق هەستی پێدەکرێت. ئەمه‌ریکا هاوڵاتییانی خۆی له عێراق ده‌رده‌خات. ئه‌ڵمانیا و هۆڵەندا مه‌شقی سەربازییان به هێزه‌كانی عێراق و باشووری کوردستان ڕاگرت.
دوای ئەوەی کە ئەمه‌ریکا تاکلایەنە لە پەیمانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران کشایەوە، گەمارۆكانی له‌سه‌ر ئێران تووندتر كرد. کاتێک مرۆڤ سەرنج بداتە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، ده‌رده‌كه‌وێت دەدات کە ئاڵۆزییه‌كان بەرەو شەڕێک ده‌چن.
ئەمه‌ریکا کە پێشتر مۆڵەتی بە ٨ وه‌ڵات دابوو نەوت لە ئێران بکڕن، لە ٢ی ئایار/١٢ی گوڵان بڕیاره‌كه‌ی ڕاگرت. بەو هێزانەی لایەنگری ئێرانیشی گوت: «لە عێراق ئامادەکاریی شەڕ لە دژی هێزەکانی ئێمە ده‌كرێت». ئه‌مه ئاڵۆزییه‌كان و قەیرانەکەی لەگەڵ ئێران هێنایە قۆناغێکی دیكه‌وه. دوای ئەو لێدوانە، وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا مایک پۆمپیۆ سەردانێکی كتوپڕی بۆ عێراق کرد و به‌بێ ئەوەی هیچ لێدوانێک بدات گەڕایەوە. دوای ئەو سەردانە، ئه‌مه‌ریكا فڕۆکەی جەنگیی «ب٥٢»ی ناردن کە تا ئێستا تەنیا لە شەڕی ڤێتنامدا بەکارهێنراون. دوای ئەوەش هەواڵ بڵاوبوونه‌وه کە کەشتییە جەنگییەکانیش دەهێنن. هه‌رچه‌نده دوایین هەواڵ کە بڵاوکرایەوە له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌تكرایه‌وه، به‌ڵام هه‌واڵی ڕهوانەکردنی ١٢٠ هەزار سەرباز بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان بڵاوبوویه‌وه.
ئێران لە دژی ئامادەکارییەکانی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند کە ئەوان په‌یمانی ئه‌تۆمییان ڕاگرتووه و وه‌ها وەڵامی ئەمه‌ریکا و وه‌ڵاتە ئەوروپییەکانی دایەوە. لەسەر ئەوە فەڕەنسا، ئەڵمانیا، به‌ریتانیا و ژمارەیەک وه‌ڵاتی دیکەی ئەورووپا چوونە پاڵ بڕیارەکەی ئەمه‌ریکا كه لە دژی ئێران دابووی. ئێران بژارده‌ی فرۆشتنی یەک ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی له ڕۆژێكدا خسته به‌رده‌م وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره نه‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش فەڕەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا و وه‌ڵاتانی دیکەی ئەورووپی چوونه‌پاڵ بڕیاری ئه‌مه‌ریكا دژبه ئێران.
لە ناوەوەی عێراق شەڕ دەستی پێكرد
ئەو پێشهاتانه ده‌ریده‌خه‌ن کە قەیرانەکە بەرەو شەڕێکی هەرێمی دەچێت. کاتێک مرۆڤ سەرنج بداتە سەر پێشهاته‌كانی ئەم سێ ڕۆژەی دوایی، ده‌رده‌كه‌وێت كه قەیرانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بەرەو شەرێکی ناوچەیی دەڕوات و ناوه‌نده‌كه‌شی عێراقه. سێ رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی ده‌رەوەی ئەمه‌ریکا داوای لە هەموو کارمەندە دیپلۆماتکارەکانی خۆی کرد ئه‌وانه‌ی به‌رپرسایه‌تییه‌كی به‌په‌له‌یان نییه، عێراق بەجێ بهێڵن. هێزەكانی ئەڵمانیاش مه‌شق و ڕاهێنانیان به هێزه‌كانی عێراق و باشووری کوردستان وەستاند.
دوای ماوەیەکی کورت له بڕیارەكه‌ی ئەڵمانیا، هۆڵه‌نداش هەمان بڕیاری ڕاگه‌یاند. پسپۆره سەربازییه‌كانی هۆڵەندا وەکو پسپۆرە سەربازییەکانی ئەلمانیا مه‌شق و ڕاهێنانیان به هێزە عێراقییەکان و باشووری کوردستان ده‌كرد. ده‌گوترێت دوای ئەوەی کە ئێران بڕیاری دا کە پەیمانی ئه‌تۆمی بۆ ٦٠ هه‌ڵپه‌سێرێت، ئەو بڕیارانە دراون.
ئەو پێشهاتانه ده‌ریده‌خه‌ن کە قەیرانەکە پێش ئێران له عێراق به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌چێت. موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر به‌ر له دوو مانگ باسی ئەو مەترسییه‌ی كردبوو و گوتبووی، «ئەگەر ئەمه‌ریکا بیەوێت شەڕی ئێران بە ئێمە بکات، باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌بێته ئامانجی هێرشه‌كان.» ده‌گوترێت، سەدر پەیامی «عێراق تێوه‌مه‌گلێنه له شەڕی ئێران، چی ده‌كه‌ی بكه»ی داوەتە ئەمه‌ریکا.
لە لایەکی دیکەوەش ڕژێمی ئێران ئامادەکاریی شەڕ دەکات. سێ رۆژ لەمەوبەر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران له‌گه‌ڵ مەلا عەرەبەکانی به‌لوجستان و خوزستان و مەلا کوردە سوننییەکانی ڕۆژهەڵات کۆبوویه‌وه. ده‌رباره‌ی قەیران و ئەگەری شەڕ ئاگاداری پێدان و داوای كرد له‌پێناو ئێران یەکێتی دروست بکەن. بەهۆی ئەوەی کە لەسەر سنوور سوننی هەن، ڕۆحانی گرنگی بە سوننییەکان دەدات.
هەروەها له‌گه‌ڵ ئه‌م قەیرانهدا، لە ئێران قه‌یرانی ئابووریش هەیە. به‌های دۆلار لە به‌رانبه‌ر دراوی ئێران زۆر بەرز بوویه‌وه. لە هەفتەیەکدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار تمەنهوه بوو به یەک ملیۆن و ٥٤٠ هەزار تمەن. هەروەها دەگوترێت کە ئێران له دژی گوشارەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق هەندێک ئامادەکاری دەکات. بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان لەو هەفتەیەی کە قەیرانەکە فرە قورس بووە، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە شاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و باشوور كۆبووه‌ته‌وه و داوای کردووە کە ئەگەر ئەمه‌ریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوان لەگەڵ ئەمه‌ریکا نه‌بن.
کاتێک وه‌ڵاتە ئەورووپییەکان بڕیاریان دا عەبدولمەهدی لە تورکیا بوو
ئەو ڕۆژه‌ی کە ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا زۆر تووند بوو و ئه‌ڵمانیا و هۆڵەندا مه‌شقی سه‌ربازییان له عێراق ڕاگرت، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە بوو. بوو به بابه‌تی مشت‌ومڕ کە عەبدولمەهدی كاتێك لە ئەنقەرە بوو ئەمه‌ریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئێران تووندتر كرد و ئه‌ڵمانیا و هۆڵەنداش کارە سەربازییەکانی خۆیان وەستاند.
ئەو ڕۆژەی کە عادل عەبدولمەهدی لە ئەنقەرە بوو، باڵیۆزی عێراق له مۆسکۆ ده‌رباره‌ی کرینی «س٤٠٠» لێدوانێکی سه‌رنجڕاكێشی دا و ئاشکرای کرد کە عێراقیش مووشه‌كی «س٤٠٠» له ڕووسیا ده‌كڕێت. دوای ئەو لێدوانە گوترا ئایا تورکیا موشه‌كی «س٤٠٠» لە عێراق جێگیر دەکات.
ده‌رباره‌ی ئه‌م پێشهاته، هێشتا دیار نییە کە ئێران و ئەمه‌ریکا هەڵوێستیان چی ده‌بێت. بەهۆی ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئیسرائیل و ناکۆکییه‌كان له سووریا لە مەترسی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا عێراق دژی ئەو بەکاری بهێنێت لە دژی ده‌وه‌ستێته‌وه. هەروەها دیاره کە ئەمه‌ریکا نایەوێت مووشەکی «س٤٠٠» له عێراق جێگیر بكرێن له‌كاتێكدا ئەو مووشەکانه لە دژی ئەمه‌ریکا و ناتۆ بەکار هێنراون و هێزێكی زۆری سەربازی لە عێراق هه‌یه.
کاتێک مرۆڤ هەموو ئه‌و شتانە له‌به‌رچاو بگرێت، دەبینێت کە پڕۆسه‌ی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران بەخێرایی بەره‌و شەڕێک دەچێت و رۆڵی بارەگه‌ی ناوەندییان داوەتە عێراق. پێدەچێت ئه‌گه‌ر ئەمه‌ریکا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، شەڕەکە تەنیا بە ئێرانەوە سنووردار نابێت. پێشهاته‌كان له عێراق ده‌رخه‌ری ئه‌مه‌ن. نزیکبوونەوەی تورکیا و عێراق لەم ڕۆژانەدا، ده‌ریده‌خات کە له ئەگەری شەڕێکی وەها پێش هەموو لایەک کاریگەری له تورکیا ده‌كات. هەرێمەکە بەرەو شەڕێکی نوێ دەچێت. هەموو ئه‌مانه پیشانی دەدەن کە دوای ڕەمەزان پێشهاتی نوێ ڕووده‌ده‌ن.
s.m