ئاڵۆزی و کاردانەوەکانی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی
کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و داوای دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.
کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و داوای دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.
کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە جێگەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران، کە لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا، ئیسماعیل قائانی دانا. هەروەها هێزە شیعەکانی عێراق داوای یەکڕیزی بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق دەکەن.
ڕووسیا: کوشتنی سولەیمانی دۆخەکە ئاڵۆز دەکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسا كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار بۆ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان ته‌ماشاده‌كات.
هەروهەا ڕایگەیاند، ته‌واوی ناوچه‌كه به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانییه‌وه به‌ره‌و پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ده‌چێت. هاوكات وه‌ك "خزمه‌تكاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران" ناوده‌بات و پرسه‌ی ڕووسیاش به گه‌لی ئێرانیی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەڵمانیا: هێرشەکە کاردانەوەبوو بەرامبەر کردەوەکانی ئێران
ئۆلیرك دیمێر، جێگری وتهبێتژ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ئاشكراكرد‌و وتی ، "هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بۆ كوشتنی سوله‌یمانی، كاردانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر كرده‌وه سه‌ربازییه مه‌ترسیدارانه‌ی ئێران و ڕاشیگەیاند، به نیگه‌رانییه‌وه له چالاكیه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه ده‌ڕوانین.
بەریتانیا: شەڕ و پێکدادانی لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکماندا نییە
دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان کار بکەن.
راب وتی، "ھەمیشە ئاگاداری ئەو ھەڕەشانە بوون کە فەیلەقی قودس بە سەرکردایەتی سولەیمانی دروستی کردبوو‌و لە دوای کوژرانی سولەیمانی بانگھێشتی کەمکردنەوەی گرژی لەلایەنەکان دەکەین و شەڕ و پێکدادانی لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکماندا نییە".
هادی عامری: داوای له ته‌واوی هێز و لایهنهەکان دەکەین یه‌كڕیز و هاوده‌نگ بن بۆ دەکردنی ئەمریکا لە عێراق
هادی عامری فه‌رمانده‌ی لیواكانی به‌در'ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبیش داوای یه‌كڕیزی له‌سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كانی عێراق" كرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا عامری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا داوای له ته‌واوی هێز و لایه‌نه نیشتمانییه‌كان كرد یه‌كڕیز و هاوده‌نگ بن.
نەتەنیاهۆ بەپەلە گەڕایەوە وڵاتەکەی
بنیامین نەتەنیاهۆ دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی بە پەلە گەڕایەوە وڵاتەکەی، لە سەردانی یونانی کردبوو و ڕێککەوتنی غازی سروشتی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا مۆر کردبوو.
ف.ق