ئیسرائیل ده‌روازه‌ی سنووریی به‌یت حانوونی داخست
ئیسرائیل ده‌روازه‌ی سنووریی به‌یت حانوون (ئهرهز)ی له باكووری غه‌زه داخست.
ئیسرائیل ده‌روازه‌ی سنووریی به‌یت حانوون (ئهرهز)ی له باكووری غه‌زه داخست.
كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستین ڕایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی فه‌له‌ستین به‌مه‌به‌ستی شكاندنی گه‌مارۆی ئیسرائیل له‌سه‌ر غه‌زه، به به‌له‌م ڕوویان له ده‌ریای سپی كردووه، به‌ڵام ئیسرائیل به داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌زه، به‌مه‌به‌ستی شكاندنی گهرمارۆكه چالاكییه‌كیان ڕێكخست. ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی فه‌له‌ستین به‌شدارییان له‌و چالاكییه كرد و به ٤٠ به‌له‌م له ده‌ربه‌ندی ماسیگرانی غه‌زه-وه ڕوویان له ده‌ریای سپی كرد.
له غه‌زه نزیكه‌ی ٢ ملیۆن فه‌له‌ستینی ده‌ژین. له كۆی ٧ ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه، ٦ ده‌روازه‌یان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسرائیل و یه‌كێكیشیان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی میسر-دایه.
s.m