ئیسرائیل چەندین خاڵی سەربازیی سووریای بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەند خاڵێکی سەربازییان لە ناوچەی مسیاف لە پێدەشتەکانی پارێزگای حەما-ی سووریا کردە ئامانج.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەند خاڵێکی سەربازییان لە ناوچەی مسیاف لە پێدەشتەکانی پارێزگای حەما-ی سووریا کردە ئامانج.
تەلەفیزیۆنی فەرمی سووریا ڕایگەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی مسیاف لە پێدەشتەکانی شاری حەمای سووریا بیستراوە و سیستمی پاراستنی سووریا وەڵامی داوەتەوە.
هێرشەکە لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی لە ئاسمانی لوبنانەوە ئەنجامدراوە و خاڵە سەربازییەکانی ناوچەی مسیاف کردووەتە ئامانج.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتر ئیسرائیل چەندین جارخاڵە سەربازیی و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی ڕژیمی ئێرانی لە سووریا کردووەتە ئامانج، پێدەچێت ئەمجارەش ئەو خاڵانەی کراونەتە ئامانج، هی ئێران بێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ک-ش