ئێران فڕۆكه نوێیه‌كه‌ی خۆی ناساند
ئێران كه له‌نێو قه‌یرانێكی سه‌ختدایه، گرینگی زۆرتر به بواری خۆپڕچه‌ككردن ده‌دات. حكوومه‌تی تاران فڕۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی به ناوی «كه‌وسه‌ر» ناساند كه خۆی دروستی كردووه.
ئێران كه له‌نێو قه‌یرانێكی سه‌ختدایه، گرینگی زۆرتر به بواری خۆپڕچه‌ككردن ده‌دات. حكوومه‌تی تاران فڕۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی به ناوی «كه‌وسه‌ر» ناساند كه خۆی دروستی كردووه.
له كاتێكدا كه له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، عه‌ره‌بستانی سعوودیه و زۆر وه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه ئاڵۆزی هه‌یه، ئێران فڕۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی ناساند كه خۆی دروستی كردووه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران مه‌ڕاسیمی ناساندنی فڕۆكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، سه‌رۆك كۆمار حه‌سه‌ن ڕوحانی-ش به‌شداری كردووه له مه‌ڕاسیمه‌كه. وه‌زیری به‌رگریی ئێران ئه‌میر حاته‌می ده‌ستنیشانی كرد كه فڕۆكه‌كه له چوارچێوه‌ی ستراتیژی ڕێگرتنی كارا دروستكراوه و گوتی: «ئێران هیچ كات هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر وه‌ڵاتانی دیكه.»
كاریگه‌ری و هێزی فڕۆكه‌كه
ساڵی ٢٠١٣ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته‌ی ئێران مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد فڕۆكه‌یه‌كی به ناوی «كاهیر٣١٣» به پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی جیهان ناساند. دواتر ده‌ركه‌وت كه‌و ئه‌و فڕۆكه‌یه له لایه‌ن ئه‌ندازیارانی ئێرانه‌وه دروستكراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران ساڵی ٢٠١٧ باسی فڕۆكه‌ی «كاهیر٣١٣»ی كرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری ورد ئاشكرا بكات ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه بۆ تاقیكردنه‌وه ئاماده‌یه. كاربه‌ده‌ستانی ئێران دوای مانگێك دیمه‌نی نموونه‌یه‌كی نوێی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یان بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند، فڕۆكه نوێیه‌كه‌ی ئێران كه ناوی «كه‌وسه‌ر»ه وه‌ڵامه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و سعوودیه.
هێزی ئاسمانیی ئێران زیاتر له فڕۆكه‌ی چینی و ڕووسی پێكهاتووه. ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئێران دروستی كردووه، گومان هه‌ن. پسپۆڕانی ئیسرائیل به‌ر له مه‌ڕاسیمی به فه‌رمی ناساندنی فڕۆكه‌كه، گوتبوویان: «مۆدێلێكی جوانه له پلاستیك».
ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی فڕۆكه وه‌ك «hesa» كه وه‌ك دروستكراوی ئێران ناسێنراون، كۆپیی ماكیاژكراوی فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی بن.
په‌یام بۆ توركیا
سه‌رۆك كۆمار حه‌سه‌ن ڕوحانی له مه‌ڕاسیمی ناساندنی فڕۆكه‌ی كه‌وسه‌ر گوتی، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له پیشه‌سازیی پاراستندا به ده‌رفه‌تی كه‌م چه‌كی به‌هێز به‌رهه‌م بێنین. ڕوحانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی توركیا كرد و گوتی: «توركیا و ئێران دۆستی یه‌كترن و له بواری پیشه‌سازیی پاراستندا ده‌توانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌رهه‌م بێنن.»
قه‌یرانی ئابووری
ئێران و توركیا له‌نێو قه‌یرانێكی قورسی ئابووریدان. ئێران ماوه‌یه‌كی درێژه به‌هۆی ئابڵوقه و كێشه ناوخۆییه‌كانی له‌نێو قه‌یرانێكی جدیدایه. له سه‌رانسه‌ری وه‌ڵات، به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن كێشه‌كانی بێكاری، نادادپه‌روه‌ری كاره‌با، وشكه‌ساڵی و كێشه‌ی ئاو هه‌یه. له زۆر شار له دژی ئه‌م كێشانه چالاكیی ئیدانه‌كردن ساز ده‌كرێن.
ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا مانگی مارسی ٢٠١٨ له په‌یمانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌شی یه‌كه‌می گه‌مارۆكانی له ٦ی ئاب دژی ئێران جێبه‌جێ كرد. واشنتۆن ماوه‌ی ٩٠ تا ١٨٠ ڕۆژی به وه‌ڵاتانی دیكه‌ی په‌یمانه‌كه دا كه له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكشێنه‌وه.
s.m