ئێران مووشه‌كی ژێرده‌ریایی تاقی كرده‌وه
ڕژێمی ئێران ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیدا له كه‌نداوی هورمز، مووشه‌كێكی ژێرده‌ریایی به‌شێوه‌یه‌كی «سه‌ركه‌وتوو» تاقی كردووه‌ته‌وه.
ڕژێمی ئێران ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیدا له كه‌نداوی هورمز، مووشه‌كێكی ژێرده‌ریایی به‌شێوه‌یه‌كی «سه‌ركه‌وتوو» تاقی كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی ئێران، له سێیه‌مین ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیدا له كه‌نداوی هورمز، موشه‌كێكی ژێرده‌ریایی به‌شێوه‌یه‌كی «سه‌ركه‌وتوو» تاقی كراوه‌ته‌وه. ڕاگه‌یه‌نرا مووشه‌كه‌كه له ڕێی كه‌شتیی «غه‌دیر»ی ژێرده‌ریایی هاویشتراوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه كه پشتی به ڕاگه‌یه‌نراوی سوپای ئێران به‌ستووه، كه‌شتییه‌كانی تارق و فاتیح كه كه‌شتییه ژێرده‌ریارییه‌كانی ئێرانن خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی هێرشكردنن و ده‌توانن له كه‌شتییه‌كانی دیكه بده‌ن.
مێدیای ئێران ڕایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له كه‌نداوی هورمز تا ئۆقیانووسی هیند له ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وانی ده‌ریاییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌شتی تیایدا به‌شدارن.
s.m