ئەمڕۆ، سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسییدا، تیشکی خستووەتە سەر داگیرکارییەکانی توركیا لە باشوری کوردستان.
سه‌عد حه‌دیسی ڕایگه‌یاندووە: له‌شكركێشیی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق حاشاھه‌ڵنه‌گره و ھه‌ڵوێستی به‌غداد له‌وباره‌یه‌وه زۆر ڕوونه و به‌غدا به مافی خۆی ده‌زانێت پارێزگاری له‌سه‌روه‌ریی خاکی وڵاته‌كه‌ی بكات.
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوەشی وتووە: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و به‌پاساوی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، توركیا ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بۆردوومان ده‌كات و له‌شكركێشی ئه‌نجامده‌دات، ئه‌وه‌ش پێشێلكاری سه‌روه‌ریی خاكی عێراقە و جێگای قبوڵكردن نییه."
سەعد حەدیسی، هۆشداریشی داوە: مانه‌وه‌ی سوپای توركیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، ڕه‌وشه‌كه ئاڵۆز ده‌كات ە ئێمە ناتوانین کە چاوی خۆمان لە ئاست ئەو هێرشانەدا بگرین.
ک-ش