خامنەیی هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تۆڵەیەکی توند چاوەڕوانی تاوانبارانی كوشتنی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانییەتی.
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تۆڵەیەکی توند چاوەڕوانی تاوانبارانی كوشتنی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانییەتی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی چەکدارانی حەشدی شەعبی کوژران، دەربارەی ڕووداوەکە، عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.
خامنەیی ڕایگەیاند:"تۆڵەیەكی توند چاوەڕوانی تاوانبارانی كوشتنی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانییەتی، سەرداری گەورە و پڕ شانازی ئیسلامی گەڕایەوە لای خوا، شەوی ڕابردو ڕۆح پاکی شەهیدان، ڕۆحی پیرۆزی قاسم سلێمانی گرتە باوەش".
خامنەیی ڕاشیگەیاندووە: سولەیمانی چەندین ساڵ جیهادی دلێرانەی لە بەرەنگاریی لە گەڵ شەیتانەكان و ستەمكارانی جیهان کردووە، خەونی پاکی ئەو بە دەستی پیسترین جۆری مرۆڤی سەر زەوی ڕژا.
خامنەییی لەسەر ڕووداوەکە سێ رۆژ ماتەمینی لەسەر تاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.
ف.ق