دوێنێ یەدوڵا جەوانی، جێگری سیاسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە پارێزگای ئیسفەهان لە مەراسیمێکی دەوڵەتیدا لەسەر بەرفراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەیکرد.
جەوانی ڕایگەیاند: "هەندێک ڕووداو لە مانگە دەستپێکەکانی شۆڕشی گەلانی ئێراندا، بۆ ناسەقامگیرکردنی وڵات ڕوویدا کە زۆربەیان لە ناوچەی کەمینە ئەتنیکییەکان بوون و سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام ئەوەی لەم مانگە ڕوویدا کێشەیەکی بەربڵاو و نوێ بوو".
جەوانی هەروەها وتی: "خۆپیشاندانەکان ڕۆژی هەینی بە شێوەیەکی سنووردار دەستیپێکرد و لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کۆی ٣١ پارێزگا لە ٢٩ پارێزگا و سەدان شار بەردەوامی پێدرا، ئەم خۆپیشاندانە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ـش بەرفراوانتر بوون و لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو نمونەی نەبووە".
ف.ق