خۆپیشاندان و مانگرتنەکان لە ئێران بەردەوامە
خۆپیشاندان و مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی گەورەی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران سەرەرای هەموو فشاری ئەمنییەکان بەردەوامە ، ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

دووکانداران وبازاڕییەکانی شارە گەورەکانی ئێران بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لە هەمبەر دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، ناسەقامگیربوونی گومرک و باج، ماوەی چوار ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین.
هێزەکانی پۆلیسی تاران، لە چەندین شوێن بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەرخۆپیشاندەران و هەوڵیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندانەکان بکەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە بە هۆی زۆر بوونی ڕێپیوان و خۆپیشاندانەکانی تاران، هێلی دووی میترۆی تاران داخراوە.
خۆپیشاندەران جگە لە دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر داکشانی نرخی تمەن، چەندین دروشمی وەک "نەمان بۆ دیکتاتۆر" و "نەمان بۆ خامنەیی"یان دەوتەوە .
مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان شارەکانی دیکەی ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان-ی گرتووەتەوە . لە شارەکانی کرماشان-ی ڕۆژهەلتی کوردستان، ئەهواز، مەشهەد، ئەراک، ورمێ و تەبرێز دووکانداران دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین ودووکان و مۆڵە تیجارییەکانیان داخست.
ک-ش