داعش هێرشی کەردە سەرگوندێکی خانەقین
چەتەکانی داعش دونێ شەو کاتژمێر ٢١:٠٠بە هاوەن شارەدێى گوڵاڵەى سەربەخانەقین-یان کردە ئامانج.
چەتەکانی داعش دونێ شەو کاتژمێر ٢١:٠٠بە هاوەن شارەدێى گوڵاڵەى سەربەخانەقین-یان کردە ئامانج.
کاتژمێر ٢١:٠٠ى دوێنێ شەو داعش چەند گولە هاوەنی ئاراستەی شارەدێی گوڵاڵە سەربە شارۆچكەی خانەقین-ى سەر بە پارێزگاى دیالەى كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە، سەرچاوەیەك لە هێزەکانى حەشدی شەعبی لە شارەدێى گوڵاڵە،ڕایگەیاندووە کە تیرۆرستانی داعش بە ٧ گولە هاوەن بۆردوومانی جەلەولا-ى كرد بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.
وتیشی: سەرجەم گولە هاوەنەكان كۆتووەتە نزیك ڕووباری سیروان و نزیك بنكەی پۆلیسی گوڵاڵە، لە گەڕەكی وەحدە و پاش بۆردومانەكان هێزە ئەمنییەكان وەڵامى بۆردوومانەکەیان داوەتەوە.