ناوتۆماركردن بۆ به‌شداری كردن له كۆنفڕانسی ئاوی میزۆپۆتامیا ده‌ستی پێكرد
ناوتۆماركردن بۆ به‌شداری كردن له كۆنفڕانسی ئاوی میزۆپۆتامیا ده‌ستی پێكرد كه بڕیاره هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی نیسان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
ناوتۆماركردن بۆ به‌شداری كردن له كۆنفڕانسی ئاوی میزۆپۆتامیا ده‌ستی پێكرد كه بڕیاره هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی نیسان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره ڕۆژانی ٥-٧ی نیسانی ٢٠١٩ كۆنفڕانسی ئاوی میزۆپۆتامیا (FAM) له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناوتۆماركردن به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفڕانسه‌كه ده‌ستی پێكرد. ٢ جۆری ناوتۆماركردن هه‌یه بۆ كۆنفڕانسه‌كه، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری بكه‌ن له كۆنفڕانسه‌كه. دووه‌میش بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له ڕێكخستنی كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌شدار بن.
ڕێكخه‌رانی كۆنفڕانسی ئاوی میزۆپۆتامیا ڕایانگه‌یاند: «ئاكتۆرهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل له سه‌رانسه‌ری میزۆپۆتامیا كه ده‌كه‌وێته سنووره‌كانی ئێستای عێراق، ئێران، توركیا و سووریا، ده‌توانن به‌شداری له‌و كۆنفڕانسه‌دا بكه‌ن. بڕیاری سازكردنی ئه‌م كۆنفڕانسه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش درا كه بۆ پاراستنی چه‌می دیجله ساز كرابوو.»
s.m