سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تۆڵەی کوشتنی فەرماندەی هێزی سوپای قودس قاسم سولەیمانی و یاوەرانیدا، دەیان مووشەکی زەمین بە زەمین دوورهاوێژی ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی و سەربازی ئەمریکا لە عەین ئەسەدی سەر بە پارێزگای ئەنباری کردووە و بەزووی لە بارەی زیانەکانی هێزەکانی ئەمەریکاوە زانیاری و وردەکاریی بڵاودەکەینەوە".
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران هۆشداری داوەتە ئەمەریکا ئەگەر هاتوو وەڵامی هێرشە موشەکیەکەی ئێران بداتەوە، ئەوا زۆر بەتوندی ڕووبەڕووی پەرچەکرداری ئێران دەبێتەوە. هاوکات هۆشداریی دەداتە هەر وڵاتێک کە ئەمەریکا لەوێوە ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە و هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و لە وەها حاڵەتێکدا ئەو وڵاتانەش دەکرێنە ئامانج.
سوپای پاسداران ئیسرائیل-یش بە هاوبەشی هێرش و کردەکانی ئەمەریکا بۆ دژ بە ئێران بەناو دەکات.
هـ.هـ