سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ده‌ركرد بۆ ئه‌و چەتانەی داعش کە سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاند: ،«دەستبەجێ سزاکان بەسەر تیرۆریستان‌دا جێبەجێ بکرێت.»
ئەو فه‌رمانه‌ی عەبادی بە سەدان کەس دەگرێتەوە کە لەناویاندا ژن و کەسانی بیانیش هەن. لە عێراق ٣٠٠ كه‌س كه له‌نێویاندا ١٠٠ بیانی هه‌یه بە تۆمەتی ئەندامه‌تی داعش، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. هەروەها هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش سزای زیندانی هەتاهەتاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. زۆربەی ئەو کەسە بیانییانەی سزایان بۆ دەرچووە، خەڵکی تورکیا و وه‌ڵاتانی سەر بە سۆڤیه‌تی پێشوون.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، پاش دۆزینەوەی تەرمی ٨ کەس کە بە دەستی داعش کوژرابوون، عەبادی ئەو فەرمانەی دەرکرد.
s.m