لاڤرۆڤ: پێویسته عه‌فرین ڕاده‌ستی حكوومه‌تی سووریا بكرێت
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، پێویسته كۆنتڕۆڵی عه‌فرین كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه داگیركراوه، ڕاده‌ستی سووریا بكرێت.
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، پێویسته كۆنتڕۆڵی عه‌فرین كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه داگیركراوه، ڕاده‌ستی سووریا بكرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ئه‌ردۆغان هه‌رگیز نه‌یگوتووه كه هێزه‌كانی توركیا له عه‌فرین ده‌مێننه‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له دوای هێرشی داگیركاری كه ئه‌و پێی ده‌ڵێت «ئۆپه‌راسیۆن»، پێویسته توركیا كۆنتڕۆڵی عه‌فرین بداته حكوومه‌تی سووریا.
سێرگری لاڤرۆڤ له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ ڕایگه‌یاند: «ئه‌ردۆغان هیچ كات باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه توركیا ده‌یه‌وێت عه‌فرین داگیر بكات. ئێمه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئاسانترین ڕێباز بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی عه‌فرین ئه‌وه‌یه، له دوای ئه‌وه‌ی توركه‌كان گوتیان گه‌یشتوونه ئامانجی خۆیان له‌وێ، كۆنتڕۆڵی هه‌رێمه‌كه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی سووریا بكه‌ن.» لاڤرۆڤ ده‌ستنیشانی كرد كه جگه له‌م بۆچوونه، هیچ بۆچوونێكی دیكه‌یان نییه ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته.
له دوای ڕه‌زامه‌ندی مۆسكۆ داگیركاریی ده‌ستی پێكرد
هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار، دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه ڕووسیا ئاسمانی هه‌رێمی عه‌فرینی بۆ سوپای توركیا كرده‌وه. له ١٨ی مارس\٢٧ی ڕه‌شه‌مێ پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داگیركه‌ر له عه‌فرین چوونه ده‌ره‌وه، هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانیان چوونه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین. هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كان، داگیركه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیلی كرده ئامانج و ناوه‌نده‌كانی نیشته‌جێبوونی وێران كرد. به سه‌دان سیڤیل به‌هۆی هێرشه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له هه‌زار سیڤیلیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها سه‌دان هه‌زار كه‌س ناچاربوون واری خۆیان جێبهێڵن.
هاوكات بینا و داموده‌زگه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشخانه، فێرگه و وێستگه‌كانی كاره‌با بۆمباران كران. شوێنهره دێرین و ئایینییه‌كان وێران كران. ماڵ و كارگه‌كانی هاوڵاتیانی عه‌فرین تاڵان كران. زۆر جار به ده‌ستی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا ئه‌شكه‌نجه، كوشتن، ڕفاندن و بازرگانی به مرۆڤه‌وه كرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای سێ لایه‌نه‌كه، گفتوگۆ له‌سه‌ر چی كرا؟
ڕووسیا له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه مرۆییانه هه‌رگیز قسه‌یه‌كی نه‌كرد. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌پێناو ڕه‌وایه‌تیدان به داگیركاری، زۆر جار لێدوانیان دا. سه‌رنجڕاكێشه كه دواهه‌مین لێدوانی حكوومه‌تی ڕووسیا له دوای كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ڕووسیا، ئێران و توركیا دێت كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام درا.
s.m