له دوای هاوینێكی وشك له ئێران لافاو هه‌ستا
ئێران كه له مانگه‌كانی هاویندا ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بوویه‌وه، به هاتنی وه‌رزی پاییز له زۆر هه‌رێم به‌هۆی باران بارین لافاو هه‌ستا. له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سیش بێسه‌روشێن بوون.
ئێران كه له مانگه‌كانی هاویندا ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بوویه‌وه، به هاتنی وه‌رزی پاییز له زۆر هه‌رێم به‌هۆی باران بارین لافاو هه‌ستا. له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سیش بێسه‌روشێن بوون.
ئێران كه له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بوویه‌وه، ئێستاش له ٩ پارێزگه‌ی ئه‌و وه‌ڵاته به‌هۆی باران بارین لافاو هه‌ستاوه. له ئه‌نجامی باران و ڕه‌شه‌بای دوێنێ و پێرێ له ٩ پارێزگه‌ی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ئازه‌ربایجان، ڕۆژئاوای ئازه‌ربایجان، ئه‌رده‌بیل، سه‌منان و مازنده‌ران كه ده‌كه‌ونه باكووری وه‌ڵات لافاو هه‌ستا.
كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون
مورته‌زا سه‌لیمی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی گه‌ڕان و ڕزگاركردنی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێران له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی باران و ڕه‌شه‌بای سه‌خت له شاری شاهروود-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی سه‌منان كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵات كه‌سێك مردووه و له سنووری هه‌مان پارێزگه ٣ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌و پارێزگهیانهی لافاوی گرتووه‌ته‌وه چادر و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر لێقه‌وماواندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
s.m