له دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز زۆر كه‌س ده‌ستگیر كران
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی میزان-ی ئێران بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران مه‌حموود عه‌له‌وی ڕایگه‌یاندووه، له دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز له پارێزگه‌ی خوزستان، زۆر كه‌سی «گومان‌لێكراو» ده‌ستگیركراون.
عه‌له‌وی ڕایگه‌یاندووه، «هه‌موو تێرۆریسته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م هێرشه ده‌ستگیر ده‌كه‌ین..» ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ناسنامه‌یان، هیچ زانیارییه‌ك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له كاتی مه‌ڕاسیمی سه‌ربازیدا له شاری ئه‌هواز، هێرشێكی چه‌كداری ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه ٢٥ كه‌س كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. زۆربه‌ی كوژراو و برینداره‌كان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون.
هه‌ر له دوای ئه‌و هێرشه ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانی ده‌ستگیركردن ده‌ستی پێكرد و تا ئێستا ده‌یان كه‌س ده‌ستگیركراون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێران پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردن به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌ناچێت، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ئیفاده له زیندانییه‌كان وه‌رده‌گیرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كات. یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كرد و ڕایگه‌یاند، «ئێوه ده‌یبینن كه وه‌ڵامان تووند ده‌بێت. له كرده‌وه‌كانتان په‌شیمانتان ده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m