له ساڵێكدا ٦٠٠ ئه‌ندامی داعش له عێراق دادگه‌یی كراون
دادگه‌ی باڵای عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨‌دا زیاتر له ٦٠٠ كه‌س كه زۆرینه‌یان ژنن، به‌هۆی ئه‌ندامه‌تیی داعش دادگه‌یی كراون.
دادگه‌ی باڵای عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨‌دا زیاتر له ٦٠٠ كه‌س كه زۆرینه‌یان ژنن، به‌هۆی ئه‌ندامه‌تیی داعش دادگه‌یی كراون.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١٤ چه‌ته‌كانی داعش مووسڵ و زۆر ناوچه‌ی دیكه‌یان داگیر كرد، دواتریش له ساڵی ٢٠١٧دا حكوومه‌تی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی داعشدا ڕاگه‌یاند، دادگه‌یی كردنی ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامی داعش ده‌ستی پێكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ٢٠ هه‌زار كه‌س زیندانی كران.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادگه‌ی باڵای عێراق عه‌بدولستار به‌یره‌قدار ڕایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠١٨‌دا ٦١٦ ژن و پیاو و ١٠٨ منداڵ به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی داعش دادگه‌یی كراون. له‌و ڕێژه‌یه به گوێره‌ی قانوونی تێرۆر سزا بۆ ٥٠٨ كه‌س بڕاوه‌ته‌وه.
به‌یره‌قدار ده‌رباره‌ی سزادراوان زانیاری نه‌دا، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌و ڕێژه‌یه ٤٦٦ ژن و ٤٢ پیاون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردنی ٩٩ چه‌ته‌ی داعش به‌رده‌وامه.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادگه‌ی باڵای عێراق گوتیشی، زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش كه دادگه‌یی كراون خه‌ڵكی توركیا و وه‌ڵاتانی سه‌ر به فیدراسیۆنی ڕووسیان. هه‌روه‌ها له‌نێو چه‌ته بیانییه‌كاندا سزای له‌سێداره‌دان بۆ ٣ ئه‌ندامی داعش بڕاوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا و ڕووسیان. هه‌روه‌ها سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی بۆ ٣ هاوڵاتیی فه‌ڕه‌نسا بڕاوه‌ته كه دوانیان ژن و مێردن.
s.m