وەزیری دەرەوەی عێراق: ڕێگە نادەین تورکیا سەروەریی خاکی عێراق پێشێل بكات
ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە ھەموو شێوەیەک بەزاندنی سنووری عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە ڕەت دهكهنهوه.
ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە ھەموو شێوەیەک بەزاندنی سنووری عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە ڕەت دهكهنهوه.
بەپێی بەیاننامەیەک کە لە پێگەی فەرمیی نووسینگەی ئیبراھیم جەعفەریی وەزیری دەرەوەی عێراقدا بڵاوبۆتەوە، جهعفهری لە میانەی پێشوازیکردنی لە ئەحمەد یڵدز، جێگری وەزیری دەرهوەی تورکیا راِیگەیاندووە: دەبێت ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەی باشیک بڕۆنە دەرەوە و ڕێگە نادەن سنووری عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە بە ھیچ بیانوویەک ببەزێنرێت.
داواکاریی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی ھێزەبیانییهكان
پێشتر پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی داوای لە حکوومەتی عێراق کردبوو کە وادەی دەرچوونی ھێزە بیانییهکان لە وەڵاتەکەیدا دیاری بکات و ئەو ھێزانە دوور بخاتەوە لە سنووری عێراق کە بە ھۆکاری شەڕی داعش و یارمەتیدانی ھێزە عێراقییهكان ھاتبوونە نێو خاکی عێراقەوە. بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق، وادەی دەرکردنی ئەو ھێزانەی دیارینەکردووە.
پێشێلکارییهکانی سوپای تورکیا لە خاکی ھەرێمدا بەردەوامە
سەرباری ئەم لێدوانەی وەزیری دهرهوهی عێراق و چەندین لێدوانی ھاوشێوە، سنووربەزاندن و دەستدرێژییهکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامە. سوپای تورکیا لە چهند ناوچهیهكی سنووری، بە قوڵایی ١٢ کیلۆمەتر هاتۆته نێو خاكی ھەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەمڕۆش سوپای تورکیا لەسهر پێگهی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەی ھێزەکانی لە خاکی ھەرێمی کوردستاندا بڵاوکردەوە و بە ئاشکرا باسی بوونی ھێزهكانی لە ناوچەکانی خواکوڕک و کانی ڕەش دهكات.
پاراستنی سەروەریی ھەرێم لە ئەستۆی ناوەندە
بەپێی دەستووری عێراق، دهبێت حكوومهتی ناوهندی عێراق سهروهریی سنووری ھەرێمی کوردستان كه بهشێكه له عێراق بپارێزرێت. واتە پاراستنی سنووری ئاسمانی و وشکانیی خاکی ھەرێم، دەکەوێتە چوارچێوەی ئهرك و دەسەڵاتەکانی حکوومەتی ناوەندی عێراقەوە. بەڵام تا ئێستا جگە لە لێدوان، ھەنگاوێکی جدی لە لایەن حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمەوە نیە بۆ وەستاندنی دەستدرێژییهكانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێم و عێراق.
چەندین بنکە و بارەگهی سوپای تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستاندا ھەن، سەرباری ئەوەی پەرلەمانی کوردستان داوای دەرکردنیانی کردووە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان - پەدەکە، داڵدەی داون و ھەموو جۆرە ھاوکارییەکیان پێشکەش دەکات.
s.m