'٤٢٤ کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا کوژراون'
نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایدەگەیەنێت، لە خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی ڕابردووی عێراقدا ٤٢٤ کەس کوژراون و هەشت هەزار و ٧٥٨ کەسیش برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایدەگەیەنێت، لە خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی ڕابردووی عێراقدا ٤٢٤ کەس کوژراون و هەشت هەزار و ٧٥٨ کەسیش برینداربوون.
کۆمیسیۆنی هاوکاری عێراق (یونامی) سەربە کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، لە ڕاپۆرتێکدا کە بە پشتبەستن بە وەرگرتنی زانیاری لە ١٨٣ کەس بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراقی ڕاگەیاندووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات کە لە ١ی مانگی ١٠ـەوە تا ئێستا ٤٢٤ کەس کوژراون، هەروەها هەشت هەزار و ٧٥٨ کەسیش لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون.
ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە لە ٥ی مانگی ١١ـەوە تا هەشتی ئەم مانگە لە ڕووداوەکانی عێراقدا، ١٧٠ کەس کوژراون و دوو هەزار و ٢٦٣ کەسیش برینداربوون.
ف.ق