پەرلمانتارێکی عێراق: ئەو هێڕشەی سوپای تورکیا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هێرشی داعشدا نییە
پارلمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پاڕلمانی عێراق ، مەنسوور بۆعەجی ڕایگەیاند،" ئەوردۆغان و داعش یەک سەرچاوەن".
پارلمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پاڕلمانی عێراق ، مەنسوور بۆعەجی ڕایگەیاند،" ئەوردۆغان و داعش یەک سەرچاوەن".
مەنسوور بوعەیجی، ڕخنەی توندی لە سەرکۆک کۆماری تورکیا گرت و وتی: ئەردۆغان لە زمانی دیپلۆماسی تێناگات، و دیارە دەبێت بەو زمانە قسەی لەگەڵدا بکرێت کە لێی تێدەگات.
مەنسور بوعەیجی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
مەنسور بوعەیجی دەڵێت: حکومەتی عێراق دەبێت هەر بەو جۆرە دانوستان لەگەڵ تورکیا بکات، کە ئەوان لەگەڵ ئێمەی دەکەن، هەڵسوکەوتی دبلۆماسیانە لەگەڵ ئەردۆغان وەڵام ناداتەوە، چونکە ئەردۆغان تەنیا لە مەنتقی هێز تێدەگات.
وتیشی: ئەردۆغان خەونی ئیمپراتورییەتی عوسمانییەکانی لە سەر دایە، دەیەوێت دەست بە سەر بەشێک لە خاکی عێراقدا بگرێت و دۆخی ناکۆکی وڵاتانی دراوسێ وەک هەل بقۆزێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە: پێویستە وەک لایەنێکی هێرشکەر دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیا بکرێت، ئەو هێڕشەی ئەوان دەیکەن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ هێرشی داعش نییە، با ئەردۆغان باش بزانێت کە عێراق وڵاتێکی لاواز نییە و دەتوانێت لە بەرامبەر هەموو هێرشێکی ئاسمانی و زەمینیدا بەرگری لە خۆی بکات.
ئاماژەی بە هەبوونی هێزە تورکییەکان لە خاکی عێراقیدا کرد و رایگەیاند: پێویستە هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق بە زووترین کات بچنە دەرەوە.
مەنسوور لە کۆتاییدا ڕایگەیاندنەکەیدا وتی : با ئەردۆغان لەوە تێبگات کە ئێمە قبوڵی ناکەین سەروەریمان پێشێل بکرێت، عێراق لە بەرامبەر هێرشیاندا دەپارێزین، وەک چۆن لە دژی داعش دا بەرگریمان لە خاکەکەمان کرد، و ئەتوانین لە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانییەوە وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بدەینەوە.
ک-ش