رۆحانی لە ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا وتی: "گەلەکەمان لە زۆر بۆنەدا لەدژی پیلانگێڕییەکانی دوژمنان سەرکەوت، جارێکی دیکە گەلەکەمان لەدژی خۆپیشاندانەکان کە یەکێک بوو لە پیلانگێڕییەکانی دوژمن، سەرکەوت".
رۆحانی لە بەردەوامیدا وتی: "ژمارەی ئەو گێرەشێوێنانەی ڕژانە سەر شەقامەکان کەم بوون. ئەو گێڕەشێوێنانە ڕێکخراو و چەکدار بوون" سەرۆک کۆمار بۆ خۆپیشاندەرانیش وتی: "هێزی کاردانەوەی ناوچەیی، پیلانگێریی سەهیۆنی و ئەمریکییەکان".
رێبەری مەزهەبی شیعەکانی ئێران، عەلی خامنەییش لە لێدوانی شەوی سێشەممەدا وتبووی: "ئێمە دوژمنمان تێکشکاند" خامنەیی باسی لەوەش کردبوو کە ئەوەی ڕوویداوە لەلایەن گەلەوە نەبوو، وتیشی: "چەند کێشەیەک کە لە ئاسایشەوە سەرچاوەیان گرتووە" هاتونەتە ئاراوە.
خۆپیشاندانەکان بەهۆی گرانبوونی بەنزین ڕۆژی هەینی و دواتر دەستیپێکردبوو. بەرپرسان ڕایانگەیاند کە ٥ کەس کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی ئاسایشن و یەکێکیش هاوڵاتییە. لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند، نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراون. بەپێی نەتەوە یەکگرووەکانیش، دەیان کەس کوژراون.
ف.ق