دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی سێ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە زیندانه‌كانی ئێران، رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ لە بەیاننامه‌یه‌كدا ئەم کردەوەیهی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کرد و داوای ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی منداڵانی كرد.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند؛ «ئەمیرحوسەین پوورجەعفەر - تەمەن ١٦ ساڵ» بە تاوانی کوشتن لە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار/٤ی کانوونی دووه‌م لە به‌ندیخانه‌ی کەرەج لەسێدارە دراوە. هەروەها «عەلی کازمی - ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ» بە تاوانی کوشتن لە ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕێبەندان/٣٠ی کانوونی دووه‌م لە به‌ندیخانه‌ی بوشەهر لەسێدارە دراوە. لە هەمان ڕێكهوتدا ژنێک بەناوی «مەحبووبە موفیدی - ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ» بە تاوانی کوشتنی مێردەکەی لە به‌ندیخانه‌ی هەمەدان لەسێدارە دراوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕیزبه‌ندی سزای لەسێدارەداندا، له‌دوای وه‌ڵاتی چین له پلەی دووه‌مین دایه و له ڕیزی وه‌ڵاتانی عەره‌بستانی سعوودیه، پاکستان، یەمەن و غەزە دایه كه سزای له‌سێداره‌دانی منداڵان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ش. م