به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیران بەرپرسی ئاسایشی ئەرمینیا ده‌ستگیركرا

ئارتۆر ڤانیتسیان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمینیا، به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركراو.

ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ئاسایشی نیشتمانی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گومانلێكراوان، چەند کەسێکی به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دەستگیرکردووە.

یه‌كێك له‌ تۆمه‌ته‌كان ئارتۆر ڤانیتسیان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمینایە، کە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کۆشتنی نیكۆل باشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئەرمینیا دەستگیراوە.

ف.ق