بەهۆی شاردنەوەی پارە لە هاڵک بانک سزا بەسەر بانکی کوردستاندا سەپێندرا
بانکی ناوەندی عێراق لەبەر ئەوەی بانکی کوردستان لە هاڵک بانکی تورکیا پارەی شاردووەتەوە، سزای بەسەردا سەپاند و رایگەیاند، ئەو بانکە لە هەموو قەرزەکانی بانکی ناوەندی بێ بەش دەکرێت.
بانکی ناوەندی عێراق لەبەر ئەوەی بانکی کوردستان لە هاڵک بانکی تورکیا پارەی شاردووەتەوە، سزای بەسەردا سەپاند و رایگەیاند، ئەو بانکە لە هەموو قەرزەکانی بانکی ناوەندی بێ بەش دەکرێت.
بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردوەتەوە، بانكی كودستان بێ بەش دەكات، لەهەر قەرزێك، كە لەلایەن بانكی ناوەندیەوە بە بانكەكانی تر دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، بانكی ناوەندی لێكۆڵینەوە لەگەڵ بانكی كوردستان دەست پێدەكات، لەسەر شاردنەوەی پارە لە هالك بانكی توركیا.
بەپێی بەڵگە نامەیەك، كە بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردوەتەوە و تیایدا هاتوە، بڕیاریانداوە بانكی كوردستان بێ بەشی بكەن، لە پێدانی ئەو قەرزانەی بانكی ناوەندی دەیدات بەسەرجەم بانكەكانی دیكە و ئەو بانکە بێ بەش دەکەین، لە هەر كردەیەكی خەرجكردنی پارە، كە لە ملیارێك دینار زیاتر بێت تا ئەوكاتەی دانانی سیستمی ئەلكترۆنی بانكەكە چارەسەر دەكەن.
راشیگەیاندووە، بانكی ناوەندی لێكۆڵینەوە لەگەڵ بانكی كوردستان و كەسی بەرپرسیار لەسەر شاردنەوەی پارە لە هاڵك بانكی توركیا دەست پێدەكات، كە پێویستە تا كۆتای مانگی نیسان ئەنجامەكەی دەربچێت.
لەكۆتایشدا، دوایین هۆشداری بە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی بانكەكە بەناوی (عومەر سەعد حەمادنە) دەدات، لەسەر پابەند نەبونی بە بڕیار و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی، هەروەها لە ئەگەری بەردەوام بونی بانكەكە لەسەر ئەو كارە ئەوا ماوەی شەش مانگی پێ دەدرێت هەڵەكان ڕاست بكاتەوە، یان بڕیاری قەدەغەكردنی لەكەرتی بانكیی عێراقدا بۆ دەرەچێت.
هـ . ب