بەتۆمەتی هاوکاریکردنی تەقینەوەکەی تەقسیم ٨ کەسی دیکە دەستگیرکران

بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ ٨ کەسی دیکە دەستگیرکران.

هەشت کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئەحلام بەشیر و بیلال حەسەن ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکران. بە ئەحلام بەشیرەوە ١٧ کەس بەهۆی تەقینەوەکەەوە دەستگیرکرابوون و دەگۆترێت بیلال حەسەنیش هەڵهاتووە. میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە لە کۆی هەشت کەسەکە پێنج کەسیان لە بولغاریا دەستگیر کراون.

بەپێی زانیاریەکان کەسێک بە ناوی حوسام لە شاری عەزازی سوریا دەستگیرکراوە و بۆ ئەستەنبوڵ رەوانەکراوە.

ف.ق