چوار ئەندامی هەپەجە شەهید بوون

هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندا چوار ئەندامییان لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون و وتی: "چەتاکان ناتوانن لە شەڕی هێڵی شەهبادا بگەن بە ئامانجەکانیان."

ڕاگەیاندراوی هەپەجە

هیزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە)ی شەهبا دەربارەی بەرەنگاری هێزەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک زانیاری بڵاوکردوە و ڕایگەیاند، چوار ئەندامییان لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارانە بڵاوکراوەتەوە:

"لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر هەرێمی شەهبا و گوندەکانی دەستپێکرد. بەڵام بە وەڵامدانەوەی هێزی پاراستنی جەوهەری گەلی شەهبا لە دژی چەتەکان بەتەواوەتی ڕێگری لە هێرشەکە کرا.

لەم شەڕەدا ئەندامانی هێزی پاراستی کۆمەڵایەتی گەلی شەهبا جانیار، سیپان و جیهان بە قارەمانێتییەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندروەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەندامی پاراستنی جەوهەری گەلی شەهبا، شاهین عەفرین لە گەلی عەرەبی هەرێمی عەفرین، لە کاتی ئەرکەکەیدا لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بووە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ڕێهەڤاڵانمان شاهین، جانیار، سیپان و جیهان بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە و بەژنمان لە ئاستییان دادەنەوێنینەوە."