دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی باشوری کوردستانی رەتکردەوە
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگای فیدڕاڵی عێراق بریاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگای فیدڕاڵی عێراق بریاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.
دادگای فیدڕالی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆدا لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و ئەو درێکردنەوەوەی بە نایاسایی ناوبرد.
دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی درێکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و کارەکانی و درێژردنەوەی ماوەی ئەم خولەی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا کە ئەو درێژکردنەوەیە نایاساییە
جێی باسە هەر یەک لە سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، یوسف محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی حێڕاق و کاوە عەبدولقادر ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی خولی ئێستای پەرلەمانی کوردستانەوە سکاڵایان لە دادگای فیدڕالی تۆمار کردبوو.
لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا ماوەی یاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و دواتر تەمەنی پەرلەمان و حکومەت بۆ ساڵێک درێژکرایەوە و بەپێی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی لە ئێستادا حکومەت و پەرلەمان کارەکانیان نایاساییە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢دا بە بڕیارێک ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکردبوو، بەڵام دواتر ماوەی پەرلەمان درێژکرابووەوە و رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری نەکرا.
هـ . ب