فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بەسەردانێکی نهێنی گەیشتە عێراق
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەسەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە عێراق.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەسەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە عێراق.
رۆژنامەی عەرەبی نوێ(العربي الجدید)، بڵاویکردەوە، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، جەنەڕاڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بەسەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتووەتە عێراق.
قائانی لەشاری نەجەف چاوی كەوتووە بە هەردوو سەركردەی دیاری حەشدی شەعبی, ئەبو فەدەك محەمەداوی و ئەبوزەینەب ئەللامی و سەردانی هەندێك لەمەزارگەكانیشی كردووە، لەنێویاندا گۆڕی ئەبومەهدی موهەندیس.
دوای نەجەف قائانی ڕویكردووەتە بەغدادو بڕیارە لەگەڵ سەركردە سیاسیەكان و بەرپرسی گروپە چەكدارەكان كۆمەڵێك دۆسیەی سیاسی و ئەمنیی تاوتوێدەكات.
یەكێك لەو دۆسیانەی تاوتوێیدەكات، پرسی ئاڵۆزییەكانی ئەم دوایەی ناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریاو هێرشەكانی سوپای ئەمریكایە بۆ سەر گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئێران لەو وڵاتە.
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراقی هیچ زانیاریەكی لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكردووەتەوە, بڕیارە قائانی لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆببێتەوە.
جێگای باسە دواین سەردانی قائانی بۆ بەغدادی پایتەختی عێراق لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا بوو، كە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ سەركردەی گروپە چەكدارە شیعیەكانی نزیک لە ئێڕان بوو کە تیدا هێرشەكانیان بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لەعێراق ڕاگرت.
ئەم سەردانە دوای كەمتر لەدوو هەفتەی لەسەردانی عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دێت بۆ بەغداد, كەدوای كۆبونەوەی لەبەرپرسانی بەغداد, یاداشتێكی لێكگەیشتی هاوكاری و هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان عێراق و ئێران ئیمزكرا.
هـ . ب