بە دیمەن

گەریلا تیڤی دیمەنی نوێی چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلای بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی چەند دیمەنێکی نوێی چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلای بڵاوکردەوە کە لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام دراوە. لە چالاکییەکەدا دوو خێمە، دوو کۆنتێنەر لەناو دەبرێت و گورزیش لە تانکێک دەوەشێنرێت.

چالاکی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بەو چالاکیانەوە کە دیمەنەکانیان بڵاوکراوەتەوە ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

"یەکینی شەهید ئاخین موش؛

لە ٥ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٤:١٤ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکا لە هەرێمی مەتینا گوزر لە خێمەیەکی هەلیکۆپتەرێکی داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامدا خێمەکە بە تەواوەتی لە ناوبرا.

لە ٧ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە ئامێری ئاسمانی کۆنتێنەرێکی داگیرکەران تێکشکێندرا.

لە ١٠ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدییدا بوون. لە چالاکییەکەدا کۆنتێنەرێک تێکشکێندرا.

لە ١٣ی کانوونی دووەم لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئازاد. لە چالاکییەکەدا گورز لە تانکێکی سووپای داگیرکەر وەشێندرا.

لە ١٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٦دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاردا بوون. لە چالاکییەکەدا خێمەیەک لەناوبردرا.