شاندی ئەوروپا سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد
شاندێکی ئەوروپا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد.
شاندێکی ئەوروپا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد.
لە ٢٧ ی کانوونی دووەم شاندێکی ئەوروپا سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد. شاندەکە لە چەندین پەرلەمانتار و پارتی سیاسی فەرەنسا پێکدەهات، سەردانی ناوەندی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کرد. شاندەکە لە پەرلەمانتاری پارتی (France Insoumise) تۆما پۆرت، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا دیلان بۆتیفلا، پەرلەمانتاری پارتی سەوز_ژینگە دانیالی سیمۆنی، بەرپرسی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسی لامیا کروانی، بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە شارەوانی پاریس لە پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا جێنڤیڤێ گاریگوس پێکدەهات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەکە، شاندەکە لەلایەن هاوسەرۆکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئیلهام ئەحمەد، فەنەر ئەلگعێت و جێگری هاوسەرۆکایەتی ڕۆبێل نەحۆ و گوڵستان عەلییەوە پێشوازیان کرد.
هاوسەرۆکی فەرمانگەکە ڕایگەیاند خۆشحاڵبوون بە سەردانی شاندەکە و کە لە ڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێدا سەردانیان کردووە.
لە سەردانەکەدا تیشکخرایە سەر بنیاتنانی سوریایەکی لامەرکەزی و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی کە هەموو پێکهاتە و کەمەنەتەوە و بەشەکان لەخۆبگرێت، بۆ مسۆگەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان لە دەستوورێکی نوێدا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی خەڵکی سڤیل کە پشتگیری قەسەدە دەکەن لە پاراستنی بەنداوی تشرین، ئەو هەڕەشانەی کە ئەو هێرشانە لەسەر ئاسایشی ئاو و کارەبای هەرێمەکە درووستی دەکەن، بووە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە.
هاوسەرۆکایەتی داوای لە ڕێکخراوە یاسایی و مرۆییەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پاراستنی خەڵکی سڤیل و ناوەندی ستراستیژییەکان هەنگاوی جدی بنێن.
هەروەها تیشكخرایە سەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لە هەرێمەکە و درێژەدان بە هاوکاری هاوبەشی نێوان قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
شاندی ئەوروپی ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و گوتی ئەم مۆدێلە دەتوانێت ببێتە مۆدێلی چارەسەر لە تەواوی سوریا و جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شاندەکە پشتگیری بۆ گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند چاودێری ڕووداوەکانی هەرێمەکە دەکەن و بە وڵاتەکانیان ڕادەگەیەنن تاوەکو هێرشەکان بوەستێنن.