گەلی سێرت سەپاندنی قەیومییان شەرمەزار کرد
چالاکیی ئیشکگریی لە سێرت کە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەستیپێکردووە لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە. سەرەڕای گەمارۆی پۆلیس، چالاکیی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای شارەوانی بەردەوامە.
چالاکیی ئیشکگریی لە سێرت کە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەستیپێکردووە لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە. سەرەڕای گەمارۆی پۆلیس، چالاکیی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای شارەوانی بەردەوامە.
جەماوەر لە بەردەم باڵەخانەی دەم پارتی کۆبونەوە و بە درووشم بەرەو باڵەخانەی شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.
چالاکوانان کە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕێپێوانەکەدا دەوتەوە،لە دژی بەربەست و ڕێگرییەکانی پۆلیس بوونەوە و بە بەرخۆدانی بە ئیرادەی جەماوەرەوە بەربەستەکانی پۆلیس لابران.
جەماوەری گەل لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانی دەستبەسەرگیراودا بۆ ماوەیەکی زۆر سروودی 'بەرەوو پێشەوە دەڕۆین'یان گوتەوە.
چالاکی ئیشکگری و بەرخۆدانی گەل لەبەردەم شارەوانی بەردەوامە.