بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نامە بۆ کۆنسەی ئەوروپا نێردرا

ئەندامانی کەمپەینی "ئاشتی لە کوردستان" (Peace in Kurdistan) لە بەریتانیا، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نامەیان بۆ سەرۆکی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا ئیکزافیر بیتل نارد.

ڕێبەر ئاپۆ

ئەندامانی کەمپەینی "ئاشتی لە کوردستان" (Peace in Kurdistan) لە بەریتانیا، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نامەیان بۆ سەرۆکی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا ئیکزافیر بیتل نارد. لە بەریتانیا و ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە ٦٦ کەس لە ئەکادیمی و پەرلەمانتار و یاساناس و نووسەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ و کارمەند و نەیاری شەڕ و سەندیکاڵیستەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی لۆردەکان، لە نامەکەدا کۆبوونەوەی کۆمیتەی وەزیرانیان لە ١٧_١٩ ی ئەیلول بیرهێنایەوە.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ ـەوە لە گۆشەگیریدایە، گوتراوە: "١٥ ی شوباتی ٢٠٢٥ دەبێتە ٢٦ هەمین ساڵیادی ڕفاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. لەوکاتەوە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی لە تورکیا ڕاگیراوە. سەردانی بنەماڵە و پارێزەرەکانی بەگوێرەی سیاسەتی میزاجییانەی حکومەتی تورک ئەنجام دەدرێن".

لە نامەکەدا بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری کۆمیتەی وەزیران لە کۆبوونەوەی ١٧-١٩ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بیرخراوەتەوە، وە لە نامەکەدا گوتراوە:

""لە ساڵی ٢٠٢٤ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە سزای هەتاهەتایی کە بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، پێشێلکردنی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە. دادگا پێشنیاری کردووە کە تورکیا یاساکانی بگۆڕێت بۆ ئەوەی زیندانییەکان بزانن کە ڕەنگە لە کۆتاییدا ئازاد بکرێن، ئەمەش بە مافی هیوا پێناسە دەکرێت. کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا، لە کۆبوونەوەی خۆی لە ١٧-١٩ی ئەیلولدا، فشاری خستە سەر تورکیا بۆ ئەوەی هەنگاوی بەپەلە بنێت بەگوێرەی یاسای ساڵی ٢٠١٤ ی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا. کۆمیتەکە هۆشداری دا، ئەگەر تا ٢٠ ی ئەیلول هیچ پێشکەوتنێک لەم ڕووەوە نەبێت، ئەوکات هەڵسەنگاندن دەکات بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی بڕیاری ناوبەر".

لە نامەکەدا ئاماژە کراوە بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دووپاتکراوەتەوە دەوڵەتی تورک تەنها لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا هێرش ناکات، بەڵکو ئەو دەڤەرانە داگیر دەکات، ئەمەش پرسی کورد دەکات بە پرسێکی نێونەتەوەیی.

لە نامەکەدا تێشک خراوەتەوە سەر ئەم شتانە:

"لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لە کوردستان و هەموو لایەکی جیهان بۆ سەرنج خستنەسەر دۆخی بەڕێز ئۆجالان و ڕێگەی ئاشتی، بە ملیونان کەس بەشداری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بوون. نابێت مرۆڤ گرنگی و کاریگەری ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان لە ڕێگرکردنی شەڕی نێوان کورد-تورکدا نەبینێت. سووپای تورک هێرشی سەر هەرێمەکانی باکووری سووریا و باکووری عێراق دەکات، ئەو دەڤەرانە داگیر دەکات. بۆیە چارەسەری شەڕی تورک-کورد دەبێتە ڕەخسێنەری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە کاتێکدا ئەم شەڕانە سنووری تورکیای تێپەڕاندووە.

لە لایەن ٦٩ وەرگری خەڵاتی نۆبڵەوە، لە سەرانسەری جیهان ١٥٠٠ واژۆی پارێزەر، سەندیکا، بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی، پارتی سیاسی، بەرپرسانی هەڵبژێردراو، هونەرمەند، چالاکوان و بە ملیۆنان کورد و دۆستەکانیان، لە کەسانی کۆمەڵگەکانی دیکەوە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری سەر بەڕیز ئۆجالان و ئازاد کردنی، دوایان لە کۆنسەی ئەورووپا و سەرۆککۆماری تورکییان کرد. هەرەوەها بۆ بەردانی بەڕێز ئۆجالان چەندن تۆڕی نێونەتەوەیی دامەزرێندراون و لەمڕۆشدا ئەم هەوڵدانانە بەردەوامە."

'دەبێت کۆمیتەی وەزیران هەڵوێستی چالاک بنوێنێت'

لە بەردەوامی نامەکەدا سەرنج خراوەتە سەر سەردانیکردنەکەی شاندەکەی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی و بە پێشکەوتنێکی ئەرێنی دەستنیشانکراوە، جەختکراوەتەوە لەوەی وێڕای ئەو سەردانانەش هێشتا یاسای نێونەتەوەییەکان پێشل دەکرێت و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و هاتووە: "ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کۆمەیتەی وەزیران لە چوارچێوەی پێشهاتەکانی ئێستادا بۆ چارەسەری پرسی کورد هەڵوێسی چالاک بنوێنێت. وێڕای ئەوەی دەرفەتی یەکسانیشی بۆ نەڕەخسێندراوە، بەڵام بەڕێز ئۆجالان هێنایە زمان ئاشتی دەوێت. دەبێت ڕێگەبدرێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەییدا چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. لە ئەنجامدا دەبێت بۆ پرسی کورد کە دەیان ساڵە درێژەی هەیە، چارەسەرییەکی دیموکراتیکی پێش بخات و بۆئەوەی بەڕێز ئۆجالان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، دەبێت ئازاد بکرێت.

ئیدی ئەرکی کۆمیتەی وەزیرانە کە بە ئاشتییانە پرسی کورد چارەسەربکات و بۆ بەردانی بەڕێز ئۆجالان هەنگاوی ڕوونی یاسایی، دیبلۆماسی و سیاسی بنێت."

لیستی ناوی واژۆکاران

ئەندامانی کامپینی ئاشتی لە کوردستان کە واژۆییان کردووە وەهایە:

"John Austin, parlementerê berê;

Mike Arnott, Serokê Komîteya Yekitiya Bazirganiya Îskoç (STUC);

Starch Green'den Christine Blower, Kamarayê Lordan a berê, GS NUT;

Prof Bill Bowring, Birkbeck College, Zanîngeha Londonê, Komaleya Hiqûqnasên Sosyalîst a Haldane;

Jonathan Bloch, Karmend û nivîskar;

Mickey Brady, Parlementerê Sinn Fein;

Noam Chomsky;

Maggie Cook, Çalakgera Jin a UNISON'ê;

Dr. Mary Davis, Royal Holloway, Li zanîngeha Londonê Profesorê Mêvan û Nivîskar;

Lord Dholakia OBE DL, Kamarayê Lordan a Îngîlîstanê;

Liz Davies KC, Parêzer, Nivîskar û Çalakger;

Penelope Dimond, Aktor û Nivîskar;

Simon Dubbins, Dîrektorê Navnetewî ya UNITE;

Dr. Radha D'Souza, Nivîskar, Profesora Xebatên Pevçûnê, Zanîngeha Westminsterê;

Desmond Fernandes, Nivîskar;

Russell Fraser, Parêzer, Garden Court Chambers, London;

Lindsey German, Avakarê Koalîsyona Sekinandina Şer (STWC);

Dr. Michael Gunter, Sekreterê Giştî, Komîsyona Sîvîl a Tirkiyê û YE (EUTCC);

Dr. Arsalan Ghani, Lêkolînêr, Hilbirîna Navnetewî, Beşa Endezyarî, (IFM) Cambridge Üniversitesi;

Rahila Gupta, Rojnamevan û Nivîskar;

Chris Hazzard, Parlementerê Sinn Fein'ê;

Nick Hildyard, Nivîskar, ŞEwirmendê Polîtîkayê;

Dafydd Iwan, Serokê berê ya Plaid Cymru;

George Katsiaficas, Nivîskar  û Dîrokzanê Yewnan û Emerikî;

Ögmundur Jónasson, Sendîkavan û Siyasetmedara Îzlandî;

James Kelman, Nivîskarê Romanê Xwediyê Xelata Bookerê, Îskoçya;

Barones Helena Kennedy KC, Kamarayê Lordan;

Jean Lambert, Parlementerê berê ya AP;

Dr. Jennifer Langer, Dîrektor, Company Nivîskarên Sirgun;

Alexandra Lort Phillips, Çêker, Yard Heads Company;

Nasrin Parvaz, Helbestvan û Nivîskar Îranî;

Dr. Les Levidow, Open University UK û çalakgerê siyasî;

Gawain Little, Sekreterê Giştî ya GFTU;

Elfyn Llwyd, Galli Parêzar û Siyasetmedar;

John McDonnell, Parlementer ;

Chris Law, Parlementerê Îskoçî SNP Dundee West;

Alastair Lyon, Parêzer BernbergPierceSolicitors;

Mike Mansfield KC, Parêzer;

David Morgan, Rojnamevan, Nivîskar û Komaleya Dîroka Sosyalîst;

Conor Murphy, Parlementerê Sinn Fein;

Dr. Thomas Jeffrey Miley, Li Zanîngeha Cambridge Erkdarê Fêrkirinê ya Civaknasiyê;

Dr. Jessica Ayesha, Li Zanîngeha Northey Coventry Profesora Lêkolînê;

Richard Norton-Taylor, Dahûrinêrê Ewlekarî û Parastinê;

Kate Osamor Parlementer;

Margaret Owen OBE, Avakar û Rêveberiya bi Riya Demokrasiyê ji bo Aşitiyê Dullarê;

Ali Gül Özbek, Endamê berê ya Meclîsê û Şaredarê Haringeyê, London;

Gareth Peirce, Parêzer, BirnbergPierceSolicitors;

Dr. Felix Padel, antropolog, Nivîskar;

Maxine Peake, aktor, nivîskar, çalakger;

Dr. Thomas Phillips, Zanîngeha Liverpool John Moores;

Mahmoud Patel, Li Afrîkayê Başûr Serokê Koma Çalakiyê ya Mafê Mirovan a Kurd (KHRAG), Hiqûqnas û Akademîsyên;

Louise Regan, Berpirsê Rêveberiya Netewî ya Sendîkayê Netewî ya Perwerdeyê (NEU);

Dr. Thomas Schmidt, ELDH Ewrûpa ;

Bert Schouwenburg, Şewîrmendê Sendîkayên Navnetewî;

Roza Salih, Siyasetmedara Îskoçî;

Tony Simpson, Vakfê Aşitiyê ya Bertrand Russell;

Stephen Smellie, UNISON, Rayedarê Yekitiyê Sendîkayên Îskoçî;

Erkdarê Îrtîbatê Li Kurdistanê Sendîkayê Aşitiyê;

Jonathan Steele, Rojnamevan;

Chris Stephens, Parlementerê SNP a Îskoçî;

Gianni Tognoni, Sekreterê Dadgeha Gel a Daîmî, Îtalya;

Dr Federico Venturini, Lêkolînerê Alîkar, Zanîngeha Udine, Îtalya;

Dr. Tom Wakeford, Xwendekarê Zanista Civakî, Navenda Arkeolojî, û Avê, Zanîngeha Coventry;

Dr. Derek Wall, Goldsmith Smith College, Zanîngeha Londonê û Nivîskar;

Julie Ward, Parlementera berê ya AP;

Frances Webber, Nivîskar, Parêzer û Alîkara Berê Enstituya Tekiliyên Irkî;

Hywel Williams, Parlementer û Siyasetmederê Gallî."