هێرشێکی موشەکی لە دژی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ ئەنجامدرا

هێرشێکی موشەکی لە دژی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ ئەنجام درا. هاوکات بنکەیەکی سەربازیی دەوڵەتی تورک لە دهۆک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.

شەوی ڕابردوو هێرشێکی موشەکی کرایە سەر کۆنسوڵخانەی دەوڵەتی تورک لە موسڵ. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هێرشیان کردە سەر سەربازگەی سیریی دەوڵەتی تورک لە دهۆک لە سنووری عێراق و تورکیا.

هێزەکانی سەرایای ئەبابیل بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی دەوڵەتی تورک-یان لە سیری گرتە ئەستۆ و گرتە ڤیدیۆییەکانی هێرشەکەیان لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆیان بڵاو کردەوە.

هاوکات لە موسڵیش بە موشەک هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانەى تورکیا و بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، ٤ موشەک ئاڕاستەى کۆنسوڵخانەکە کراوە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ژ.ت