HRW: سوپای توركیا لهسهر سنوور تهقه له پهنابهره سوورییهكان دهكات
ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی - HRW ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکان تەقە لە پەنابەرانی سووری دەکات.
ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی - HRW ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکان تەقە لە پەنابەرانی سووری دەکات.
لەمە فەقێ، نوێنەری ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا مافی پەنابەرانی سووری پێشێل دەکات و بە زەبری هێز دەیاننێرێتەوە بۆ سووریا.
ناوبراو، ڕاشیگهیاند؛ سوپای تورکیا دەستڕێژی گوللـە لەو پەنابەرانەی ئیدلب و عەفرین دەکات کە بەرەو سنوورەکانی تورکیا دەچن.
نوێنهری HRW له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست وتیشی؛ بەشێک لە خەڵکی ناوچەکانی سنووری ئیدلب و عەفرین بههۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە بە ناچاری ڕوو لە سنوورەکانی تورکیا دەکەن، بەڵام لە لایەن سوپای تورکیاوە ڕووبەڕووی بێ ڕێزی، تەقەلێکردن و لێدان دەبنەوە.
لهمه فهقێ، ئاماژهی بۆ ئهوه كرد؛ بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ژمارەیەک هاوڵاتیی سیڤیل بوونەتە قوربانی.
دەستەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین ئهمڕۆ له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند؛ بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە، تا ئێستا ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل شەهید و ٢٩٨ هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
ش.م