هێزەکانی رزگاری عەفرین لەدژی داگیرکەری ٢ چالاکی ئەنجامدا
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، ٢ چالاکی دوێنێ لەدژی هێرشی سوپای دگایرکەری تورک ئەنجامدراون و ٦ سەرباز و پۆلیس کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، ٢ چالاکی دوێنێ لەدژی هێرشی سوپای دگایرکەری تورک ئەنجامدراون و ٦ سەرباز و پۆلیس کوژراون.
بۆ وڵامدانەوەی هێرشی قڕکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی رزگاری عەفرین دوو چالاکی لەدژی سوپای داگیرکەر ئەنجامداوە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین راگەیەندراوێکی لەم بارەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێوەستان لەبەرانبەر هەرێمەکانمان هێرش ئەنجام دەدات. لەم رۆژانەی دواییدا هێرشی ئاسمانیەکانی زیاتر کردووە. لە هێرشەکاندا کە دوو رۆژە بەردەوامە زیاتر شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومانکراون و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
لە بەرانبەر ئەو هێرشانە، لەلایەن هێزەکانمانەوە لە رۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمدا دوو چالاکی تۆڵەکردنەوە ئەنجامدران.
چالاکی یەکەم لەبەرانبەر بارەگای سەربازی ئونجوپناری پۆلیسی تایبەت (POH) ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٣ پۆلیسی تایبەت کوژران کە یەکێکیان ئەفسەرە و ٨ دیکەش بریندار بوون.
چالاکی دووەم لە هەرێمی مەرعا لەبەرانبەر بارەگای سەربازی دابیک ئەنجامدرا. لەو چالاکیەکەشدا ٣ سەربازی داگیرکەری تورک کوژران و ٤ سەربازیش بریندار بوون."
ف.ق