خۆپێشاندان لە بەردەم باڵیوزخانەی تورکیا بەردەوامە

لە دژی کۆمەڵکوژیەکەی تورکیا لە زاخۆ، خۆپێشاندان لە بەردەم باڵێوزخانەی تورکیا لە بەغداد بەردەوامە.

لە دژی کۆمەڵكوژیەکەی دەوڵەتی تورکیا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە تیایدا ٩ هاوڵاتی عێراقی شەهیدبوون و زیاتر لە ٢٣ هاوڵاتی تر برینداربوون، لە دوێنی ئێووارەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق خۆپێشاندان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستی پێکردوە.

هاوڵاتیانی بەغداد چونەتە بەردەم باڵێوزخانەی دەوڵەتی تورکیا لە بەغدای پایتەختی عێراق و تا ئیستا خۆپێشاندانەکە بەردەوامە.

ژ.ت