كۆمه‌ڵكوژی له زاخۆ به بایكۆت، چالاكی و كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی شه‌رمه‌زار ده‌كرێت
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له زاخۆ ئه‌نجامیدابوو له عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كرێت.
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له زاخۆ ئه‌نجامیدابوو له عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كرێت.
له ٢٠ی ته‌مموزدا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له زاخۆ ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی كوشتبوو. دوای كوشتنه‌كه له زۆر شار چالاكی بایكۆت و شه‌رمه‌زاركردن ئه‌نجامدران.
نوسینگه‌كانی ڤیزا كاره‌كانیان راگرت
له‌به‌رامبه‌ر نوسینگه‌كانی ڤیزای تورك چالاكی شه‌رمه‌زاركردن ئه‌نجام ده‌درێت. ناوه‌نده‌كانی پێدانی ڤیزای توركیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانیان راگه‌یاند، كه تا ماوه‌یه‌كی نادیار كاروباری پێدانی ڤیزایان وه‌ستاندووه و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی پێدانی ڤیزا ناده‌نه‌وه.
په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆده‌بێته‌وه
په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه دوانیوه‌ڕۆ به شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆببێته‌وه. راگه‌یه‌نرا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات. به‌پێی سه‌رچاوی دیپلماسیهكان له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری جددی ده‌درێن.
له به‌غدا چالاكی شه‌رمه‌زاركردن
چالاكی ناڕه‌زایه‌تی و شه‌رمه‌زاركردنی به‌رده‌وامن. ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان له چالاكی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی تورك له به‌غدا كردووه. چالاكوانان داواده‌كه‌ن باڵیۆزخانه‌كه دابخرێت.
هه‌مان چالاكی له شاره‌كانی كه‌ركوك، به‌غدا، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ئه‌نجامدران.
كه‌لوپه‌لی توركی بایكۆت ده‌كرێن
ژووری بازرگانی له دیاله رایگه‌یاند، كه ئه‌وان بڕیاریانداوه كه‌لوپه‌لی توركی بایكۆت بكه‌ن.
ئه‌ندامی ژوری بازرگانی مو‌سا ته‌میمی باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان بڕیاری بایكۆتی كه‌لوپه‌لی توركیان راگه‌یاندووه به هه‌موو گه‌لانی دیاله و داوای كرد كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار ریكلام بۆ گه‌شتكردن بۆ توركیا نه‌كه‌ن.
ماته‌مینی گشتی
دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه حكومه‌ت رۆژیێكی ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند. خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا كوژرابوون.
دوای هێرشه‌كانی پێشووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ده‌كرد، به‌ڵام دواتر هیچ هه‌نگاوێك نه‌ده‌نرا.
حكومه‌ت ئه‌مجاره‌یان ناڕه‌زایه‌تی توندی نیشاندا و داوای كرد سوپای تورك له عێراق بچێته ده‌ره‌وه.
هـ . ب