لە باکوری بەغدا ٥ چەتەی داعش کوژراون
وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویكردەوە، لەهێرشێكی ئاسمانی هێزەكانیان لەباكوری پارێزگای بەغدا پێنج چەتەی داعش كوژران، هەروەها ئۆپراسیۆنەكانی ڕاوەدوونان و لەناو بردنی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش بەردەوامە.
وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویكردەوە، لەهێرشێكی ئاسمانی هێزەكانیان لەباكوری پارێزگای بەغدا پێنج چەتەی داعش كوژران، هەروەها ئۆپراسیۆنەكانی ڕاوەدوونان و لەناو بردنی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش بەردەوامە.
وەزارەتی بەرگری عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دوای چاودێریكردنی تەكنیكی و بەدواداچوون لەلایەن فەرماندەیی هێزە ئەمنییەكانەوە، هێزەكانیان لە ڕێگەی هێرشێكی ئاسمانییەوە توانیویان پێنج ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە وادی عەزیم بكوژن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجامدانی ئەو هێرشە بەهاوبەشی لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنییەكانی سەڵاحەدین بووە لەناوچەی وادی عەزیم، كە دەكەوێنە نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و بەغدای پایتەخت.
هێزە چەكدارەكانی عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆ بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی داعش لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات، بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو چەتانە كە لە ناوچەكەد چالاكن و ناوبەناو ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.
ف.ق