لە بەغدا چوار چەتەی داعش کوژران
لە بەغدا لە میانی ئۆپراسیۆنێکی سوپای عێراقدا ٤ چەتەی داعش کوژران.
لە بەغدا لە میانی ئۆپراسیۆنێکی سوپای عێراقدا ٤ چەتەی داعش کوژران.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بارەی ئەو بابەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، لە شارۆچکەی تارمیەی باکووری بەغدا ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدراوە.
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە ٤ چەتەی داعش کوژراون.
هـ . ب