لە بەغدا ئۆپراسیۆنی رەمەزان: نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر قومارخانەیەک لە بەغدا کە خواردنەوە کحوڵیەکانیان فرۆشتووە لە مانگی رەمەزاندا و نزیکەی ٢٠٠ کەسیان دەستگیر کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر قومارخانەیەک لە بەغدا کە خواردنەوە کحوڵیەکانیان فرۆشتووە لە مانگی رەمەزاندا و نزیکەی ٢٠٠ کەسیان دەستگیر کردووە.
سەعد مەعان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا چوار باڕی شەوانە کە قوماری تێیدا دەکرا، لەلایەن پۆلیسەوە داخراون.
راگەیەندرا کە ١٥٩ هاوڵاتی عێراقی و ٣٢ کەسی بیانی دەستگیرکراون و دەست بەسەر بڕێک پارەدا گیراوە.
لە عێراق لە مانگی رەمەزاندا فرۆشتن و بەکارهینانی مادە کحوڵیەکان قەدەغەیە. هەرچەندە خواردنە کحوڵیەکان لە عێراق ئازادە، بەڵام موحافزکارەکان لەدژی ئەو کارەن. هەندێک جاریش باس لە قەدەغەکردنی خواردنەوە کحوڵیەکان بە یەکجاری دەکریت.
لە ٤ی رەمەزاندا گومرکەکان رایانگەیاندبوو کە هاوردەکردنی مادە کحوڵیەکان قەدەغەکراوە، بەڵام دواتر لە بەغدا کە هاوڵاتی کریستیان و ئێزدیشی لێیە، ریگەدرا بفرۆشریت.
ف.ق